هۆشداری لە تولای حاتیمۆغۆلارییەوە: دەبێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لەگەڵ ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا بەڕێوە ببرێت

تولای حاتیمۆغۆلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە وتارەکەیدا سەبارەت بە کۆنگرەی کەشوهوای (COP31) ڕایگەیاند، کە سروشتی کوردستان تاڵان دەکرێت و دەبێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لەگەڵ ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا تێکەڵ بکرێت و بەیەکەوە بەڕێوە ببرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تولای حاتیمۆغۆلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، سەبارەت بە ٣١ـەمین کۆنفرانسی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە ئەنتاڵیا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساز کرد، کۆنگرەکە لە هۆتێلێک بەڕێوە چوو.

 

تولای حاتیمۆغۆلاری کە هەڵسەنگاندنی بۆ (COP31)، قڕکردنی ژینگە، سیاسەتەکانی وزە و دادپەروەریی کەشوهەوا کرد، ڕایگەیاند، کە تورکیا ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی ژینگەیی، هاوردەکردنی پاشماوە و کارەکانی کانزاکاری بووەتەوە، ڕەخنەی لە (COP31) گرت و وتی:  چارەسەر لە تێکۆشانی پارێزەرانی سروشت و ژینگەدایە.

 

تولای حاتیمۆغۆلاری ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان دژی یاسای کەشوهەوای ژمارە ٧٥٥٤ـن و تیشکی خستە سەر گیانلەدەستدانی کرێکاران، ئەو زیانەی بە سروشتی دەگەیەنن و لەناوبردنی ژینگە و جێگەکانی ژیان، هەروەها سەرنجی خستە سەر تاڵانکردنی سروشت لە کوردستان و دەستنیشانی کرد کە دەبێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لەگەڵ ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا بەڕێوە ببرێت.

 

تولای حاتیمۆغۆلاری لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: جیهان هی هەموومانە، داهاتووش هی هەموومانە، لەپێناو ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی و تەواوی بوونەوەراندا تێکۆشانمان بەرزتر دەکەینەوە.