ژینگه
-
بە خولی پەروەردەیی و هونەری منداڵان فێری ژینگەپارێزی و ئاژەڵدۆستی دەکرێن
دوو خولی تایبەت بۆ منداڵانی دەڤەری خۆشناوەتی و گوندەکانی دەوروبەری کرانەوە، ئامانج لێی هۆشیار کردنەوەی منداڵانە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ پاشماوەکان بکەن ژینگە پیس نەبێت و بتوانن دووبارە بە کاریان بهێننەوە.
-
ژینگەی چیای قەزوانان بەهۆی کەمی ئاو و نەبوونی هۆشیاری لە مەترسی لەناوچووندایە
لە دڵی دەڤەری چیای قەزوانان دار و ناوچە دارستانییەکان مەترسییەکی زۆریان لەسەرە، بەو پێیەی دانیشتووان هەوڵ بۆ پاراستنی ڕووپۆشی ڕووەکی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بیابانبوون و پرسەکانی ئاو دەدەن.
-
ڕیهام حلمی: دادپەروەری کەشوهەوا پێویستی بە گشتگیری و بەشداریکردنی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە هەیە
دادپەروەری کەشوهەوا یەکێکە لەو پرسە گرنگانەی کە ڕووبەڕووی مشتومڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەبێتەوە، چونکە پێویستی بە چەندین ڕێڕەوی ڕێکارانە هەیە کە پشتگیری لە هاوڵاتیان دەکەن.
-
دەستەی ژینگە پڕۆژەی ژینگەیی ستراتیژی و هۆشیاری کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبات
لە دارستانکردنەوە تا چاودێریکردنی هەوا و ڕێکخستنی پیشەسازی، پلانێکی ژینگەیی گشتگیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بەردەوام.
-
ئاگر، ئافات، و داگیرکردنی کوللـەکان، دارستانەکانی زاگرۆس ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ژینگەیی دەبنەوە
دارستانەکانی زاگرۆس بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دەناڵێنن، کە بریتین لە ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەست و داربڕینی زۆر و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لۆرێنتۆس.
-
کۆکردنەوەی ئاوی بەنداوی بۆکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە
ئاو کە دەکرا لە نۆژەنکردنەوەی گۆلی ورمێدا بەشداربێت، ئێستا بۆ ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و دابینکردنی پیشەسازییەکانی پۆڵا و پترۆکیمیایی لە پارێزگای تەبرێز بەکاردەهێندرێت.
-
"دەوڵەتانی دراوسێ بە هێرشە درۆنییەکانیان ژینگەی هەرێمی کوردستان لە ناو دەبەن"
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ژنان هەوڵ بۆ سەوزکردنی شار دەدەن و دەڵێن: پاککردنەوەی شار لە پاشەڕۆ و پیس نەکردنی ئەرکی هاوڵاتیان و لایەنی پەیوەندیدارە.
-
لە کۆیە ڕێکخراوی هەناسەی سروشت بەچەند چالاكییەك یادی رۆژی ژینگەی كردەوە
لە لایەن ڕێكخراوی هەناسەی سروشت لە هەفتەی ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا بە ئامادەبوونی ژینگە دۆستان و هاوڵاتیان، چەندین چالاکی ئەنجام دا.
-
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان، بە ناشتنی نەمام پەیامی سەوزکردنی شار دووپاتکرایەوە
لە لایەن پارتی سەوزی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان، لەڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، بە ئامادەبونی ژینگە دۆستان و هاوڵاتیان، چەندین چالاکی ئەنجام دراو نەمام چێندرا.
-
پێشانگایەک لە شاری سنە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پیسبوونی ژینگە دەکرێتەوە
لە سەردەمێکدا کە قەیرانی ژینگەیی ڕۆژانە لە زیادبووندایە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک دادەنێت، کاریکاتێریستەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵیاندا لە ڕێگەی پێشانگایەکی کارتۆنییەوە هۆشیاری لە کۆمەڵگادا دروست بکەن.
-
"بە هاوکاری کۆمەڵایەتی ژیانێکی تەندروست و دوور لە نەخۆشی مسۆگەر دەکەین"
بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کولتووری هاوکاری کۆمەڵایەتی لەناو دانیشتوان، ئەنجومەنی شارۆچکەی حەسەکە بە هاوکاری شارەوانی گەلی شارەکە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شاریان دەستپێکرد.
-
هەڵمەتی پاککردنەوەی سروشت لە بێساران نیشاندانی یەکڕیزییە لە پاراستنی بەهاکان
هەڵمەتی پاککردنەوەی گوندەکان کە ناوی شەهیدانی ژینگەی لێنراوە، وەک بزووتنەوەیەکی ڕەمزی و کاریگەر دەستیپێکرد، ئەمەش بۆ دروستکردنی سەکۆیەکە بۆ پەروەردەکردنی خۆشەویستی بۆ ژینگە و پابەندبوون بە پاراستنی.
-
پڕۆژەی ڤێرمیکۆمپۆست سەبارەت بە پاراستن و پەرەپێدانی ژینگەیەکی سروشتییە
دەستەی ئیکۆلۆژی کانتۆنی فورات پڕۆژەی پەینی ئۆرگانیکی ڤێرمیکۆمپۆستی پەرەپێداوە، ئەندازیاری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پڕۆژەیە جێگرەوەیە بۆ پەینی کیمیایی کە بنەمای ژینگەیەکی پاک و تەندروست پێکدەهێنێت.
-
ڕەنگین سەلام لە هەڵەبجە داوای پاکڕاگرتنی شوێنە گەشتیارییەکان لە هاوڵاتیان دەکات
ژنان وەک سەرجەم توێژەکانی تر هەوڵیان داوە بۆ سەوزکردن و پاک ڕاگرتنی ژینگەکەیان، هەربۆیە ڕەنگین سەلام لە هەڵەبجە بەپێویستی دەزانێت هاوڵاتیان و گەشتیاران لەکاتی سەیراندا ژینگەکەیان پاک ڕابگرن و پیسی نەکەن.
-
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر بەخێوکردنی هەنگ هەیە
گۆڕانی کەشوهەوا ئازاری هەنگەوانان زیاد دەکات، دەیانخاتە بەردەم چەندین ئاستەنگ کە کاریگەری زۆری لەسەر ئەم کەرتە هەبووە.
-
قەیرانی فیل لەنێوان مەلاوی و زامبیا. ناکۆکی نێوان پاراستنی ئاژەڵی کێوی و مافەکانی مرۆڤ
ئامانج لە ئەم هەنگاوە کەمکردنەوەی فشاری سەر پارکە بچووکەکە و بەهێزکردنی جۆراوجۆری ئاژەڵەکانی کاسانغۆ بوو.
-
چالاکی ژینگەیی کاتژمێری زەوی لەهەڵەبجە، ژنان یەکەمین پارێزەری ژینگەن
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە وەک نیشانەیەک بۆ پاراستنی زەوی لە وزەی زیادە، گڵۆپ لە شوێنە تایبەتەکان کوژێندرایەوە، مۆنۆمێتی شەهیدان لە هەڵەبجە یەکێک بوو لەوجێگەیانە.
-
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە زرێبار ١٥ هێکتار لەناوچوون
دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە کانیەکانی تاڵاوی زرێبار لە مەریوان، زیاتر لە ١٥ هێکتار لە کانیەکانی ئەم شوێنە سروشتییە سووتا.
-
هەڵمەتی چاندنی نەمام لە کۆبانی بەڕێوەدەجێت
دەستەی ئیکۆلۆژی کانتۆنی فورات دەستی کردووە بە چاندنی نەمام بۆ ژینگەیەکی باشتر، لە ناوچە جیاجیاکان کە نەمامیان تێدا نییە نەمام دەچێندرێت.
-
ژن و ژینگە دووانەیەکی دانەبڕاو لە یەکتر
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ئیستادا ژنان هەمیشە ئەو کارانە دەکەن کە سوود بەخاک و ئاوو نیشتمانەکەیان دەگەیەنێت، رەهەند وشیار تاکە ژنە لە سنووری پاریزگاکە کە بووە بە بریکار لە وەرگرتنی قاپ و کەرەستەی ئەمبیلۆن کەزیان بە ژینگە ناگەیەنێت.