ڕۆژانە
-

پێشانگایەکی هونەری لە سوەیدا: لە نێوان سەردەمەکانی ڕابردوو و ئێستادا
سەنتەری "اللجين" لە سوەیدا، لە ڕێگەی پێشانگایەکی بەربڵاوەوە کەلەپووری هونەریی نزیکەی هەشت هەزار بەرهەمی منداڵان و خوێندکاران نیشان دەدات؛ بەمەش هەم یادەوەرییەکانی نەوەکانی ڕابردوو زیندوو دەکرێنەوە و هەم گۆڕانکارییەکانی جیهانی منداڵانیش تۆمار دەکرێن.
-

جیلان بەرجەس،لە ۱۲هەمین ساڵیادیدا بەبیر هێنراوە
جیلان بەرجەس،ئەو ژنەی لە فەرمانی ۷٤دا بووە سیمبولی ئیرادەی ژنانی ئێزدی، لە ۱۲هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە "تلعەزەر" بەبیر هێنراوە. لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکەدا داوا کرا کە ئێسک و پرووسکی جیلان و سەرجەم بێسەروشوێنکراوان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەربهێنرێنەوە.
-

ئامینە ئۆسێ: بە پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم ناتوانن کۆتایی بە دۆزی کورد و ژنان بینن
ئامینە ئۆسێ، ئەندامی پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار، دەڵێت: پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم دۆزی کورد و ژنان کۆتایی پێناهێنێت و بەشداریکردنی ژنان لە بونیادنانی سووریای نوێدا ستراتیژێکی سەرەکییە.
-

دەستنەگەیشتن بەخزمەتگوزارییەکان گەندەڵی و نایەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا دروست دەکات"
لە هەرێمی کوردستان تادێت قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوەو خزمەتگوزاری بەردەست نییە، چالاکوان دڵسۆز زەنگەنە دەڵێت: گەندەڵی لەدابینکردنی خزمەتگوزارییەکاندا کاریگەری لەسەر ژنان و خێزانەکان دروست کردووە.
-

پەرەسەندنی تۆمەتەکان و داخستنی یەک لە دوای یەک، کاردانەوە لەسەر سانسۆری گشتی لە ئێراندا دەوروژێنێتەوە
ڕێبازی داخستنی فرۆشگەو قاوەخانەکان لە ئێران و دەرکردنی لیستی تۆمەت لەسەر بنەمای تۆمەتەکانی وەک "پۆشینی جلوبەرگی نەگونجاو لەگەڵ حیجاب" بەردەوامە، ڕەخنەگران دەڵێن: ئەم ڕێوشوێنانە بۆ فراوانکردنەوەی چاودێری بەسەر کەشی گشتی و کۆنترۆڵکردنە.
-

تورکیا ئەو پەرستارەی لە کار دوورخستەوە کە کەزی هۆنیبووەوە
ئیکرا ئاڤجی، ئەو پەرستارەی لە شاری کۆجالی تورکیا وەک هاوسۆزییەک بۆ شکۆی ژنێکی شەڕڤانی کورد قژی هۆنیبووەوە، لەلایەن دامەزراوەکەیەوە بە یەکجاری لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
-

سەرۆکی دەستەی ژنان: سووریا بەهۆی نەبوونی ئەمن و ئاسایشەوە ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە
ماجیدە حەسون، سەرۆکی دەستەی ژنان لە شاری کۆبانێ، نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی دۆخی ئەمنیی سووریاوە بەم دەستەواژانە شیکردەوە: سیستەمی ئەمنی لە سووریا زۆر لاوازە و مەترسییەکی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
-

تریفە حاجی ڕەسول وەک سەرۆکی نوێی شارەوانیی شارەدێی سەروچاوە دەستبەکاربوو
تریفە حاجی ڕەسول، بە فەرمی وەک سەرۆکی نوێی شارەوانیی شارەدێی سەروچاوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەستبەکاربوو.
-

حەوت زانکۆی ئێران دژی سزای لەسێدارەدان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
حەوت زانکۆی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەستانەوە و بانگەوازیان کرد بۆ بەرگری لە مافی ژیان و ئازادی بێدەنگ نەبن.
-

ڕۆژین عەبدول باقی: دەبێت میکانیزم و مسۆگەری یاساییەکان لە دەستووری سووریادا هەبن
ڕۆژین عەبدول باقی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی ژنانی سووریا ڕایگەیاند، کە تەنها نووسینی “یەکسانی ژن و پیاو” لە دەستووردا بەس نییە، بۆ ئەوەی یەکسانی ببێتە ڕاستییەک لە ژیانی ڕۆژانەدا، دەبێت میکانیزم و مسۆگەری یاسایی هەبن.
-

ئەفغانستان دووەم کەمترین ڕێژەی بەشداری ژنانی لە هێزی کاردا هەیە
لە ئەفغانستان رێکخراوی نێودەوڵەتی کار دابەزینێکی بەرچاوی لە بەشداریی ژنان لە هێزی کاردا تۆمار کرد، لە ١٨.٣٪ لە ساڵی ٢٠١٩وە بۆ لە ٥.١٪ لەم ساڵدا، هۆشداریی دا لە لێکەوتەکانی ئەو سنووردارکردنانەی بەسەر ژناندا سەپێندراون.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ کەرتی ڕۆژئاوا: زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی دەستگیرکران
زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی لە هەڵمەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس دەستبەسەر کران. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە دۆخی ئەمنی و مرۆیی لە کەناری ڕۆژئاوا بەرەو خراپتر دەچێت.
-

ژنێکی گەنجی کۆبانێ سێ مەدالیای زێڕو زیوی بەدەستهێنا
مێرگان حاجی ژنێکی گەنجی خەڵکی کۆبانییە، لە پاڵەوانێتی جیهانی هێز کە لە باشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو، سێ مەدالیای زێڕ و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.
-

دایکانی ئامەد: ئاشتی پێویستی بە هەنگاوی ڕاستەقینە و ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان هەیە
ژنانی ئامەد، سەرەڕای لەدەستدانی ڕۆڵەکانیان، داوای ئاشتی دەکەن و دەڵێن متمانە بە دابینکردنی مافەکان، ئازادکردنی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و کردنەوەی دەرگای زیندانەکان بەدی دێت.
-

چیرۆکی دامەزراندنی قامیشلۆ: سەدەیەک لە فرەکولتووریی
شاری قامیشلۆ کە ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە، ساڵیادی دامەزراندنی بە ئاهەنگێکی گەورە پیرۆز دەکات.
-

ڕووناک مەجید: یاسای چوارچێوە دەتوانێت زەمینەیەکی یاسایی بۆ چارەسەریی دابمەزڕێنێت
ڕووناک مەجید، چالاکوانی سیاسی دەڵێت: ڕێبەرایەتی جێگایەکی تایبەتی داناوە بۆ ژن کەپڕۆسەی ئاشتی بەڕێوەبەرێت هەڵبەتە لەجیهاندا پڕۆسە ئاشتییەکان هیچ کاتێک ژنی تێدا نەبووە.
-

توندوتیژی دژی ژنان لە تونس لەزیادبوونەو دوو ژن لە چوارچێوەی توندوتیژی خێزانییدا کوژران
تونس لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو ڕووداوی دڵتەزێنی بەخۆیەوە بینی کە تێیدا دوو ژن لە چوارچێوەی توندوتیژی خێزانییدا کوژران، یەکەمیان دوای زیاتر لە سێ هەفتە لە چاودێری چڕدا گیانی لەدەستدا.
-

ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزدخان راگەیاندرا
ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزدخان بڵاوکرایەوە و ڕاگەیاندرا، بۆ ئەوەی بتوانین بۆ هەموو داواکارییەکانی کۆمەڵگەکەمان و ئازادیخوازان و بەتایبەت ژنانی ئێزدی ببینە وەڵام، بۆ بونیادنان کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادیخواز، یەکسان و ژینگەپارێز.
-

دوای فشارەکانی هەڵمەتی سێشەمەکان ٣٢ وڵات داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدان دەکەن
لە ١٣٤ـەمین هەفتەی خەباتیدا، هەڵمەتی “سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” لە ٦٠ زیندان مانگرتنی ڕاگەیاندو ٣٢ وڵاتیش داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدان لە ئێران دەکەن.
-

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوا لە عێراق دەکات پارێزگاری لە ژنان بکات و کۆتایی بە لێخۆشبوونی سزا بهێنێت
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ پاراستن و بەرگری لە ژنان، دەڵێت: پێشێلکارییە بەردەوامەکان و نەبوونی مسۆگەرییە یاساییەکان پێویستی بە جووڵەیەکی فەرمی هەیە کە کۆتایی بە بێسزایی بهێنێت.