ڕەنج و ئابوری
-

زەڕخوونە هەوڵ دەدات بە کشتوکاڵ خێزانەکەی بژێنێت
لە پارێزگای پەروان لە ئەفغانستان، زەڕخوونە زەریف هەوڵ دەدات بە کشتوکاڵ، لە ژێر فشاری هەژاری و وشکەساڵیدا، بژێوی پێنج منداڵەکەی و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی دابین بکات.
-

لە بەرهەمی وەرزییەوە بۆ پڕۆژەیەکی بچووک
لە گوندی «ئەلعەونا»ی پارێزگای ئەسیوەت، ژنان بە دامەزراندنی یەکەیەکی بەرهەمهێنانی هەنار و دروستکردنی بەرهەمی جۆراوجۆر، ڕێگای بەشدارییان لە چالاکییە ئابوورییەکان خۆش کردووە و بە هەوڵ و کارکردن، توانیویانە بەربەستەکانی کاری وەرزی تێپەڕێنن.
-

ژنانی جوتیاری سنووری کۆیە بارگرانی خێزانەکانیان کەمدەکەنەوە
بڕوانامەکانی زانکۆ کە ڕۆژێک ڕۆژگارێک هیوای گەورەی گەنجان بوون، ئەمڕۆ لە ڕووبەری بێکاری و نەبوونی هەلی کاردا کاڵ بوونەتەوە، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی کۆڵدانی دەرچووان و ژنانی کۆڵنەدەری وەک خۆزگە فازیل بڕیاریان دا لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا جوتیاریی بکەن.
-

کەمترین موچە لە ژێر هێڵی برسێتیدایە
لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان و منداڵان دروست دەکات، ژنانی زەحمەتکێش و کرێکار لە وان ڕایدەگەیەنن کە حەقی ڕەنجی خۆیان وەرناگرن، دەڵێن: ئێمە هیوایمان لەدەستداوە.
-

لە کۆبانێ وەرزی هەنار؛ چیرۆکی ڕەنج و ماندووبوونی ناو خاک
لە پشتی هەر دەنکە هەنارێکی پێگەیشتوو و دروستبوودا، چیرۆکێکی ڕەنج، ماندووبوون و خاک هەیە، ئەو ژنانەی هەنارەکان بە دەستی خۆیان کۆدەکەنەوە، خاک ڕەنگین دەکەن و بژێوی خێزانەکانیان دابین دەکەن.
-

بۆنی شیرینی سێو و تاڵیی ئازارەکان... چیرۆکی ژنە کرێکارە لەبیرکراوەکانی ورمێ
لە وەرزی دروێنەی سێوی ورمێدا، ژنانی کرێکار ڕووبەڕووی دواکەوتنی کرێ و سەختیی کار دەبنەوە؛ کێشەیەک کە بە دابونەریتە ناوخۆییەکان و سنووردارکردنی مافی خاوەندارێتی زەوی پەیوەستە.
-

لە کۆیە گوڵستان عومەرو ژنانی ناو خێزانەکەی براندێکى تایبەتیان بە بەرهەمى خۆماڵى دروست کردووە
ژنێک بەناوی گوڵستان عومەر لەگەڵ چەند ژنێکی دیکەی ناو خێزانەکەی، براندێکی تایبەت بە بەرهەمی خۆماڵی بۆ سرکەو شەربەتی هەنار دامەزراندووە بەمەش یەکەم کەسن ویەکەم ژنن لە کۆیە براندێکیان هەبێت.
-

ژنانی غەززە لە ڕێگەی توانا و داھێنانەوە ڕووبەڕووی گەمارۆ دەبنەوە
لە سایەی گەمارۆ، کەمبوونی کەرەستەی خاو و بەرزبوونەوەی نرخەکاندا، ژنان لە کەرتی غەززە قوماشی چادرە زیانپێکەوتووەکان دەگۆڕن بۆ جلوبەرگ، لە چوارچێوەی پرۆژەکانی توانای ئابووری و ڕاهێنانی پیشەییدا.
-

شاگوڵ لە فرۆشگەی بچووکەوە بۆ کارگەیەک بەدەستی ژنان
شاگوڵ خالید لە فرۆشگەیەکی بچووکەوە کارگەی شیرینی دامەزراندو بووە پێشەنگ بۆ ژنانی دیکەش، هەروەها ئێستا لەگەڵ کۆمەڵێک ژندا کارگەکە بەڕێوەدەبەن.
-

حەسرەت ئیپێک ئالچین مۆم دروست دەکات و ژنان بەهێز دەکات
لە شاری وان لە باکووری کوردستان، حەسرەت ئیپێک ئالچین خولیای دروستکردنی مۆم گۆڕیوە بۆ پڕۆژەیەک کە سەربەخۆیی ئابووری لەگەڵ ئاشتی ناوەوە تێکەڵ دەکات، کەشی داهێنان و خۆدەربڕین و بەهێزکردنی هاودەنگی ژنان بۆ ژنان دابین دەکات.
-

بەرهەمی خۆماڵی کوێستان؛ تامێک لە سروشت و داهێنان
ژنان هەمیشە لەگەڵ کاری سەربەخۆی خۆیاندا، هەوڵ بۆ ئەو کارانە دەدەن کە پارێزەری کولتووری کوردەواریین، بە تایبەت لە خواردن و جلوبەرگدا، کوێستان نموونەی یەکێک لەو ژنانەیە کە بە بەرهەمە خۆماڵییەکانی بۆتە پارێزەری چەندین بەرهەمی سروشتیی.
-

گوندی هەرمۆتە؛ لانکەی پێکەوەژیان و خاکی بەپیت و قەڵای کاری ژنان
هەرمۆتە بەزەیتونى جۆرى باش ناسراوە، بەیەکەم شوێنى بەرهەمهێنانى زەیتون دادەنرێت لە باشووری کوردستان، لەکۆنەوە خەڵکى شارەکانی عێر اق لەو گوندە زەیتونیان بردووەو بازرگانەکانیان زەیتونیان تا وڵاتى کوێت بردووە، ئامادەکردنی ئەم زەیتوونانەش لەسەر دەستی ژنانە.
-

لە ژوورە تەسکەکانەوە بۆ گوندە دوورەکان
بەهۆی بارگرانی قورسی هەڵاوسان و بەرزی کرێ خانوو، ئەو ژنانەی ساڵانێک لە شاردا خەباتیان دەکرد، ئێستا ناچارن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لە گوندە دوورەدەستەکاندا لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.
-

هێزی کڕین لەژێر فشاردا: چی بەسەر ئابووری ئێراندا هات؟
کاردانەوەکانی دەوروبەری کالابرغ، پرسی توانای کڕینی ماڵە ئێرانییەکانی هێنایەوە پێشەوە، لە کاتێکدا ئابووریی ئێران ڕووبەڕووی چەندین فشار بووەتەوە.
-

ئەزموونی پێکەوەیی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆنگرەی ICA دەنگی دایەوە
دوو نوێنەری ئابووری ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ یەکەمجار لە کوردستانەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشدارییان لە کۆنگرەی دووەمی هاوپەیمانی هاوکاریی نێودەوڵەتی (ICA) لە پەنەما کردو هەوڵیاندا لە "نەخشەی هاوکارییەکان"دا جێگیر بکرێن.
-

"ماڵی دابینکردن”... پڕۆژەیەک بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی بۆ ژنان لە کۆبانی
لە شاری کۆبانی ژنان پارێزگاری لە نەریتی ئامادەکردنی خۆراکی زستانە دەکەن، ئەم کارامەییە دەگۆڕن بۆ دەرفەتی کار و سەرچاوەی داهات لە ڕێگەی پڕۆژەی "ماڵی پارێزراو"، کە دەرفەتی ئابووری بۆ ژنان دەڕەخسێنێت.
-

هاوکاری ئەڤین... لە بەرهەمهێنانەوە بۆ بونیادنانی کەشی تەبایی و بەهێزکردنی ژنان
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هاوکاری ژنانی ئەڤین لە شاری وان لە باکووری کوردستان وەک کەشێک بۆ ئەوەی ژنان لە دەوری بەرهەمهێنان و هاودەنگی و کاری بەکۆمەڵ کۆببنەوە، هەوڵی پاراستنی میراسی ناوخۆیی دەدات.
-

لە بەهێزکردنەوە بۆ داکۆکیکردن... "تا مبسوتە" دەرفەت بۆ ژنان لە سووریا دەڕەخسێنێت
دەزگای "تا مبسوتە" باوەڕی وایە کە بەهێزکردنی ژنان بە دابینکردنی دەرفەت و ئامراز دەست پێدەکات نەک تەنها هاوکاری. بۆ ئەم مەبەستە، کار لەسەر ڕاهێنانی ژنان، رەخساندنی هەلی کار، و دابینکردنی فەزایەک بۆ گفتوگۆ و داکۆکیکردن لە ماف و دۆزی ژنانی سووریا دەکات.
-

ژنانی سووریا بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕۆژانە ڕووبەڕووی جەنگ دەبنەوە
خراپبوونی بارودۆخی ژیان لە سووریا ژنان دەخاتە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی بێبەشی، جا نەتوانینی کرێی خانوو، توانای کڕینی دەرمان، دەستەبەرکردنی ژەمێکی سادە بێت کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی تەندروستییان.
-

خێزانە کەمداهاتەکانی کرماشان ڕوو لە بازاڕی جلوبەرگی بەکارهاتوو دەکەن
نرخی لەڕادەبەدەر و دابەزینی توانای کڕین، ژنان و خێزانە کەمداهاتەکانی کرماشانی بەرەو بازاڕی جلوبەرگی بەکارهاتوو بردووە، کە تەنانەت هەرزانترین جلوبەرگیش بۆ هەندێک خێزان سەختە و دەستنەکەوتووە.