ڕۆژانە
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئەفغانستان بەهۆی پێکدادانەکانی سنوورەوە هاوڵاتیان دەکوژرێن
نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی زیادبوونی پێکدادانە سنوورییەکان و تەقینەوەکان کە بەهۆی پاشماوەکانی شەڕەوە ڕوودەدەن، ئاگاداریی لە زیادبوونی مەترسییەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەفغانستان دا.
-

«فیلەمی Land of Angels کاندیدی ئێرانە بۆ ئۆسکار.»
سولاڤ فەواخیرجی، ئەکتەری سوریا، بە سەرکەوتنی فیلمی «Land of Angels»، لە غەزەوە بەرەو گەورەترین سەکۆی جیهان، ئۆسکار، گەشتێکی بێوێنە دەکات.
-

سزای قامچی لەسەر پارێستو ئەحمەدی ڕابگرن
دادگای ئێران سزای قامچی و قەدەغەکردنی چالاکیی هونەری بەسەر پارێستو ئەحمەدی گۆرانیبێژ و هەشت موزیکژەن سەپاند. ڕێکخراوی عەفو ئەم سزایە دڕندانەیەی مەحکوم کرد و داوای کرد دەستبەجێ ڕابگیرێت.
-

لە سوداندا منداڵان بەهۆی شەڕ و برسێتییەوە دەمرن
شەڕی بێکۆتایی و وشکەساڵییەکەی کە بووەتە هۆی وەستاندنی کشتوکاڵ، سودان بەرەو کارەساتێکی گەورە دەکێشێت، لە ناوچەی جەبەل مەڕەدا، منداڵان بەهۆی کەمبوونەوەی خواردن و تێکچوونی سیستمی تەندروستییەوە گیانیان لەدەستدەدەن. هەتا ئێستا ٣١ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
-

لە سیمینارێک لە بەغدا کاریگەرییە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان تاوتوێ کران.
لەو سیمینارەی کە لەلایەن «فۆڕومی دایک و منداڵ» و یەکێتیی ژنانی عێراقەوە بەڕێوەچوو، کاریگەریی یاسای مەدەنی جەعفەری لەسەر مافی سەرپەرشتیاری، نەفەقە و مافی بینینی منداڵ، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر خێزانە عێراقییەکان تاوتوێ کران.
-

٤٦ وڵات بۆ وەستاندنی سێدارەدان بانگەوازیان لە ئێران کرد
لە کۆبوونەوەی ٦٣یەمی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ناوی ٤٦ وڵات هاتە ئاراوە کە ئەم ٤٦ وڵاتە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد بۆ وەستاندنی سێدارەدانەکانی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە.
-

-

ئامەد دڵپاک: متمانەت بەخۆت هەبێت
ئامەد دڵپاک یەکەم ژنە کە قوتابخانەی تایبەتی شۆفێری بۆ ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە، بەم پڕۆژەیە خەریکە بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان و ترسەکان دەشکێنێت تا ئێستا نزیکەی ٦٠٠ ژنی فێری شۆفێری کردووە و دەڵێت: متمانەت بەخۆت هەبێت.
-

حوسنا مەحمود؛ براوەی خەڵاتی ئۆزۆن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان
حوسنا محمود، چالاکوانی بواری ژینگە لە شاری هەڵەبجە،بەهۆی کارو چالاکییە ژینگەییەکان و پرۆژەکانی لە بواریپاراستنی ژینگە، ئەمساڵ خەڵاتی ئۆزۆنی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا.
-

بۆ پشکنینی پێشوەختەی مەمک هەلمەتێک لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی مانگی پەمەیی و هەڵمەتی هۆشیاری بۆ پشکنینی پێشوەختەی مەمک، لە هەڵەبجە سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەچوو.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووسی تونس داوای کۆتاییهێنان بە دامەزراندنی ناجێگیرو ئاسایشی کار دەکەن
دوای چەندین ساڵ کارکردن و چاوەڕوانی پۆستی هەمیشەیی، ژنانی ڕۆژنامەنووسی تونس لە دار لابراس خۆیان ڕووبەڕووی ترسی نوێبوونەوەی نائاسایشی کار دەبنەوە، ئەمەش وایان لێدەکات دانیشتنێکی کراوە ئەنجامبدەن بۆ داوای ڕێکخستنی دۆخی دامەزراندنیان.
-

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پزیشک بەیان ساڵحیان و بۆ شوێنێکی نادیاریان برد
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ورمێ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەیان ساڵحیان، پزیشکی هەناوی لە شاری ورمێ و دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان برد.
-

ڕێپاک بوڵتەنی ئەیلوولی دەربارەی ژن و ئاشتی بڵاوکردەوە
ڕێپاک" هەواڵنامەی مانگی ئەیلوولی بە باسکردن لە ژن و ئاشتی بلاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺑﯚ ژﻧﺎﻧﯽ ﮐﻮرد ﺗﻪﻧﯿﺎ ﮐﯚﺗﺎﯾﯿﻬﺎﺗﻨﯽ ﭼﻪک و ﺷﻪڕ ﻧﯿﯿﻪ. ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺋﻪوەﯾﻪ ﮐﻪ ژن ﺑﺘﻮاﻧێت ﺑێ ﺗﺮس ﺑﮋی، ﺑﺨوێنێت، ﮐﺎر ﺑﮑﺎت، ﺑڕﯾﺎر ﺑﺪات و ﺳﻪﺑﺎرەت ﺑﻪ داﻫﺎﺗﻮوی ﺧﯚی ﺧﺎوەن ﻗﺴﻪ بێت.
-

ژنانی ئێزدی: لە خەباتی خۆمان بۆ پاراستنی شنگال و کۆمەڵگەکەمان بەردەوام دەبین
ژنانی ئێزدی شنگال، پابەندبوونی خۆیان بە پاراستنی کۆمەڵگە و خاکەکەیان دووپاتکردەوە، جەختیان لە بەردەوامی خەباتیان بۆ پاراستنی ناسنامەو مافەکانیان کرد.
-

وەزارەتی خوێندنی باڵا تا ئێستا وەڵامی زانکۆی ڕۆژئاوای نەداوەتەوە
مزگین حسێن، وتەبێژی ناوەندی توێژینەوەی زمانی کوردی لە زانکۆی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵای سووریایان لە ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگێڕانی کەرەستەکان بۆ سەر زمانی کوردی ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.
-

ئەمڕۆ ڕووفاتی ٢٥ شەهیدی کۆمەڵکوژی شنگال ڕادەست دەکرێنەوە
پاش تەواوبوونی کارەکانی ناسینەوە و گونجاندنی پشکنینی DNA، ئەمڕۆ ڕووفاتی ٢٥ شەهید ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە، بەم کۆمەڵە، ژمارەی گشتیی ئەو ڕووفاتانەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە گەڕێندراونەتەوە شنگال دەگاتە ٣٢١ شەهید.
-

ژنانی سلێمانی بەرهەمە دەستییەکانیان نمایش دەکەن
لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ژنانی کارسازو دەستڕەنگین، شەش ڕۆژە پێشانگایەک لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی تایبەت بە بەرهەم و خواردنە کوردەوارییەکانی ژنان کراوەتەوە، بەشداربووانی پێشانگاکە دەڵێن: هەوڵی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی دەدەین.
-

ژنێک لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لەناو نووسینگەی پارێزەر لە ئەسکەندەریە کوژرا
ژنێک لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لەناو نووسینگەی پارێزەر لە ئەسکەندەریە کوژرا، لە ڕووداوێکدا کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندی بە بەردەوامی ناکۆکی خێزانی نێوانیان هەیە.
-

دەزگای ئاشتی داوای "ساڵی ئاشتی" دەکات
پێش کردنەوەی پەرلەمان، دەزگای ئاشتی داوای کرد کە ئیرادەی سیاسی بگۆڕدرێت بۆ ڕێسایەکی یاسایی و کۆمیسیۆنی بەدواداچوون دابمەزرێت.
-

مەترسی کۆلێرا و داڕمانی سیستەمی تەندروستی لە یەمەن
لە یەمەن بەهۆی داڕمانی سیستەمی تەندروستی و نەبوونی پاکوخاوێنی، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە کەمپەکانی پەنابەران زیاتر دەبێت. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە.