ڕۆژانە
-

گوڵستان کلچ کۆچیگیت: ڕەنگە پێش پشووی پەرلەمان یاسای چوارچێوە دەربکرێت
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، هیشتا وادەی دەرکردنی 'یاسای چوارچێوە' دیار نییە، بەڵام ڕەنگە لەم هەفتەیەدا دەربچوێندرێت و جەختی کردەوە یاساکە دەبێت مافی یاسایی هەموو ئەو کەسانە بپارێزێت کە دەگەڕێنەوەو بەشداریی کایەی سیاسیی دەکەن.
-

لە مەخموور بە ناونیشانی "دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا" وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو
دوێنێ لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، بە پێشەنگایەتیی وەقفی ژنان و ئەنجومەنی ژنانی گەنج و بە بەشداریی دامودەزگا و دانیشتوانی کامپەکە، بە ناونیشانی "دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا" وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.
-

لە پێنجەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیباندا ژنانى ئەفغانستان داوای فراوانکردنى خۆپیشاندانەکان دەکەن
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان، بزووتنەوەی "منارة حركة المرأة الأفغانية" بانگهێشتی چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد، بەشداری لە بەرنامەو هەڵمەتە ناڕەزاییەکان بکەن بۆ گەیاندنی پەیامی ئازادی و یەکسانی و کۆتایی جیاکاری.
-

سیدار خەڵەف: ڕێگە نادەین ژنان لە سووریای نوێدا پەراوێز بخەن
لە نێوان بەرگریکردن لە خاك و بونیادنانی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا، سیدار خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ـ ژنان، دەڵێت: ئەو ژنانەی بەخۆدانیان داوە، قەبووڵ ناکەن بگەڕێنەوە بۆ پەراوێز، داوای ڕۆڵێکی کارا دەکەن لە ڕەنگڕێژکردنی داهاتووی سووریا.
-

لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری- ٢
کوڕەکەی دایە لەیلێ بۆ یەکەمجار هەنگاو دەنێتە ناو ماڵەکە و ئەو شتانەی دەیبینێت تووشی سەرسوڕمان بووە، کاتێک لەگەڵ دایکیدا دەگەڕێتەوە، ئەزموونەکەی لە زیندانی ژناندا دێتە بەرچاو، بە یاری بێدەنگ و سنگی خەونەکانی پەكە بە خوێن.
-

قەیرانی دەسەڵات و جەنگی وڵاتان؛ کێشەى کەمی خزمەتگوزاریەکان لە باشووری کوردستان سەرهەڵدەداتەوە
قەیران لەدوای قەیران بەرۆکی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان دەگرێت، دەسەڵات ژینگەی بێ خزمەتگوزاری پەرەپێدەدات و ژیانی ڕۆژانە خەریکە پەکی دەکەوێت، ژنان دەڵێن: بەردێک لەئاسمان بکەوێتە خوارەوە بەر سەری کورد دەکەوێت.
-

گیان لەدەستدان بە ئیبۆلا بۆ ١٣٥٤ کەس بەرزبووەتەوەو تاقیکردنەوەی ڤاکسینی نوێ دەستپێدەکات
ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا تووشی بڵاوبوونەوەی سەختی ئیبۆلا دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و مردن، لە هەمان کاتدا زانکۆی ئۆکسفۆرد یەکەم تاقیکردنەوەی کلینیکی خۆی بۆ ڤاکسینێک دەستپێدەکات لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
-

نامەیەک لە WFAوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: پرۆسەی سیاسی لە ئەفغانستان بێ ژنان بەڕێوە ناچێت
ڕێکخراوی ژنان بۆ ئەفغانستاWFA لە نامەیەکی کراوەدا بۆ ئەمیندار و کۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە بەشداریکردنی واتاداری ژنان لە پرۆسەی سیاسی خێراتر بکرێت، هەروەها کارەکانی یوونامیشی لەبەر کەمیی شەفافیەت خستە بەر ڕەخنە.
-

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە عەفرین بۆ گەڕاندنەوەی موڵکی مەدەنییەکان داوای سەرانە دەکرێت
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە عەفرین ئەو مەدەنییانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانی خۆیان، ڕووبەڕووی هەڕەشە، باجگیرانی دارایی و ئاستەنگ دەبنەوە. SOHR بۆ سزادانی بەرپرسان داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی کرد
-

سیستەمی تەندروستیی ئێران و ئاستەنگەکانی بەردەم داواکارییەکانی پەرستاران
ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی پەرستارانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، دەستوەردانی دەوڵەت لە دامەزراوە پیشەیییەکان، مەرجەکانی کارکردن و کەمیی مووچە دەبنە هۆی زیاتربوونی کەمیی کارمەندان و کۆچکردنی پەرستاران.
-

لە تونس بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دابەزینی ئازادییەکان و تێکچوونی بارودۆخی ژیان خۆپیشاندان کرا
خۆپیشاندەران لە تونس خوازیاری ڕۆیشتنی ڕژێمی دەسەڵاتدارن، کە بە وتەی خۆیان وڵاتی بەرەو وەرچەرخانێکی بێوێنە و "خاڵەیەکی مەترسیدار" بردووە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی خراپتربوونی دۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
-

بزووتنەوەیەکی ژنان هەڵمەتێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جیاکاریی ڕەگەزی لە ئەفغانستان دەستپێکردووە
کەمپەینی "یارمەتی ژنانی ئەفغانستان" ئامانجی کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ کۆتاییهێنان بە سیستەمی جیاکاریی ڕەگەزی و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ڕەتکردنەوەی مافە سەرەتاییەکانی ژنان و منداڵانی کچان لە ئەفغانستان.
-

کۆڕبەندی "بذرة" ڕێکخراوێکی ژنانە کە تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی کارگێڕی ژنان لە تەعز
کۆڕبەندی "بذرة" پلاتفۆرمێکی ئابوورییە کە پشتگیری، بودجە و مەشق بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ژنە بازرگان لە تەعز دابین دەکات، تاوەکو ڕۆڵ و بەشدارییان لە بازاڕی کار و ئابووریی ناوخۆیدا بەهێزتر بکات
-

کاردانەوەی هونەری دژی بڕیارەکانی تاڵیبان
دژی فشارەکانی تاڵیبان، کاردانەوەی ژنان بەردەوامە. هونەرمەند لەیلا ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکردنی ژنان لە هەرات، بە هاوکاریی دایکی لە شەوێکدا لەسەر دیواری حکومەت پەیامێکی کێشا.
-

لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆز و ناسنامە و دادوەری - ١
دایە سارێ لە ٣ی تەمووزی ٢٠١٤دا لەگەڵ هەموو خێزانەکەی دەكەوێتە دەست داعش، خێزانەکەی ١١ کەس بە دەستی داعش دەکوژرێن، نزیکەی ٢٠ بێسەروشوێنکراویان هەن، دایە سارێ هێشتا چاوەڕێی ئێسکی مردووەکانیەتی.
-

ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک و دامەزراوە مەدەنییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرایدەکات، دەسەڵاتی ئێران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە سنە، بە گواستنەوەی سەرباز، چەک، کەرەستە، یان چالاکییە فەرماندەیی و ئەمنییەکان بۆ ناوەندە مەدەنییەکان، ناوچەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت.
-

لە کەرکوک ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە گوندی ساتی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ژنێک بە چەکی تاپڕ لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا.
-

کچەکەی چالاکوان سەحەر خولانی بانگەوازێکی بەپەلە بۆ ڕزگارکردنی دایکی بڵاودەکاتەوە
نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە چارەنووسی سەحەر خولانی، چالاکوانی یەمەن دوای چەند مانگێک لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ زیاد دەکات، کچەکەی کایان سوهەیب موقالە بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوای دەستێوەردانی خێرای کرد.
-

سەرۆک کۆماری عێراق داوای پۆستی باڵاو وەزارەتێک بۆ ژنان دەکات
نزار ئامێدی، سەرۆکی کۆماری عێراق داوایەکی فەرمی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا.
-

سنووردارکردنەکان بەردەوامن و بزووتنەوەیەکی ژنان داوای کۆتاییهێنان بە سیاسەتەکانی تاڵیبان دەکات
لەگەڵ نزیکبوونەوەی پێنجەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان، ڕەخنەکان سەبارەت بە دۆخی ژنان و منداڵانی کچانی ئەو وڵاتە نوێ دەبنەوە، کە بەردەوامی سنووردارکردنی مافەکانیان بۆ خوێندن و کارکردن و بەشداری کۆمەڵایەتی.