وەرزشکارێکی کورد لە تایلەند دوو مەدالیای زێڕو دانەیەکی زیوی بەدەستهێنا

سارێژ فەتحوڵا، تاکە یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئاسیا بۆ یارییەکانی هێزی لەش لە تایلەند، سێ مەدالیای لە چالاکی 'فیتنس چاڵنج' بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی کورد لە بوارە جیاوازەکان هەمیشە بوونەتە پێشەنگ و لە وەرزشیشدا کاتێک لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنن بوونەتە جێی سەرنج. 

 

سارێژ فەتحوڵا، تاکە یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئاسیا بۆ یارییەکانی هێزی لەش لە تایلەند، سێ مەدالیای لە چالاکی 'فیتنس چاڵنج' بەدەستهێنا؛ کە بریتین لە دوو مەدالیای زێڕ لە بەشەکانی (گۆڵد فیت و سپید فیت) و مەدالیایەکی زیو لە بەشی (دوانی).