ڕۆژانە
-

لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٤٠ ژن لە ئەرجەنتین کوژراون
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لە ئەرجەنتین، لە نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم و تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا، ٢٣٩ بۆ ٢٤٣ کۆمەڵکوژی ژنان تۆمار کراون.
-

سیمینارێک بە ناونیشانی "هۆشیاری خوێندکاران لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان" ئەنجام درا
لە خوێندنگەی ئامادەیی کچانی بەختیاری، بە ئامادەبوونی خوێندکرانی خوێندنگەکە، سیمینارێکی هۆشیاری لەبارەی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەڕێوەچوو.
-

لەدهۆک ژنێک بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا
ژنێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، تیمەکانی پۆلیس لەشوێنی رووداوەکەن و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.
-

ژنۆلۆژی پڕۆژەی "دادپەروەری و گەشەپێدان" دەستپێدەکات بۆ پێشخستنی و بەهێزکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٧دا
پڕۆژەی "دادپەروەری و گەشەپێدان" کە لەلایەن ناوەندی ژنۆلۆژی بۆ بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، توێژینەوە و ڕاهێنان و کاری مەیدانی تێکەڵ دەکات و چالاکییەکانی لە چوارچێوەی کەمپەینی ١٦ ڕۆژی چالاکیی دژی توندوتیژی ڕەگەزی لەخۆدەگرێت.
-

"مەزارگەی بێدەنگی"... فیلمێکی سوورییە کە ڕەنج و خۆڕاگری ژنان لە بەرامبەر ستەمدا بەڵگە دەکات
فیلمی درێژی "مەزارگەی بێدەنگی" بۆ یەکەمجار لە سووریا لە ئۆپێراخانەی دیمەشق نمایشکرا، ئەم بەرهەمە سینەماییە مرۆڤدۆستانەیە، ئازارەکانی ژنانی سووریا و کاردانەوەی شەڕ و گرتن و ئاوارەبوون نیشان دەدات کە وایکردووە بە لاوازی و پێویست و بێ بژاردە بمێننەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستەبەرکردنی مافە پەروەردەیی و زمانەوانیەکان بۆ کورد لە سووریا دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم کردەوە، داوای پێشکەوتنی هاوکاتی کرد لە بواری گواستنەوەی سیاسی، بوژانەوەی ئابووری، ئاسایش، چارەسەرکردنی پرسەکانی نوێنەرایەتی کورد و مافە پەروەردەیی و زمانەوانییەکان کرد.
-

لە کۆیە ژنێکی گەنج بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
ژنێکی گەنجی خوێندکار لە گەڕەکی فیدراڵی لە شاری کۆیە بو گوماناوی گیانی لەدەستداو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی کردووە.
-

وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی مەرجدار مەهسا نووری دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات
مەهسا "مەسعوومە" نووری، زیندانی سیاسی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە چەندین جار دەسەڵاتی دادگای بە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی بۆ مۆڵەت یان ئازادکردنی مەرجدار، مانگرتنی لە خواردنی بە شێوەیەکی کراوە لە ناو زیندانی ئێڤین لە تاران دەستیپێکردووە.
-

دووبارە دوورخستنەوەی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا نیگەرانی لە نەپاراستنیان دروست دەکات
ترس و دڵەڕاوکێ لەناو ژنانی کەناراوەکانی سووریا سەرهەڵدەداتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەشێوەیەکی نهێنی بێسەروشوێنبوونیان بەردەوامە، پرسیاری جددی لەسەر پارێزراویان و ئاسایشی ژیانی ڕۆژانەیان دروستدەکات.
-

یەکێتی ژنانی سودان داوای کۆتاییهێنان بە توندوتیژی سێکسی و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی جەنگ دەکات
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی سودان داوای کرد کۆتایی بە توندوتیژی سێکسی دژی ژنان بگیرێت و دان بەوەدا بنێن کە دەستدرێژی و کۆیلایەتی سێکسی وەک چەکی شەڕ ڕەنگە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێکبهێنێت.
-

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێک لە مەخموور بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووم لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لە گەڕەکی ٣ی شەهید چیچەک سیمینارێک سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و خەباتی ژنان بەڕێوەچوو.
-

کوشتنی ژنان لە گەرمیان؛ تاوانێک کە لە کۆڵانەکاندا دەستپێدەکات و لە سوڵحی عەشایەریدا پەردەپۆش دەکرێت
ڤیان سابیر، چالاکوان هۆشداری دەدات کە بارودۆخی ژنان لە گەرمیان لە ئاستێکی مەترسیداردایەو باڵادەستیی بیرکردنەوەی پیاوسالار، کاریگەریی هەندێک نەریت و کولتوور، کەموکوڕییەکانی یاساو پەردەپۆشکردنی کەیسەکانی کوشتنی ژنان بە سوڵحی عەشایەری توندوتیژی لێدەکەوێتەوە.
-

بە ناونیشانی "گرێ دەرونیەکانی ژنان و جارەسەریەکانیان" سیمینارێک بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، سیمینارێک لە سلێمانی لەسەر دەروونیی ژنان، کاریگەریی کۆمەڵایەتی و گرنگی خۆڕاگری و پشتگیریی دەروونی لە بەهێزکردنی پێشەنگایەتیی ژنان تاوتوێ کرا.
-

خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا دەستبەرداری زانکۆکەیان نابن
خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا، لە میانی سەردانێکدا بۆ شاندێکی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە بڕیاری یەکخستنی زانکۆ و گۆڕینی ناو و پسپۆڕییەکە، دەڵێن: لە هەڵوێستی خۆیان لە دژی بڕیارەکە بەردەوام دەبن.
-

کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەی بەرفراوانی لە قامیشلۆ ڕێکخست
لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی پلاتفۆرمی هاوبەش لە ٢٥ی تشرینی دووەم، جەخت لەوە کرایەوە کە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تەنها ئەرکی ژنان نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەموو کۆمەڵگەیە.
-

تێکچوونی دۆخی ئەمنی هەزار و ٥١٥ هاوڵاتی مەدەنی ناچار دەکات لە ڕۆژئاوا و باشووری سودان ئاوارەبن
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، پەرەسەندنی پێکدادان و نائەمنی لە پارێزگای دارفۆری باکوور و نیلی شین لە سودان تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی هەزار و ٥١٥ کەس ئاوارە بوون، ئەمەش قەیرانی مرۆیی قووڵتر کردووەتەوە.
-

تۆڕی ”ژنان داهاتوویان لە قاڵب دەدەن” لە شیلی کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەی تۆڕی ”ژنان داهاتوویان لە قاڵب دەدەن” لە شیلی، شێوازەکانی خەباتی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان هەڵسەنگێندرا و بڕیاردرا تۆڕەکە فراوانتر بکرێت و پلانێکی گشتگیر بۆ بەرگریکردن لە خۆیان ئامادە بکرێت.
-

ژنان لە ئێراندا بەهۆی باوەڕەکەیانەوە فشاریان لەسەرە
ئاتوسا بابادی دانیشتووی شاری سەبزێوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، نازەنین عابدینی کفشگری خەڵکی بەهایی بە سێ ساڵ زیندان و ٨ ساڵ بێبەشکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان سزادرا.
-

بزووتنەوەیەکی ژنانی ئەفغانستان داوای ئازادکردنی شاعیری دەستبەسەرکراو موژدە ئۆزبەک دەکات
بزووتنەوەی "هاواری ژنان بۆ یەکسانی" نیگەرانی خۆی لە بەردەوامی دەستبەسەرکردنی موژدە ئۆزبەک، شاعیر و مامۆستا دەربڕی کە بەڕەچەڵەک تورکە و داوای ئازادکردنی بەپەلە و بێ مەرجی کرد و مسۆگەری بۆ پارێزراوی.
-

دادگای ئێران سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر فەریبە ئەسەدی چالاکوانی مافی مرۆڤدا سەپاند
دادگای ئینقلابی شاری کەرەج دوای ئەوەی بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی"، "هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و "بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان"، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر فەریبە ئەسەدی، چالاکوانی مافی مەدەنیدا سەپاند.