ڕۆژانە
-

لە قامشلۆ و حەسەکە دەربارەی هێرشەکانی سەر کاروانی گرێ سپی ڕاگەیەندراو دەرکرا
بەهۆی هێرشەکانی سەر کاروانی گرێ سپی، ئینسیاتیڤی گەل لە قامشلۆ و ئەنجومەنی خێزانەکانی شەهیدان لە حەسەکە ڕاگەیەندراویان دەرکرد و پێش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە، سروودی «ئەی ڕەقیب»یان خوێند.
-

شیرین عەبادی هەوڵی خۆکوشتنی وەرزشوانێکی کورد بە هۆی فشارە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات
شیرین عەبادی، چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێران و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکرای کرد، کە ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشکاری هونەری جەنگ کەوتۆتە بەر فشاری ئەمنی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و هەڕەشەی ئەشکەنجەدان کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەوڵی خۆکوشتن بدات.
-

کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی سەرکوت و داوای هاودەنگی دەکات
ئەندامانی کەمپەینی «سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان» لە هەفتەی ١٤٤ی خۆیاندا جەختیان لە گرنگی یەکگرتوویی گەل بۆ ڕاگرتنی سەرکوتکردن کردەوە و هۆشدارییان لە مەترسیی زیادبوونی لەسێدارەدانی سیاسی و ئەمنی لە زیندانەکانی ئێران دا.
-

دوو منداڵی کچی هەمان بنەماڵە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوونەوە لەلایەن چەکدارانێک لە دارفور
دوو کچ، کە یەکێکیان منداڵە، لە دارستانی تارنی لە باکووری دارفور، لەلایەن چەکدارانی دەموچاو داپۆشراوەوە تووشی دەستدرێژیی سێکسی بوونەوە؛ ڕووداوێک کە بەرزبوونەوەی توندوتیژیی ڕەگەزی لە سایەی قەیرانی تەندروستی و کەمیی چاودێریی پزیشکیدا دەخاتە ڕوو.
-

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٣ ژن و پێنج منداڵ لە ئێران کوژران
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ئێران ٢٣ ژن و پێنج منداڵ کوژراون، دوو ژن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و دوو ژنیش لەسێدارە دراون، ئەم ئامارانە، ئاستی توندوتیژیی دژی ژنان و منداڵان نیشان دەدەن.
-

لە یادەوەریی زیندانیانی سیاسییەوە بۆ پاراستنی مێژوو
زیندان جیهانێکە پڕ لە ئازار، بێبەشی و دوورکەوتنەوە لە خێزان؛ ئەزموونی زیندانیانی سیاسی بەشێکی گرنگی مێژووی کۆمەڵگەیە و یادەوەرییەکانیان بەڵگەی خەبات و تاقیکردنەوە سەختەکانی ژیانن.
-

لۆریستان دەروێش: ڕاگەیاندن بیری زیندوی کۆمەڵگەیە
لۆریستان دەروێش، ڕۆژنامەنووس ڕوونیکردەوە، کە ڕاگەیاندن لە بونیادنانی هۆشیاریی کۆمەڵگە، پاراستنی ناسنامە و بیرەوەریی گەلان و بەڵگەکردنی ڕاستییە مێژووییەکاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت.
-

”ئەمانەوێت بە ئیرادەی خۆمان لەناو هێزەکانی عێراقدا بناسرێین”
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی سەر چیای شنگال کرد بەبۆنەی ڕاگەیاندنی پەیوەندیکردنی هێزەکانی یەبەشە-یەژەشە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، دیارییان کرد کە ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە و دەڵێن: ئەمانەوێت بە ئیرادەی خۆمان لەناو هێزەکانی عێراقدا بناسرێین.
-

ئیلهام ئەحمەد: دەتوانین پڕۆسەی ئاشتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە
ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: دەتوانین پڕۆسەی ئاشتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە بۆ پێکەوەی و ژیانێکی سەقامگیر.
-

پارێزگاری هەڵەبجە وردەکارییەکانی فێستیڤاڵی هەنار دەخاتەڕوو
نوخشە ناسیح، پاریزگاری هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان سەبارەت بە فێستیڤاڵی هەنار بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، فێستیڤاڵەکە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، بەڕووی گەشتیاران و میواناندا دەکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

"پێشێلکاریی ئایینی و یاسایی"... ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ڕێکخەرانی پێشانگای هونەری تاران گیرا
دادستانی گشتی لە پایتەختی ئێران سکاڵای یاسایی لەسەر ڕێکخەرانی پێشانگای هونەری تاران تۆمار کرد و بانگهێشتی دادگایان کرد، ئەمەش دوابەدوای پێشکەشکردنی پێشانگای هونەری و بوونی ژنانی لەبەرنەکردنی حیجابی زۆرەملێ.
-

ڕۆژنامەنووسێکی سودانی خەڵاتی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتی نایت ٢٠٢٦ی بەدەستهێنا
زەینەب محەمەد ساڵح، ڕۆژنامەنووسی سودانی، خەڵاتی نێودەوڵەتی نایت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ی وەرگرت بۆ ڕاپۆرتکردن و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دارفور و خەرتوم.
-

یەبەشە: دەستەبەرکردنی مافەکانی ئێزدییەکان، مەرجی ئینتێگرەبوونی هێزەکان لە سیستەمی ئەمنی عێراق
فەرماندەیی یەبەشە ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتووین لەسەر کۆتاییهێنان بە پەیوەندی سەربازیی سەربەخۆی هێزەکانمان و ئەنتێگرەبوونمان لەناو سیستەمی ئەمنی فیدراڵ، پێویستە ڕێککەوتنەکەش بە دەستەبەرکردنی هەموو مافەکانی ئێزدی مسۆگەر بکرێت.
-

سیمناری "داهاتووی کورد لە سووریای نوێدا" بە بەشداریی ئیلهام ئەحمەد ڕێکخرا.
لە زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سیاسەتمەدارانی کورد و مامۆستایانی زانکۆ، سیمینارێک بۆ ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد، ڕێکخرا کە تێیدا دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا تاوتوێ دەکرێن.
-

"ئەرشیفی ژیان"... سەکۆیەک کە چیرۆکی زیانبەرکەوتوانی غەززە بەڵگە دەکات کە زۆربەیان ژن و منداڵن
پلاتفۆرمی «فەڵەستین لەدایک بوو» بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین، پڕۆژەی «ئەرشیفی ژیان»ی دەستپێکرد بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی قوربانیانی جەنگی غەززە لە زمانی بنەماڵەکانیانەوە و پاراستنی یادەوەری و خەونەکانیان لە لەبیرچوونەوە.
-

ژنان و هاوڵاتییان لە ئێران لە چوارچێوەی نادڵنیایی لە دەوری چارەنووسیان دەستگیرکران
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران لە حاڵێکدا بە نهێنی تەواو لە دەوری ناسنامەکانیان و هەلومەرجی یاسایی دەستبەسەرکردنیان، دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی لە پارێزگای هورمزجان ڕاگەیاند.
-

تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن ٤٢ پێشێلکاری حوسییەکانی لە تەعز بەڵگە کردووە و هۆشداریی لە کارەساتێکی مرۆیی نزیک داوە
ڕێکخراوی ماف و ئازادییەکانی یەمەن لە بەڵگەدارکردنی ٤٢ پێشێلکاریی حوسییەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا هۆشداریی لە کارەساتێکی مرۆیی لە تەعز دا، بەهۆی داڕمانی تەندروستی و توندبوونەوەی گەمارۆ کە ژیانی هەزاران نەخۆش دەخاتە مەترسییەوە.
-

قوتابخانەکانی ئێران... لە سەکۆی زانستەوە بۆ قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی دەسەڵات
دەسەڵاتدارانی ئێران لە کرماشان دەستیان بە سەربازیکردنی قوتابخانەکان کردووە و خوێندکاران ناچار دەکەن ملوانکەی ناسنامەی سەربازیی جەنگی ببەستن؛ ئەمەش نیگەرانیی لە بەکارهێنانی دامەزراوە پەروەردەییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی و ئامانجی سەربازی دروست کردووە.
-

مامۆستا میدیا عومەر: هەموو منداڵێک بە جیاوازی خۆیەوە مافی خوێندنی هەیە
مامۆستا میدیا عومەر دەڵێت: هەموو منداڵێک جیاوازە بەجیاوازیەکەی خۆیەوە پێویستە مافی خوێندنی هەبێت، مافی ژیان و یاری کردن و خواردنی تەندروست مافەکانی منداڵی ئاسایی چۆنە مافەکانی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیش هەمان جۆرە.
-

یونیسێف: قەیرانی ئاو لە ئەفغانستان خراپتر دەبێت و تەندروستی منداڵان دەخاتە مەترسییەوە
یونیسێف هۆشداریدا لە خراپتربوونی قەیرانی ئاو لە ئەفغانستان بەهۆی وشکەساڵی توند و کەمبوونەوەی یەدەگی ئاوی ژێر زەوی، جەختی لەوە کردەوە کە تێکچوونی ژێرخانی ئابووری هەڕەشە لە ملیۆنان کەس دەکات و ئاڵەنگاری ئاڵۆز بۆ تەندروستی و پەروەردەی منداڵان دروست دەکات.