ڕۆژانە
-

سوەیدا... گەنجان لە کاری دەستی قەسل بۆ پشتیوانی لە کولتوورێکی ناتوندوتیژی ژینگەیی پەروەردە وەردەگرن
بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی کولتووری ناتوندوتیژی و زیندووکردنەوەی پیشە دەستییە نەریتییەکان، گروپی "لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت، وڵات" لە سوەیدا مەشقیان لە بواری کاری دەستی ”قسل”دا پێشکەش کرد، بە ئامانجی هاندانی گەنجان بۆ سوودوەرگرتن لە سامانە سروشتییەکان.
-

شەپۆلێکی نوێی خۆکوشتن و توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژنان لە ئەنجامی هەراسانکردنی ئۆنلاین سەریهەڵداوە
بڵاوبوونەوەی وێنەی تایبەتی سەدان ژن لە ڕێگەی کەناڵێکی تێلێگرامەوە لە پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ نزیکەی ٢٠٠ سکاڵا و گیانلەدەستدانی سێ ژن، نیگەرانییەکانی لە پەرەسەندنی توندوتیژی و هەڕەشەکانی پەیوەست بە کوشتن بەبیاننوی "شەرەف" دژی ژنان دروستکردووە.
-

”ئێمە ١٢ ساڵە ئازار دەگۆڕین بۆ خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری”
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ١٢ ساڵەی فەرمانەکە، ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی لە هەموو جیهانەوە بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش دەستپێشخەرییەکی نوێیان دەستپێکردووە، ئامانج لەم دەستپێشخەرییە گەیشتن بە هەموو ژنان و تاکەکانی ئێزدییە.
-

قەیرانی ئاو لە تافتانی: حەوت ڕۆژە ئاو لەسەر دانیشتووانی شاهشوور بڕدراوە
لە ناوچەی تافتانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، حەوت ڕۆژە ئاوی خوارنەوەی دانیشتووانی گوندی شاهشوور بە تەواوی بڕدراوە. سەرڕای هەموو داواکاری و بەدواداچوونەکان، بەرپرسانی ناوچەکە لە بەرامبەر ئەم قەیرانەدا لە ناو گەرمای هاویندا بێدەنگن
-

یاسای چوارچێوەیی دەکرێت ببێتە یەکەم خاڵی دیموکراتیکبوون
وتەبێژی دەم پارتی عایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند کە یاسای چوارچێوەیی بۆ چارەسەرییەکان گرنگییەکی ژیانیی هەیە.
-

لێکۆڵینەوەکانی دەرسیم فراوانتر دەبێت: ١٣ کەس لە شەپۆلی دووەمدا دەستگیرکران
تۆمەتی دڕندانە لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا سەرهەڵدەدەن و پارێزگاری پێشوو تونجای سۆنێل و کوڕەکەی دەستگیرکران! ئاشکرا بوو کە تونکای سۆنێل باندێکی لەناو دەوڵەتدا پێکهێناوە و دەستی لە تەلەفۆنەکان گرتووە و بەڵگەکانی گۆڕیوە و هەڕەشەی لە خەڵک کردووە
-

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەفریقا: دۆخی مرۆیی خراپتر دەبێت
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگەیاندووە کە قەیرانە مرۆییەکان لە زۆرێک لە ناوچەکاندا بە هۆی ململانێکان و گۆڕانی کەشوهەوا و بڕینی بودجەوە خراپتر دەبن و داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن
-

تاڵیبان نەریت و ڕێوڕەسمەکانی هاوسەرگیری بە ‘دژی شەریعەت’ ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی حەج و کاروباری ئایینی تاڵیبان لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە زۆرێک لە ڕەفتار و جلوبەرگ و نەریت لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دژی شەریعەت و کارە نایاساییەکانن
-

فێستیڤاڵی کولتووری بە بازار کردن لە شارۆچکەی پێنجوێن بە ڕێوە چوو
پاشنیوەرۆی دوێنێ لە شارۆچکەی پێنجوێن بە ئامانجی ساغ کردنەوەو بە بازار کردنی کەل و کاری دەستی ژنان فێستیڤاڵی کولتووری بە بازار کردن لە پێنجوین بە ڕێوە چوو کە زیاتر لە ١٠٠ کەپر ,بەشداربوان بوون
-

ژنانی زیندانی کراو لەترسی تانەو تەشەر نایانەوێت پاش تەواوکردنی سزاکەیان لەزیندان ئازادبکرێن
چالاکوان کەوسەر حەسەن دەڵێت: ژنانی زیندانیکراو لەترسی تانەوتەشەر و مەترسی لەسەر ژیانیان نایانەوێت پاش تەواوکردنی سزاکەیان لەزیندان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان.
-

لە کۆنگۆ هەزار و ٣١ کەس بەهۆى ڤایرۆسی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستدا
سەرۆکی دەستەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەفریقا دەڵێت: لە کۆنگۆ هەزار و ٣١ کەس بەهۆى ڤایرۆسی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە، ئەم نەخۆشییە خێراترین نەخۆشییە کە تا ئێستا بڵاوبووبێتەوە، دەبێت ئێستا هەنگاو بنێین بۆ ڕێگریی کردن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە.
-

تاڵیبان هەڵیکوتایە سەر دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی مافی ژنان و منداڵان و چەند ئەندامێکی دەستگیرکرد
هەڵکوتانی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر ئۆفیسی "دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی مافەکانی ژنان و منداڵان" لە پایتەختی ئەفغانستان (کابول) و دەستگیرکردنی شەش لە کارمەندەکانی، شەپۆلێکی نیگەرانی لەناو ڕێکخراوە دادپەروەرییەکان و خێزانی دەستگیرکراوەکاندا دروست کردووە.
-

دڕکەو مێکوتە کامپەکانی ئاوارەبوون لە غەززە دەگرێتەوە
لە ناو هۆشدارییەکان لە مەترسیی پەرەسەندنی بڵابوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان، بەتایبەت لە نێوان منداڵاندا، هەزاران حاڵەتی تووشبوون بە دڕکەو مێکوتە لە کامپەکانی ئاوارەبوون لە غەززە، لە ماوەیەکی کورتدا تۆمار کران.
-

پێکهاتە نوێیەکانی دۆسیەی گوڵستان دۆکو
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ونبوونی قوتابی زانکۆ گوڵستان دۆکو، ئۆپەراسیۆنەکان بەدوای یەکدا بەردەوامن، دوو کەسی دیکە لە ئەنقەرە دەستبەسەر کران، فەرمانی دووبارە دەستگیرکردنەوە بۆ تونجای سونێل، پارێزگاری پێشوو و دوو تۆمەتباری دیکەی دەستگیرکراو دەرچووە.
-

لە ئێران ژنان بەراورد بە پیاوان ڕۆژانە ٢٧ خولەک کاتی پشووی کەمتریان دەست دەکەوێت
ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران ئاشکرای کرد کە ژنان سەرەڕای ماندووبوون لە ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵ، ڕۆژانە بە بەنزیکەیی ٢٧ خولەک کاتی پشووی کەمتریان بەراورد بە پیاوان دەست دەکەوێت، لە هەمان کاتدا نزیکەی ٥ کاتژمێر بۆ کاری ماڵی بێبەرانبەر تەرخان دەکەن.
-

کاردانەوە بەرامبەر بە ڕیکلامی "خەتەنەکردنی مێینە" لە زیادبووندایە
TTB، EŞİK و بارۆی وان داوای لێکۆڵینەوەیان لە پزیشکێک کردووە کە بەناوی "خەتەنەکردنی مێینە"دا لە میدیای دیجیتاڵیدا پەرەی بە خەتەنەکردنی ئەندامی زاوزێی ژنان داوە. ڕێکخراوەکان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم کارە جۆرێکە لە توندوتیژی دژی ژنان.
-

ژنی کورد؛ مەشخەڵی ڕێگای ئاشتی
ژنانی کورد مێژوویەکی پڕ لە تێکۆشانیان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و بنبڕکردنی ململانێکان، لە ڕووی مێژووییەوە، خەباتی ڕێکخراوی و چالاکییە بەرچاوەکانیان بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و پێکەوەژیان بە درێژایی چەندین دەیە درێژەی هەیە.
-

سزای توند بۆ خوێندکارێک نیگەرانییەکان لەبارەی سنووردارکردنی چالاکییە مەدەنییەکان لە ئێراندا دەوروژێنێت
دادگای تاوانەکانی قروە سزای ساڵێک زیندانی و ٣١ قامچی و دوو ساڵ دەربەدەری ناوخۆی بۆ تارا فەرهەنگیان سەپاند، بڕیارێک کە ڕەخنەی بەرفراوانی لە بەردەوامی سەپاندنی سزای توند بەسەر هاوڵاتیاندا هەڵگیرساندەوە.
-

ڕاپۆرتێک ئاشکرای دەکات کەمبوونەوەی برسێتی جیهانی بۆ ساڵی سێیەم سەرەڕای باشتربوونی لاوازە
نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی برسێتیی جیهانی لە ٢٠٢٥دا دابەزیوە، بەڵام پێشکەوتنەکان لاوازن و ململانێ و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک هەڕەشەن بۆ سەر ئامانجی بنبڕکردنی برسێتی تا ٢٠٣٠
-

لە غەززە قەیرانی ئاو و کارەساتی مرۆیی قووڵتر دەبێتەوە
لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ۱۲ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا، لە سەرەتای جەنگەوەواتە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٧٣ هەزار و ٢٩٣ کەس. بە ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت و دژەمرۆیی بونەتەوە