ڕۆژانە
-
مانگرتنی حەورا نیکبەخت لە زیندانی ئەڤیندا بەردەوامە
حەورا نیکبەخت لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە قەدەغەکردنی سەردانی و پەیوەندی کردن، لە زیندانی ئەڤین دەستی بە مانگرتن کردووە.
-
ژنان بەشداری سەرەکی خولە پیشەییەکانن
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە لە ماوەی دوو ساڵی دامەزراندنیدا چەندین خولی پیشەیی کردووەتەوە و تەنها لەم ساڵیشدا ٤٥ خول کراوەتەوە، کە ژنان تیایدا بەشداری سەرەکی بوون.
-
شەڕ بەردەوامە و ژمارەی قوربانییەکان بۆ زیاتر لە ٤١ هەزار کەس بەرزبووەتەوە
شەڕ لە کەرتی غەززە پێی ناوەتە ٣٤٠هەمین ڕۆژی خۆیەوە، سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی دەستبەجێی هێرشەکان و فەرمانەکانی دادگای نێودەوڵەتی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لە کردەوەکانی جینۆساید، بەڵام شەڕ بەردەوامە.
-
بکوژی نارین گۆران دۆزرایەوە
نەوزات بەختیار، کە دەڵێت تەرمی نارین گۆرانی فڕێداوەتە ناو ڕووبارەکەوە، دەستگیر کرا.
-
بە ڕێپێوانێک هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کامپی مەخموور شەرمەزار کرا
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی-مەخموور بە ڕێپێوانێک بۆردوومانی ماڵێکی کامپەکەیان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیاوە شەرمەزار کرد، کە بەهۆیەوە ٣ ژن بریندار بوون. لە ڕێپێوانەکەشدا بانگەوازی بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان کرا.
-
لە ئامارێکدا مەترسیەکانی منداڵبوونی ژنانی خوار ١٨ ساڵ خرایەڕوو
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان دژی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون ئاماری سەبارەت بە منداڵبوونی ژنانی خوار ١٨ ساڵ خستەڕوو.
-
بە نهێنی دانیشتن بۆ دۆسیەی کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش بەڕێوەچوو
پێش یەکلاکردنەوەی دانیشتنی دۆسیەی ئەو کچە ئێزدیەی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا و لە تورکیا فرۆشرا، لێدوانێک درا و وترا: "ژمارەی ئەو منداڵانەی کە دەبنە قوربانی تاوانی سێکسی لە ماوەی ١٠ ساڵدا ٣ هێندە زیادیکردووە".
-
سارا دڵدار زیندانی سیاسی بەهۆی چارەسەر نەکردنی برینەکانییەوە لە زینداندا گیانی لەدەستدا
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە، زیندانی سیاسی سارا دڵدار کە بە برینی سەختەوە لە زیندان ڕاگیرابوو، بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
-
بەهۆی بۆردوومانکردنی چادری ئاوارەکانی غەززە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی ئەلمەواس لە خان یونس بۆ سەر چادری ئاوارەکان ٤٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
راپۆرتێک: دەبێت دەستبەجێ دەستگیرکراوان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ئازاد بکرێت
ناهید نەقشبەندی، توێژەرى ئێران و ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ڕاپۆرتێکی لە بارەی دوو ساڵ لە دەستپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" بڵاوکردەوە، تیایدا داوا دەکات، دەسەڵاتی دادوەری، دەستگیرکراوان ئازاد بکات و دادگای دادپەروەرانە بەڕێوەببات.
-
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە شەهبا ئیدانە کرا
ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر شەهبا و شارۆچکەی شێراوای عەفرین شەرمەزار کرد.
-
"تێکۆشانی ژنان دەبێتە هۆی ڕووخاندنی تاڵیبان"
لە ڕۆژی جیهانی خوێندەواریدا، تاڵیبان بە دانانی پۆستەری پڕوپاگەندە ویستویەتی نیشان بدات کە لەگەڵ خوێندەواریدا، شەهلا وەسیل دەڵێت: تاڵیبان دەیەوێت بەم کردەوانە ئەو تاوانانەی بەرامبەر ژنان ئەنجامی دەدەن بسڕێتەوە، بەڵام ئێمە هەرگیز خۆمان بەدەست نەزانییەوە ناد
-
"ڕێگە نادەین دەوڵەت منداڵ بکوژەکان بپارێزێت"
کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵان بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەو دڕندەییەی بەسەر تەرمی نارینی تەمەن ٨ ساڵدا کراوە، گورز و هێرشێکە لە دژی بەها و کەرامەتی مرۆڤایەتی".
-
ڕۆژنامەنووسی یەمەنی ئەنیسە خەمیس بن جوبەیر کۆچی دوایی کرد
دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ئەنیسە خەمیس بن جوبەیر کە بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە میدیایی و هونەریەکانی یەمەن دادەنرێت، لە قاهیرە کۆچی دوایی کرد.
-
لە تورکیا تاوانەکانی دژی منداڵان بە ڕێژەی ٪٨٩.٩ زیادی کردووە
لە تورکیا توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان زیادی کردووە، بەپێی داتاکانی پەیمانگای ئاماری تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٥٩ هەزار و ١٠٦ منداڵ دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ئەمەش بە واتای زیادبوونی ٪٨٩.٨.
-
ڕۆژئاوای کوردستان؛ ٩٠٠ هەزار خوێندکار ساڵی نوێی خوێندنیان دەستپێکرد
ساڵی نوێی خوێندنی قوتابخانەکانی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد، قوتابیانی قوتابخانەکانی قامیشلۆ دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند: خۆشحاڵین بە زمانی دایکی دەخوێنین و بۆ سەرکەوتن تێکۆشان دەکەین.
-
"سزای سێدارە سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین و مافی ژیانە"
٢٦ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس، توێژەری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکاری مافی ژنانیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجیان کرد.
-
پۆلیسی ئەخلاق هێرش دەکات و ڕژێمیش بێدەنگە
نەفەس حاجی شەریفی ١٤ ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە هێرشی کرایەسەر، سكاڵای تۆمار کرد، بەڵام تا ئێستا وەڵامی سکاڵاکەی نەدراوەتەوە و دایکیشی دەڵێت: سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەڵێنەکانی نەبردە سەر
-
وەڵامی ئامەد لە دژی کوشتنی نارین: بێدەنگ نابین
ژنانی ئامەد کاردانەوەیان بەرامبەر ڕووداوەکەی نارین گۆران، کە دوای ١٩ ڕۆژ بیسەروشوێن بوونی بە کوژراوی دۆزرایەوە، دەڕبڕی و ڕایانگەیاند: "ئەوانەی ئێمە دەکوژن ژن نین، پیاون، بۆ ئەوەی ئەم دڕندەییە بەردەوام نەبێت، پێویستە هەمووان هەستینە سەرپێ".
-
لە ئەنجامی هێرشێکیی دەوڵەتی تورکیا ژنێک و ٢ منداڵ بریندار بوون
سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی ماڵێکیان لە گوندی تنەب لە شارۆچکەی شەرای سەر بە عەفرین تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ژنێک و ٢ منداڵ بریندار بوون.