ڕۆژانە
-

دەستپێشخەری "لە بیرۆکەوە بۆ پڕۆژە" کە بۆ پاڵپشتیکردن لە بەهێزکردنی ئابووری ژنانی عێراقە کۆتایی دێت
بەغدای پایتەختی عێراق شایەتحاڵی کۆتایی هاتنی دەستپێشخەریی "لە بیرۆکەوە بۆ پڕۆژە" بوو، کە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانی خاوەنکار و گۆڕینی بیرۆکەکانیان بۆ پڕۆژەی بەردەوام و بەرزکردنەوەی بەشداری ئابوورییان و ڕەخساندنی هەلی کار بوو.
-

لە سلێمانی بەبۆنەی ۲۳هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە دیدارێک ئەنجام درا
لە شاری سلێمانی بە بۆنەی ٢٣ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بەدرشمی"بەرەو مسۆگەرکردنی مافە کوردییەکان لە دەستووردا، و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و فرەلایەن" دیدارێک بەڕێوە چوو.
-

ژنانی ئێران لە یارییە ئاسیاییەکان لە ژاپۆن دوو مەدالیای زیویان بەدەستهێنا
وەرزشوانانی ژنانی ئێران لە سێهەمین ڕۆژی یارییەکانی ئاسیای ٢٠٢٦ لە شاری ئیچی- ناگۆیای ژاپۆن دوو مەدالیای زیویان بەدەستهێنا، دوای ئاستێکی نایابیان لە کاراتێ لە پێشبڕکێکانی کاتای گروپی و کومیتە تاکەکەسییەکان.
-

گەلی ڕۆژئاوای کوردستان: ئامانج لە سنووردارکردنی کورد، چەوساندنەوەی گەلی کوردە
لە شاری قامیشلۆ، گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دژی بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ سنووردارکردنی زمانی کوردی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا : ئەمە بڕیارێکی دەسەڵاتە و دەیانەوێت بە یەک ڕەنگ و یەک زمان حوکمی ئەم گەلە بکەن. بەڵام ئێمە ڕێگە بەم کارە نادەین.
-

٣٠ ڕێکخراو داوای هۆشداریی بەپەلە دەکەن سەبارەت بە لە سێدارەدان لە ئێران
٣٠ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ٦٣هەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری هەنگاوی بەپەلە بوون و ڕایانگەیاند کە ئێران لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی تیرۆر لەدژی ناڕازییان و خۆپیشاندەران کەڵک وەردەگرێت.
-

ئیشیگ:٩٥ منداڵ لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا
ئەنجوومەنی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی کرێکارانی تورکیا ئیشیگ ڕایگەیاند، لە نێوان مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ تا ئابی ٢٠٢٦ ٩٥ منداڵ لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
-

لە شارەدێی سیروان "باخچەی ژینگە" کرایەوە
باخچەی ژینگە لە شارەدێی سیروان کرایەوە، بەوەش ڕێژەی سەوزایی لە شارۆچکەکەدا گەیشتە ٢٥٪، خێلان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە دەڵێت: کار بۆ گەشەپێدانی سەوزایی بەردەوامە.
-

کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لە سێدارەدان" لە هەفتەی ١٣٩ی خۆیدا فراوانتر دەبێت بۆ ٦٤ زیندان
کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لە سێدارەدان" تا هەفتەی ١٣٩ بەردەوامە و زیندانەکانی بەندەر عەباس و سومعەسرا پەیوەستن بە لیستی ٦٤ زیندان لە سەرتاسەری وڵات، ئەم ناڕەزایەتی زیندانیانە دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانن.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێلکاری قورس و مەترسی لەسێدارەدانی ژنان ئاشکرا دەکات
لە ٦٣ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران و منداڵانی ئێران کردووە، داوای بەپەلە کرا بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان.
-

تۆڕی یەمەن: زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ ژن بە هۆی پێشێلکارییەکانی حوسییەکان کوژران
تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن، زیاتر لە ٢٧٨ هەزار پێشێلکاریی حوسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە دژی خەڵکی مەدەنی بەڵگە کردووە، لەوانە کوژرانی نزیکەی ١٩ هەزار کەس کە زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ ژنیان تێدایە و برینداربوونی هەزاران ژن لە شارە جۆربەجۆرەکانی یەمەن.
-

ڕۆژی جیهانی ئاشتی... کاتێک نەبوونی شەڕ بە واتای ئاشتی نییە
نەبوونی شەڕ لە ئێران لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ بە مانای ئاشتی نەبوو؛ چونکە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و لاوازیی خزمەتگوزارییەکان نیشانی دا کە ئاشتیی راستەقینە تەنها بە ئاگربەست بەدی نایەت.
-

بانگەوازێکی هاوبەشی ٨٠ ژن بۆ ئاشتی و دیموکراسی
ئەو ژنانەی کە بانگەوازەکەیان بەناونیشانی 'ئێمە پێکەوە باسی داهاتوو دەکەین' واژۆیان کردووە، ڕایانگەیاندووە کە لە نێوان ٣١ی ئۆکتۆبەر تا ١ی ئەم مانگە کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی لە ئەنقەرە بەڕێوەدەبەن.
-

هیڤا محمەد ئەلی: زمانی کوردی تەنیا بۆ فێربوون نییە، زمانی زانستیشە.
جێگری وەزیری کاروباری کارگێڕی و مامۆستای زمانەوانی، هیڤا محمەد ئیلی سەرنجی بۆ بڕیارەکانی حکومەتی کاتی سەبارەت بە زمان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە زمانی کوردی پێویستە زمانی پەروەردە بێت لە هەموو بوارەکانی ژیان و زانستدا.
-

لە یەمەن یادگارییەک بۆ یادی ئیفتحان ئەلمەشاری کرایەوە
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەکادیمی و کارگێڕ ئیفتحان ئەلمەشهری، یادەوەرییەک لە شاری تەعز کرایەوە؛ ئاماژە بەوە کرا کە لە ڕێگەی خەبات و بوێری خۆیەوە بووە میراتێکی زیندوو بۆ ژنانی یەمەن.
-

نووسینگەی یاسایی ئەسرین: هەڵمەتەکانی دژی ڕێبەر ئۆجالان هێرشکردنە سەر گەلی کورد
فەرمانگەی یاسایی ئەسرین بە ڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە لێدوانی ئیستفزازی و سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە سەبارەت بە ئیمرالی ڕاستەوخۆ ئارامی و کەرامەتی گەلی کورد دەکاتە ئامانج.
-

ئەکادیمیای توێژینەوەی زانستی: زمانی کوردی پایەیەکی سەرەکی بوونی نەتەوەییە
لە شاری قامیشلۆ، ئەکادیمیای توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە گرنگی پاراستنی زمانی دایک بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هاتووە کە زمانی کوردی بناغەی سەرەکی شوناسی کولتووری و بوونی نەتەوەیی گەلی کوردە لە سووریا.
-

پێنج هاوڵاتی بەهایی لە شیراز دەستبەسەر کران
ئیدارەی ئیتلاعاتی شیراز هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەند کەسێک و دەستی بەسەر زۆرێک لە کەلوپەلی کەسیدا گرت و پێنج کەسی بردە دەستبەسەرگەی پێلاک ١٠٠، ئەمەش لە چوارچێوەی سەرکوتکردنی باوەڕدارانی بەهاییە.
-

دەنگی ئەرینا؛ داواکارییەکی مرۆیی بۆ کەسانی خاوەن داون سیندرۆم
کەسانی داون سیندرۆم لە هەرێمی کوردستان پێویستان بە گرنگی پێدانی زیاترو خزمەتگوزارییە، ئارینا سۆران خوشکی ئاریایە کە داون سیندرۆمەو سەرەڕای ئەوەی بووەتە هاوەڵی، داوادەکات گرنگی بە خوشکەکەی و کەسانی دیکەی داون سیندرۆم بدرێت.
-

تەرمی شەهید دیلان شرناخ لە بناری قەندیل بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید دیلان شرناخ، فەرماندە و تێکۆشەری ۳۲ ساڵەی تەڤگەری ئازادیی ژنان، لە مەراسیمێکی بەشکۆدا و بە بەشداریی جەماوەرێکی بەرچاو، لە گۆڕستانی شەهید محەمەد قەرەسوونگوور لە بناری قەندیل بەخاک سپێردرا.
-

ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنی دەست بە کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکەی ڕۆژین کابایش دەکات
پارێزەری ئەو خێزانە ڕایگەیاند، شارەزایانی ئەلیکترۆنی بەبێ سڕینەوەی داتاکانی مۆبایلەکە پاسۆردەکە دەشکێنن، ئەم هەنگاوە ڕۆشنایی دەخاتە سەر خاڵە تاریکەکانی لێکۆڵینەوەکە.