"ئامانجمان چاندنی ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکییە"
یەکێتی خوێندکارانی ئازادی مەخموور "YXA-M" پێنجەمین کۆنفرانسی خۆی لە کامپی مەخموور بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەر ئەنجامدا.
مەخموور
هەر دوو ساڵ جارێک خوێندکارانی کامپی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" بە سەرپەرشتی YXA-Mexmur کۆنفرانسێک ئەنجام دەدەن، ئەمساڵ بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەر، خوێندکاران لە ١٣ی تشرینی دووەم پێنجەمین کۆنفرانسی خۆیان بە دروشمی "بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە زانیاری بەکۆمەڵ" ئەنجامدا.
موژدە بیلەن، ئەندامی یەکێتی خوێندکارانی ئازادی مەخموور، سەبارەت بە پێنجەمین کۆنفرانسی YXA-M بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"ئێمە لەسەر بنەمای ڕێکخستنی ئازاد وەستاوین"

موژدە بیلەن، پیرۆزبایی پێنجەمین کۆنفرانسی YXA-M)) لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەهید و گەلەکەی کرد و وتی: وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵ لەسەر بنەمای ڕێکخستنی ئازاد وەستاوین، ئامانجمان چاندنی ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکییە، گەنجانمان بۆ داهاتوو ئامادە بکەین، بیرۆکە و ڕەخنە و پێشنیارەکانیان وەربگرین و بیرۆکە ئازادەکانیان لەسەر ئەم ڕێگایە جێبەجێ بکەین.
"هەوڵەکانی یەکێتی خوێندکارانی ئازادی مەخموور"
موژدە بیلەن لە کۆتایی قسەکانیدا سەرنجی ڕکێشا بۆ سەر ڕێگە چارە هاوبەشەکانی کێشەکە و وتی: لە سیستەمەکەدا کێشەکان چۆنن، چۆن چارەسەر دەکرێن و ڕێگەیەکی هاوبەش چۆن دەدۆزرێتەوە، ئێمە وەک یەکێتیی خوێندکارانی ئازادی مەخموور دەمانەوێت ببینە وەڵام، هیوادارم ئەو کارانەی کە دەکرێن ببنە وەڵام بۆ خوێندکاران، گەل و کۆمەڵگەکەمان.