ڕۆژانە
-
لە ڕووسیاوە بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرا
ژنانی شاری ساراتۆڤ لە وڵاتی ڕووسیا گردبوونەوە و و ڕایانگەیاند، "دەوڵەتی ئێران دوژمنی ژنانە، ئەوان نایانەوێت ژنان ئازاد بن، چونکە لە هێزی ژنان دەترسن".
-
"نابێت شوێنە گشتییەكان و باخچەی كۆڵانەكان بەكاربهێنرێت بۆ بانگەشە"
دەستەی پاراستنی ژینگە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەکى بڵاو کردەوە
-
"ژن، ژیان، ئازادی، وەرچەرخانی تێکۆشانی ژنانە"
کۆنگرەی ستاری حەسەکە بە ڕێپێوانێکی جەماوەری یادی ٢ ساڵەی کوشتنی ژینا ئەمینی کردەوە و جەختکرایەوە، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی'' بووەتە دروشمی خەباتی ئازادیخوازی ژنان و پەیام بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان درا.
-
دۆسیەی هالیسە ئاکسۆی دواخرا
دانیشتنی دۆسیەی هالیسە ئاکسۆی، کە بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی دانپێدانەر ئومیت ئەکبیک کرایەوە، دواخرا.
-
زیاتر لە ١٥ هەزار عێراقی لە کامپی هۆل ماونەتەوە
ڕاوێژكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، سەبارەت بە ژمارەی خێزانی چەتەكانی داعش لە كامپی هۆل بۆ میدیا ناوخۆییەكان دوا و ڕایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەی عێراقی گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.
-
جیهانی بچووک، خەونی گەورە
جیهانی بچووکی خەونە گەورەکان لە ئاژاوەی ئێوارەی منداڵان لە مەزەندەی کاتدا لەدایک دەبێت، ئاژاوەیەک کە بەقەد فڕینی وشەکان لە وێنەی پاک و خەیاڵیدا فراوانە.
-
ژنە ڕۆژنامەنووسانی سودان سزای لەسێدارەدان شەرمەزار دەکەن
ژنە ڕۆژنامەنووسانی سودان سزای لەسێدارەدانی چالاکوان شەریفە محەمەدی و ڕۆژنامەنووس بەخشان عەزیزی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، شەرمەزار دەکەن و هاوسۆزی خۆیان خستەڕوو، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزاکەشیان کرد.
-
"دادگا گرنگی بە قسەی تاوانبار دەدات و ئازادیان دەکات"
پارێزەر شیرڤان یاقوت ڕایگەیاند کە تانە لە بڕیاری ئازادکردنی ئەحمەد بیتگین دەدات کە هەوڵی کوشتنی دیلەک بیتگینی داوە و سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، دادگا گرنگی بە قسەی تاوانباران داوە و سیاسەتی بێ سزایی قبوڵکراو نییە.
-
"ئێمە بەرگەی سەختییەکان دەگرین بەڵام خۆمان ڕادەست ناکەین"
ژنانی عەفرین کە ڕوویان لە شەهبا کردووە، دژی هێرش و سنووردارکردنەکانی سەر ناوچەکە دەڵێن: ئێمە بەرگەی ئاستەنگ و سەختییەکانی ژیان دەگرین، بەڵام هەرگیز خۆمان ڕادەست ناکەین.
-
لە زمانی خۆیانەوە؛ مەبەست و شێوازی سیخوڕیکردنی پاراستن و میت
بەشی دووەمی زنجیرە دیکۆمێنتاری بەرنامەی "دەستی تاریک"ی کەناڵی ڕۆناهی پەخشکرا و دانپێدانانی ٥ سیخوڕی نوێی میت و پارستن، شێواز و وردەکاری و پەیوەندییەکانیان بڵاوکرایەوە.
-
کەنەکە: هێرش و تیرۆری دەوڵەتی تورکیا ڕابگرن
کەنەکە لە ساڵیادی تیرۆرکردنی دەنیز هێڤی "جەودەت بولبون"دا داوای هەڵوێست دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دەکات.
-
لە دۆسیەی ناریندا ژمارەی زیندانییەکان گەشتنە ١٢ کەس
بەپێی یەکەم لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە نارین گۆران بە خنکاندن کوژراوە، لەو بارەیەوە سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک بەم چوارچێوەیە لە دۆسیەکەی ناریندا تۆمار نەکراوە و کەسێکی دیکەش دەستگیر کراوە.
-
لە هەفتەی ٣٤دا هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" بەردەوامە
زیندانیانی بەشدار لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" لە هەفتەی ٣٤دا وێڕای یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سێدارە دراون، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و سەرکوتکردن و جێبەجێکردنی دادپەروەرین.
-
چالاکییەکانی ژنانی هیندستان بەردەوامە
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کەلکەتا و ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتی تەندروستی هیندستان بەهۆی ڕووداوی دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی ژنە پزیشکێک لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
-
"کامپی مەخموور ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە"
قیمەت کلنچ، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی عشتار لە کامپی مەخموور، ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کامپی مەخموور لەژێر بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقدایە، بەڵام ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرش دەکرێتە سەر کامپەکە.
-
خانەوادەی شەهید وەدات حسێن چەپکە گوڵی وەفایان لەسەر مۆنیۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت دانا
لە شاری سلێمانی، لەلایەن خانەوادەی ڕۆژنامەنووسی تیرۆر کراو وەدات حسێنەوە تاجەگوڵینەی ڕێز لەسەر ناوی شەهید وەدات و شەهیدانی ڕێگای ئازادی، لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت داندرا.
-
ژنان لە دەوری هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان هۆشیار و بەڕێخستن دەکەن
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە ناوەندی شاری شەنگال، سیمینارێک بەڕێوەچوو و باس لەوە کرا کە عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە هیوای ئازادی بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.
-
ژنانی کۆچبەری عەفرین: لە دژی پێشێلکارییەکان دەوەستینەوە
ژنانی کۆچبەری عەفرین کە لە کانتۆنی شەهبا نیشتەجێن، پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان دژی ژنان لە گوندی کاخر لە عەفرینی داگیرکراو شەرمەزار کرد و داوایان کرد، تاوانباران سزا بدرێن.
-
گۆهەر ئەشقی پشتیوانی لە دایە مینا دەکات
گۆهەر ئەشقی، بۆ پشتیوانی لە مینا سوڵتانی ( دایە مینا)، مانگرتنی ڕاگەیاند و داوای پشتیوانی خەڵکی کرد بۆ ئازادکردنی ئەم دایکەی داواکاری دادپەروەرییە.
-
بەرەی ژنانی باشوور: شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی شۆڕشێکی جیهانییە
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان لە ساڵڕۆژی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ژنانی چەوساوە و بەشمەینەتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران درکیان بەو راستییە کرد کە، ئازادی کۆمەڵگە بە ئازادی ژناندا تێپەڕ دەبێت.