تابلۆی ئەمڕۆ
-

هەنیلاند: هاوسەنگی ئیکۆلۆژی و کاری چڕ لەگەڵ یەکتردا ناکۆکن
فیلمی دیکۆمێنتاریی "هەنیلاند" لە ساڵی ٢٠١٩ کە لە باکووری مەقدۆنیا وێنە گیراوە، لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییە ناسکەکانی نێوان مرۆڤ و سروشت دەکات. فیلمەکە نیشان دەدات کە چۆن هاوسەنگی ئیکۆلۆژی بەهۆی توڕەیی مرۆڤ و نیگەرانییە ئابوورییەکانەوە تێکدەچێت.
-

میرا...کاتێک مێژووی شارێک و خوداوەندێک و ژنێک دەگێڕنەوە
میرا زیاتر لە ٢٥٠٠ ساڵ مێژووی هەیە، کە شوێنەواری سیاسەت و بازرگانی و ئایین و ژیانی کۆمەڵایەتی تێیدا یەکتر دەبڕن و ئاماژەکانی لایەنەکانی کولتوور و خوداوەندەکان و یادەوەری بەکۆمەڵی شارەکە ئاشکرا دەکەن.
-

ئۆگستا ساڤاج: دەنگی ژنانی ڕەنگ جیاواز لە هونەری ئەمریکیدا
ئۆگستا ساڤاج هونەرمەندێک بوو کە داهێنەری لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان لە ماوەی سەدەی بیستەمدا تێکەڵ کرد، ناوی ئەو پەیوەندی بە ڕێنێسانسی هارلمەوە هەیە و کارەکانی ڕەنگدانەوەی ئارەزووی ناسنامە و کولتووری ئەمریکی ئەفریقاییە.
-

پێشەنگی یادەوەری و فەلسەفەی کۆن: تیانۆی کرۆتۆن
تیانۆی کرۆتۆن لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە قوتابخانەی فیساگۆرسدا گەشەیسەند، ئەو نەک تەنها بۆ کارە زانستییەکانی بەڵکو بۆ درێژەدان بە خوێندنی ژنان لە دوای فیساگۆرس و بانگەوازەکەی بۆ ئازادیی هزری، بوو بە ئاماژەیەکی مێژویی.
-

بەرخۆدان و ژیان لە گۆرانییەکانی ژنانی سوداندا
لە کاتێکدا ژنانی سودان ڕووبەڕووی ڕاستیە سەختەکانی شەڕ و فشارە کۆمەڵایەتییەکان دەبنەوە، نەریتی "گۆرانی کچان" ڕێگەیان پێدەدات چیرۆک و ئارەزوو و ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر بە ڕۆڵی ڕەگەزی لە ڕێگەی مۆسیقاوە دەرببڕن.
-

هێمایەک کە دوو جیهانی جیاوازی یەکخستبوو: هێدی لامار
ئەستێرەی پێشووی هۆلیوود هێدی لامار، هەرچەندە بە جوانی ناسراوە، بەڵام بە عەقڵی داهێنەرانە و داهێنانی مۆدێلاسیۆنی فرێکوێنسی بووە بنەمای تەکنەلۆژیای پەیوەندی بێ تەل وەک وای فای و بلوتوز.
-

شار بە زیارەتی سوورەوە: مرۆڤ بۆ ئازادی دەبێت تا چەند بڕوات؟
هەندێک جار مرۆڤەکان لە شارێک، لە خێزانێک، لە یادەوەریەکان، لە ژیانێک ڕادەکەن کە چیتر ناتوانن هەناسەی تێدا هەڵمژن، بەڵام ئایا مرۆڤ دەتوانێت لە خۆیشی ڕابکات؟
-

"دارستانی بچووک"... چیرۆکێک لە هەڵهاتن لە شار و گەشتی خۆدۆزیینەوە
فیلمی "دارستانی بچووک"ی کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١٨، لە دەرهێنانی یم سون-ری، چیرۆکی ژنێکی گەنج دەگێڕێتەوە کە ژیانی شار بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندەی کە تەمەنی منداڵی تێیدا بەسەر بردووە، دەست دەکات بە گەشتێکی خۆدۆزینەوە.
-

١٢ی ئەیلوول و دوا نیگاکان
هەرچەندە ٤٦ ساڵ بەسەر کودەتاکەی ١٢ ی ئەیلولی ١٩٨٠ تێپەڕیوە، بەڵام شوێنەواری لە یادەوەری کۆمەڵگەدا ماوەتەوە. گۆرانی "سون باکش" دوا نیگای سێزن ئاکسو یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە شوێنەواری ئەو سەردەمە لە یادەوەریی خەڵکدا بەجێدەهێڵێت.
-

”DEJ ÊŞ” لاواندنەوەی سینەمایی بۆ مێژووی کورد
کاتێک زمان لە دەربڕینی ئازارەکانی قەدەغە دەکرێت، دەبێت تەلی تەمبور بە تاڵی بگری کە زەوی بهەژێنێت، هەر بۆیەش کارە سینەماییە بێدەنگە کوردییەکە بە ناوی "DEJ ÊŞ" وەک لاوانەیەکەوە دێت کە تیشک دەخاتە سەر تێکۆشانی کورد بۆ پاراستنی هۆشیان لەبەرامبەر سیاسەتەکان.
-

یەکەم دەنگی ژنی کوردی کە سەد ساڵ لەمەوبەر لە تۆمارەکاندا دەنگی دایەوە
لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، دەنگی ژنێکی کورد لە ڕێگەی تۆمارەکانەوە دەنگی دایەوە و بەمەش پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی مۆسیقای کوردی دەستی پێکرد، ئەویش دایکە جەمالی، گۆرانیبێژ و ئاوسەر کە بەرهەمەکانی بە زاراوەی سۆرانی لەسەر نزیکەی دە تۆماری تۆمارکردووە.
-

"گەشتی قەندەهار" ژنێک لە پشت سەرپۆش و زەوییەک لە پشت دیواری بێدەنگی
دوای زیاتر لە دوو دەیە بەسەر بەرھەمھێنانی "گەشتی قەندەهار” دا، فیلمەکە لەگەڵ گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، گرنگییل خۆی دەبوژێنێتەوە و دەبێتە شاھیدێک بۆ پەراوێزخستنی ژنان، سنووردارکردنە سەپێنراوەکان و ھەوڵدان بۆ مانەوە لە ژیاندا.
-

”کیم جی یۆنگ، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٢”... یەک ژن و چیرۆکی زۆرێک لە ژنان
ۆمانی "کیم جی یۆنگ، لەدایک بووە لە ساڵی ١٩٨٢" چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە ژیانی ئاسایی دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا وردەکارییەکانی پرسیاری قووڵ لەبارەی ژن و کۆمەڵگە دەوروژێنن.
-

مریم ئاخۆندی... دەنگێکی ژنانە بۆ زیندووکردنەوەی کولتووری ئێران
مریم ئاخۆندی نموونەیەکی بۆ بەهێزکردنی پێگەی دەنگی ژنان لە دیمەنی مۆسیقای ئێرانیدا پێشکەش کرد، چونکە گۆرانیوتنی کردە سەنگەرێکی بەرگری لە ڕێگەی زیندووکردنەوەی ئەو کولتووری گۆرانییەی کە ژنان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گواستوویانەتەوە.
-

ژیانی ڕێشا ڕزق: لە گۆرانییەکانی منداڵییەوە بۆ ئۆپێرای جیهانی
ڕێشا ڕزق گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری سوری کە بە دەنگە ناوازەکەی بووەتە سیمبولی منداڵی ملیۆنان منداڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی لە دیمەشقەوە تا قۆناغە نێودەوڵەتییەکانی ئۆپێرا و کۆنسێرتەکانی نۆستالژیا، سەفەری هونەری خۆی نیشانداوە.
-

دژی لەبیرکردن: ئێوارەخوانێکی سیمبولی بۆ ئەو ژنانەی کە مێژوویان گۆڕی
جودی شیکاگۆ، پێشەنگی هونەری فێمینیست بە بەرهەمە بەناوبانگەکەی "ئاهەنگی ئێوارە" سەرنجی خەڵک بۆ کار و دەستکەوتەکانی ئەو ژنانە ڕادەکێشێت کە لە مێژوودا چەندین سەدە پشتگوێ خراوە و مافەکانیان لێ زەوت کراوە.
-

دەرگای خەونەکان: ژن چۆن دەتوانێت ئازاد بێت؟
دەرگای خەونەکان (Dream’s Gate) فیلمێکی دیکیۆمێنتاری نگین ئەحمەدی، دەرهێنەری ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەم فیلمەدا کە لە ئێرانەوە بەرەو باکووری سووریا دەچێت، نگین دەچێتە ناو جیهانی ژنانی کوردەوە کە لە ناو یەپەگەدا دژ بە داعش شەڕ دەکەن.
-

قەسری شەکر: لافاو تەنها ماڵ ویران ناکات
پەرتوکی ”قەسری شەکر” ”قەسر-ئە-قەند”ی بیتا قەلەندەر، چیڕۆکی ئازار و بەرخۆدانی خەڵکی بەلوچستانە کە تێیدا لافاو، هەژاری و نەریت هەڕەشە لە ژیانی خێزانەکان دەکەن.
-

یایۆی کوساما... هونەرمەندێکی ژاپۆنی کە خاڵەکانی گۆڕی بۆ زمانێکی بینراوی گشتگیر
لە ژاپۆنەوە تا بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی جیهان، یایۆی کوساما جیهانێکی هونەری ناوازەی دروستکردووە کە خاڵ و ئاوێنە و ڕەنگەکان لەگەڵ چەمکەکانی بێکۆتایی و بووندا تێکەڵ دەبن، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە ناوە کاریگەر و دیارەکانی هونەری هاوچەرخ.
-

یاخیبوویەکی تەمەن ١٨ ساڵ لە دژی نازییەکان: زۆیا کۆسمۆدێمیانسکایا
لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، پارتیزانی گەنج زۆیا کۆسمۆدێمیانسکایا سەرەڕای ئەشکەنجەی سەخت، هیچ زانیارییەکی دەربارەی هاوڕێکانی نەدا بە سەربازانی نازی. زۆیا لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لەسێدارە درا و ئەمڕۆ وەک گەورەترین هێمای خۆڕاگری لە دژی داگیرکاری یادی دەکرێتەوە.