ڕۆژانە
-

سەبا سەفیدی هاوڵاتی بەهایی دەستگیرکراو ڕەوانەی زیندانی قەرچەق کرا
سەبا سەفیدی، هاوڵاتی بەهایی لە تاران دەستبەسەر کراو بۆ تێپەڕاندنی سزای سێ ساڵ و پێنج مانگەکەی، ڕەوانەی زیندانی قەرچەق لە شاری وەرامین کرا.
-

لە ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی خۆپیشاندان دەستپێدەکات
لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕۆژی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دوو چالاکی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی کۆڵنی ئەڵمانیا و تۆرنتۆی کەنەدا بەڕێوە دەچن.
-

زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرش بۆ سەر کاروانی ئاوارە لە ڕۆژئاوای یەمەن کوژران
سەرچاوە پزیشکی و مەیدانییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی حوسییەکان کاروانێکی ئاوارەیان لە ڕێگای عەدەن کردە ئامانج، زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. ژمارەیەک بریندار بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە گواستراونەتەوە.
-

بەهۆی ئاگری ماڵان و تەشەنکردنی بۆ خوێندنگەکان لە کۆنگۆ ٢٩ خوێندکار گیانیان لەدەستدا
ئاگرکەوتنەوەیەک کە لە ماڵێکەوە دەستیپێکرد و دوو خوێندنگەی شاری بوکاڤۆی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیکی گرتەوە، کارەساتێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ٢٩ قوتابی گیانیان لەدەستداوەو ٢٥ی دیکەش بریندار بوون.
-

بانگەواز لە ژنانی ئێزدییەوە: هێزی پاراستنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانمان بناسن
ئەو ژنانەی بەشداری ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی شنگالیان کرد وتیان: نابێت کەس شنگال بپارێزێت جگە لە منداڵەکانمان، پێویستە عێراق بوونی ئەوان قبوڵ بکات و مافی کۆمەڵگەکەمان بدات، هێزی پاراستنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانمان پێویستە دانیان پێدا بنرێت.
-

یونیسێف هۆشداری دەدات: کارەساتەکانی کەشوهەوا مەترسی وازهێنان لە خوێندنی منداڵانی کچ زیاد دەکات
گۆڕانی کەشوهەوا ئیتر تەنها هەڕەشە نییە بۆ سەر ژینگە و تەندروستی، ئێستا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر داهاتوو و پەروەردەی منداڵان هەیە، بەپێی هۆشدارییەکی نوێی یونیسێف، کە جەختی لەوە کردەوە، کە منداڵانی کچ قورسایی ئەم دەرئەنجامانە لە ئەستۆ دەگرن.
-

وەزیری داد: لەوانەیە تەرمی گوڵستان بە ماددەی کیمیایی لەناوبراببێت
ئاکین گورلەک، وەزیری داد لەسەر دۆسیەی گوڵستان دۆکو لێدوانێکی دا، دەڵێت: بانگەشە لەسەر ونکردنی تەرمەکەی هەن، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لەوانەیە شوێنی تەرم چەند جارێک گۆڕابێت و بە ماددەی کیمیایی بە تەواوی لەناوبراببێت.
-

پانێڵێک بۆ هەڵسەنگاندنی فیلمە سینەماییەکان لە چوارپارچەی کوردستان ئەنجامدرا
لە درێژەی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، پانێڵێک بە ناونیشانی " فێستیڤاڵە کوردییەکان و شوناس " بە ئامادەبوونی فیلمسازان لە هەرچوارپارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.
-

گەلی قامیشلۆ: ئەو کاتژمێرانەی داندراون بەشی زمانەکەمان ناکەن
لە ڕێپێوانێکدا، کە لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو، پەیامی “ئەو کاتژمێرانەی کە داندراون بەشی زمانەکەمان ناکەن” درا.
-

نێرگس حەیدەری ڕاهێنەری لەشجوانی لە شاری ئەهواز سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو
نێرگس حەیدەری، ڕاهێنەری لەشجوانی دوای دەستگیرکردنی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران، ڕووبەڕووی سزای توند و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
-

ئاهەنگی "فال ناسایی".. ئێوارەیەکی ژنانە کە کولتووری سودانی کۆدەکاتەوە و پشتگیری لە پڕۆژەکان دەکات
زیاتر لە ٤٠٠ ژنی سودانی لە ئاهەنگی "فال ناسایی" لە شاری دنقلا کۆبوونەوە، کە تێیدا دەستپێشخەرییەکانی پشتگیریکردنی ئابووریی ژنان دەرکەوتن، لەگەڵ ئامادەبوونێکی بەرچاوی کولتووری سودانی لە ڕێگەی بازاڕی ژنان و نمایشە هونەرییەکانەوە.
-

تۆڕی هەشتی مارس هەڵمەتێکی دژی کوشتنی ژنان ڕاگەیاند
تۆڕی هەشتی مارس هەڵمەتێکی بۆ ڕێگریکردن بە ڕەشەکوژی ژنان لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند و داوا لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەن پشتیوانی لە هەڵمەتەکە بکەن.
-

ئامارگی ئوموت: کەس ناتوانێت پێش بە شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” بگرێت
لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” دا، ئامارگی ئوموت جەختی لەوەکردەوە، کە سەرەڕای فشارەکانی ڕژێمی ئێران هێشتا ژنان سەری خۆیان دانانەوێنن و پێویستە پاراستنی و پەروەردە تێکۆشانی خۆیان بەهێزتر بکەن.
-

شەیدا مەعروف: کۆسپە کۆمەڵایەتییەکان ڕێگرن لە ئەرشیفکردنی مێژووی ژنان
لەگەڵ بەردەوامیی باڵادەستیی ڕەگەزی و پەراوێزخرانی ژنانی وەرگێڕ و نووسەر لە هەرێمی کوردستان، ژنان لە ڕێگەی خۆپەروەردەکردن و هەوڵی تاکەکەسییەوە بەردەوامن لە جێگیرکردنی جێپەنجەی خۆیان لە کایەی ڕۆشنبیریدا.
-

شەشەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکرد
شەشەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە دروشمی " شکۆی مرۆڤ" دەستیپێکردو ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ۲۲ وڵاتی جیاواز، ۱٠۸ فیلم بۆ پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراون.
-

لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە ١٨ هەزار کەس لە ڕۆژئاوای یەمەن ئاوارە بوون
کاریگەریی پەرەسەندنی شەڕ و ململانێی سەربازی لە ڕۆژئاوای یەمەن تادێت تەشەنە دەکات و تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی ١٨ هەزار و ٥٠٠ کەس ئاوارەبوون. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هۆشداری دەدات لە کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
-

کارەساتی لافاوەکەی نیپاڵ: ژمارەی کوژراوان بۆ هەزار و ٣٦٧ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە نیپاڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٣٦٧ کەس. تا ئێستا پێنج هەزار و ١٣٢ کەس هیچ هەواڵێکیان نەبیستراوە.
-

جێسیکا پێگولا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەمریکای کراوە و ڕووبەڕووی ئارینا سابالینکا دەبێتەوە
جێسیکا پێگولای ئەمریکی لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوە لە فلۆشینگ میدۆس بەردەوام بوو، بۆ سێیەم جار لەسەریەک جێگەی خۆی لە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد دوای ئەوەی بە سێ کۆمەڵە لە ئیما ناڤارۆی هاونیشتیمانی خۆی بردەوە.
-

جەزائیر مەرجی نوێنەرایەتی ژنان لە لیستی کاندیدەکانی ئەنجومەنی شارەوانی دادەنێت
بەخشینی لیستە هەڵبژاردنەکانی جەزائیر لە مەرجی نوێنەرایەتیی ۳۳٪ی ژنان، جیاوازیی بۆچوونی دروستکردووە؛ بەشێک بە هەنگاوێکی واقیعیانەی دەبینن بۆ بارودۆخی ناوچەکان، و بەشێکی تر بە پاشەکشە لە بەشداری و دەستکەوتەکانی ژنانی دەزانن.
-

مریەم جاگلی: ئەو ئاشتییەی ھەمووان نەگرێتەوە، ناتوانێت ئاشتی بێت
مریەم جاگلی، ئەندامی یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک (DAKB)، دەڵێت: عەلەوییەکان لە دەرەوەی ڕێڕەوی ئاشتی نین، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئازادیی باوەڕ، ناسنامە، دادپەروەری و یەکسانی ناخی داواکارییەکانیان پێكدەهێنن.