٩٥ بیرمەندی نێودەوڵەتی لە پەرتوکێكی ئەلیکترۆنی نوێدا پشتگیری لە دەستپێشخەریی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن
لە پێشەکی پەرتوکێکدا کە نامەی ٩٥ بیرمەندی پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەخۆدەگرێت، گرێتچێن دووچکە، چالاکوان دەڵێت: دەستپێشخەری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لە قەیرانە جیهانییەکان پێشکەش دەکات.
ناوەندی هەواڵ
دەستپێشخەریی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردووە، وەک هەنگاوێکی سەرەکی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکان و دامەزراندنی سەقامگیری، پێشوازییەکی بەرفراوانی لێدەکرێت و لە لایەنە جیاوازەکانەوە پشتیوانی زیاتری لێدەکرێت.
دەستپێشخەریی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە وەڵامی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێىەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا دەستیپێکردووە، بەردەوامە لە کۆکردنەوەی پشتیوانییەکی بەرفراوان لەلایەن کۆمەڵەیەکی هەڵبژێردراوی ڕۆشنبیرانی نێودەوڵەتی، لەو چوارچێوەیەدا چاپخانەی " داراجا برس" خەریکی ئامادەکردنی پەرتوکێکی ئەلیکترۆنییە بە زمانی ئینگلیزیی کە کۆمەڵێک نامە و لێدوانی تێدایە، کە لەلایەن ٩٥ بیرمەندەوە بۆ پشتیوانی لەم کەمپینە نووسراون.
پێشەکی ئەم بڵاوکراوە لەلایەن گرێتچێن دووچکە، نووسەر و چالاکوان کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی خوێندکاری ئەڵمانی لە ساڵی ١٩٦٨ نووسراوە، لە پێشەکییەکدا کە بە ناونیشانی "با گوێ لە ئۆجالان بگرین" کە بۆ شاندی ئیمرالی نێردراوە، دووپاتی کردەوە، کە ئەو دیدگایەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی دەکات، ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لە قەیرانە جیهانییەکانی ئێستا دەڕەخسێنێت.
لە پێشەکییەکەیدا، ئاماژەی بەوەدا، کە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یەکخستنی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی و ئازادی و دیموکراتیک گوێی لێ گیرابوو، ئەم لێدوانانەی لەخۆگرتبوو: لە کۆتاییدا، تیشکێکی هیوا لە جیهانە تاریکەکەماندا... هیوادارم ئەم پرۆسەیە لەگەڵ هەموو دۆستانی گەلی کورد بەردەوام بێت، تا دواجار دیموکراتیکی لە تورکیادا جێگیر دەبێت، گەلی کورد دەگاتە یەکسانی مافەکان لە هەموو بوارەکاندا.
تیشکی خستە سەر قەیرانی چەقبەستوویی کە ڕووبەڕووی دیموکراتیکیە ڕۆژئاواییەکان بووەتەوە و سەرهەڵدانی ڕاستڕەوی توندڕەو، بە ئاماژەدان بە خۆ پیشاندانی پارتی ڕەگەزپەرستانەی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا AfD)) وەک پارتێکی دیموکراتیک، وتی: ئیتر دیموکراتیک بەتەنها بەس نییە، مافی مرۆڤ دەبێت بە پایەیەکی جیانەبووەوە و بنەڕەتی هەژمار بکرێت، ئەمەش کرۆکی ئەو شتەیە کە کورد داوای دەکات.
جەختی لەوە کردەوە، کە سیستەمەکانی ئێستا تایبەتن بە پاراستنی سەرمایە و زلهێزەکان لەسەر حیسابی سروشت و ژیانی مرۆڤ، بانگەوازی بۆ جیهان کرد، وتی: کاتی ئەوەهاتووە چاوەکانتان بکەنەوە و گرنگی بە ئەزموونی بەردەوام لە کۆمەڵگەی کوردیدا بدەن.
گرێتچێن دووچکە ئاماژەی بەوەدا، کە پەیامەکەی ڕێبەری گەی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە ئیلهامبەخش بێت بۆ گەلانی ستەملێکراوی دیکە، هەروەها جەختی لەسەر ڕۆڵی چارەنووسسازی ڕزگاریخوازی ژنان و پاراستنی ژینگە وەک بەردی بناغەی خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی کردەوە، وتی: هیوام خواست دەنگی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بگاتە ئامادەبووانێکی فراوانتر، گەلانی ستەملێکراوی دیکەش لە گرنگی گەیشتن بە ئاشتی، ئازادی، دیموکراتیک، مافی مرۆڤ، چاکسازی ژینگە، مافی یەکسان بۆ ژنان تێبگەن، کە بەشێکی دانەبڕاون لە خەباتی کورد
"سەرەتایەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان"
سەبارەت بە پرسی فەڵەستین، ڕوونیکردەوە، کە ئەگەر حەماس بانگەوازێکی هاوشێوە بۆ ئاشتی و گۆڕانکاری دەربکات، ئەوە زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەی ئیسرائیلدا خۆش دەکات، سەرەڕای ڕەخنە لە کەشوهەوای سیاسی ئەڵمانیا و ئەمریکا، وتی: پەیامەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەست دەکات بە تێپەڕاندنی هەژموونی ئەمریکا و دەنگدانەوەی لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵکی ئاسایی لە ناوەندەکانی وەک نیویۆرک هەیە.
جەختی لە ئەگەری بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیکی فرەلایەنە و ژینگەیی بەردەوام لە تورکیا و سووریا کردەوە، کە ژنان مافی یەکسان لەگەڵ پیاوان بەهرەمەند بن. وتی: ئەم ناوچەیە کە سەردەمانێک یەکێک بوو لە پێشکەوتنخوازترین ناوچەکانی جیهان، دەتوانێت جارێکی دیکە ببێتەوە، تکایە دووبارەی دەکەمەوە، گوێ لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بگرن!
گرێتچێن دووچکە-کڵۆتز کێیە؟
گرێتچێن دووچکە-کڵۆتز لە دایکبووی ٦ی ئادار، نووسەر و چالاکوانی سیاسی ئەڵمانی-ئەمریکییە و لە ئەڵمانیا دەژی، جگە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕودی دووچکە، هاوژینە کۆچکردووەکەی، کەسایەتییەکی پێشەنگی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی ساڵانی شەستەکانە، بە چالاکی سەربەخۆ لە بزووتنەوەکانی ئاشتی، دیموکراتیکی ڕادیکاڵ، بەرخۆدانی مەدەنی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی ناسراوە، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە ئەرشیفکردن و پاراستنی یادەوەری مێژوویی نەوەی ١٩٦٨دا ناسراوە.