NûJINHA TV
-
ئەو گرنگیپێدانە بەرفراوانەی ڕاگەیاندن بۆ شەڕی ئێران و ئیسرائیل دۆخی ژنانی لەخۆ نەگرتووە
پیاوان و دەوڵەت بڕیاری جەنگ دەدەن بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان، جا بۆ فراوانکردن بێت یان کۆنترۆڵکردن، ژنان کە هیچ پشکێکیان لەم شەڕەدا نییە، زیانیان بەردەکەوێت و ازارەکانیان پەراوێز دەخرێن، یان دەبنە ئامرازێک بۆ پشتیوانیکردن لە دەسەڵات.
-
تۆوی سور؛ کاتێک ژنان سەرەڕای جەنگ ژیان دەچێنن
لە ناوچەی سور ژنان چاوەڕێی کۆتایی جەنگ ناکەن بۆ دەستپێکردنەوە، ئەوان لە ئێستادا لە ناوەڕاستی ئاوارەبووندا بە سۆز و هۆشیاری و شکۆمەندیەوە دەچێنن.
-
هەرمینە هورداد: دەبێت ڕاگەیاندن پێداویستییەکانی زانیاریی ئەو کەسانەی کە لە چەندین بەرەی شەڕ و ستەمدا گیریان خواردووە دابین بکات
هەرمینە هورداد جەختی لەوەکردەوە کە ڕاگەیاندن دەبێت پابەند بێت بە ئەخلاقی پیشەیی، دابینکردنی پێداویستییەکانی زانیاریی ئەو کەسانەی کە لە چەندین بەرەی شەڕ و ستەمدا گیریان خواردووە.
-
"ژن توانای شکاندن و تێپەڕاندنی بەربەستەکانیان هەیە"
ناوەندەکانی گەنجان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە تێکەڵکردنی کچان و کوڕان بۆ سیستەمێک کە توانای دروستکردنی شوێنی بەشداریکردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هەبێت لە جیهانی وەرزشدا، تەنانەت شکاندنی ئەو تابۆیە کۆمەڵایەتیانەی کە بوونی ژنان سنووردار دەکەن.
-
بانگەوازی چالاکوانێکی سودانی بۆ جیهان: کۆمەڵکوژی ڕابگرن
ئومەیمە شین، چالاکوانی سودانی داوای کرد کە هاودەنگی سنووربەزێن بۆ ڕاگرتنی ئەو جینۆسایدەی گەلی سودان لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەژێر چاوی جیهان و بێدەنگییەکی ترسناکدا، چالاک بکرێت، جەختی لەسەر پێویستی وەستان لەگەڵ ژنانی سودان کردەوە.
-
لە گۆشەگیرییەوە بۆ کاریگەری... ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبازی دیموکراتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا داڕشت
سەحەر حەسەن، لێکۆڵەری میسری لە مێژووی هاوچەرخدا جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی، ئاسۆی نوێ بۆ گفتوگۆی دیموکراتیک و بونیادنانی ئاشتی دەکاتەوە.
-
کەمپەینی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم"... هەنگاوێک بەرەو ئاشتی و دیموکراتیک
لەناو پێشهاتە خێراکانی سیاسیدا، هەڵمەتی "دەمەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" وەک تەڤگەریەکی نێودەوڵەتی سەریهەڵدا و داوا دەکرێت ڕێگەی پێبدرێت پەیوەندی لەگەڵ پارێزەرەکانی و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بکات. هەر زوو سەرنجی جیهانیی بەرچاوی بەدەستهێنا.
-
هاوارێک لە پشت دیوارەکانی زیندان
پەریسا پۆیەندە، چالاکوانی مافی مرۆڤ دەڵێت: لە کاتێکدا سەرنجی جیهانی لەسەر ململانێی سەربازی ئێران و ئیسرائیل چڕ بووەتەوە، دەنگی زیندانیانی سیاسی بە سەرکوت و سزای لەسێدارەدان بێدەنگ دەکرێت.
-
ژنان لە سودان لە بەرامبەر ململانێ و خەبات بۆ ئاشتی لە بەرخۆداندان
ئیحسان عەبدولعەزیز، چالاکوانی سودانی، جەختی لە گرنگی دروستکردنی پردی پەیوەندی و هاودەنگی لەنێوان ژنان لە هەر شوێنێکدا کردەوە.
-
لە دژی ڕۆڵی بەرچاویان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا ڕژێمی ئێران ژن و گەنج لەسێدارە دەدات
شەپۆلی کوشتن و سەرکوتکردن لە زیندانەکانی ئێران بەردەوامەو ژنان، گەنجان، چالاکوانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژانە بە بیانووی زەق ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە. ئەم سزایە نادادپەروەرییەکی پێکهاتەیی لە یاسا و کۆمەڵگەدا ئاشکرا دەکات.
-
چالاکوانێکی سۆماڵی: ئەزموونی ژنان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێکی بوێرانەی ڕزگاری ژنە
لەیلا جەما،چالاکوانی سۆماڵی جەختی لە گرنگی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا کردەوە، کە ژنانی ناوچە جیاوازەکانی کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانیان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵیان لە بڕیاردان.
-
ئامینە بنت موختار: دامەزراندنی فیدراسیۆنی ژنان پاداشتێکە بۆ شەڕ
کەسایەتییە دیارەکانی ژنان بەشدارییان لە یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نادا لە سلێمانی کرد، ئامینە بنت موختار، چالاکوانی مۆریتانی دەڵێت: دامەزراندنی فیدراسیۆنی ژنان پاداشتێکە بۆ شەڕ.
-
چالاکوانێکی مۆریتانی: مافی ژنان دروشمی پووچ نییە، بەڵکو خەباتێکی بێوچانە
لە مۆریتانیا وەک زۆرێک لە وڵاتانی کۆنەپەرست، ژنان شەڕێکی دوولایەنە دەکەن، بەرەنگاربوونەوەی سنووردارکردنی کولتووری و کۆمەڵایەتی لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە داوای چاکسازی یاسایی کە گەرەنتی کەرامەت، مافەکان بکات.
-
-
تۆپی پێی ژنان بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان دەشکێنێت
بە ئیرادەیەک کە ڕەنگدانەوەی هێزی ژنانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکاندا، ئەزموونێکی وەرزشی کە خولیای و بەهێزکردن تێکەڵ دەکات، دەستیپێکرد، کە تایبەتمەندییەکانی وەرزشی ژنان لە کۆمەڵگادا پێناسە دەکاتەوە.
-
مافی ژنان لە نێوان یاسا و سیاسەتەکان... چ ئایندەیەک چاوەڕێی ژنانی عێراق دەکات؟
لەژێر هەژموونی سیستەمی پیاوسالاریدا، ژنان لە عێراق ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری یاسایی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبنەوە کە ڕێگرن لە گەیشتن بە یەکسانی و دادپەروەری، سەرەڕای ئەم ئاڵەنگاریانە، تەڤگەری ژن بەردەوامن لە خەباتیان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری بنەڕەتی.
-
پۆلیس لە پۆلەکاندا؛ ڕێگایەکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردن یان دەستپێکردنی بەرگری؟
ئیلهام موحتەشەمزادە بە ئاماژە بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی وەزارەتی پەروەردە و هێزی پۆلیس جەختی لەوە کردەوە کە بوونی پۆلیس لە خوێندنگەکاندا دەبێتە شێوازێکی نەرمتر بۆ چاودێری و کۆنترۆڵکردن.
-
دەنگی ژنانی کورد؛ کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هۆڵەندا و دیدێکی نوێ بۆ داهاتوو
لە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵات کوردستان کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت لە هۆڵەندا، ٤٠٠ چالاکی سیاسی و مەدەنی سەبارەت بە ئایندەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان و ئێران گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد، بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر ڕۆڵی ژنان لە پێشهاتەکانی ئێستادا.
-
"پێویستە منداڵانی ئۆتیزم لەلایەن دایک و باوکەوە قبوڵ بکرێن"
بۆکان تۆفیق، بەڕێوبەری سەنتەری پەپولەکانی کوردستان دەڵێت: هۆشیاری زۆر گرنگە، چونکە ئەگەر دایک و باوکەکان هۆشیاربن، زووهەست بە منداڵەکانیان دەکەن و ڕێگە چارەسەریەکان دەگرنەبەر.
-
"'لە ڕێگەی هاوکاری و کاری گروپی دەتوانین ڕێگایەکی نوێ بۆ ژنان لە ئوردن دابڕێژین"
نوها مەحرەز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی هاوپشتی ژنانی ئوردن جەختی کردەوە کە سەرەڕای دەستکەوتەکان، ئاڵەنگاریەکان هەر ماون، وەک توندوتیژی دژی ژنان، کەلێنی جێبەجێکردن، پرسەکانی پەیوەست بە یاساکانی باری کەسی.