ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەڕتووکخانەی ژنی کورد
ناگیهان ئاکارسەل؛ ژنێک لە پێناو کردنەوەی ناوەندی ئەرشیف توێژینەوە و پەڕتووکخانەی ژنی کورد، لە لایەن میتی تورکەوە شەهدید دەکرێت.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە شاری سلێمانی، شوێنێک هەیە کە بووەتەیادگارێک بۆ ژنان و مێژووی تێکۆشانیان، ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەڕتووکخانەی ژنی کورد.
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم ناوەندە لەلایەن ناگیهان کائارسەل، ڕۆژنامەنووسی ژنەوە دەستی پێکرد، ناگیهان هەوڵی دەدا شوێنێکی تایبەت بۆ ژنان دروست بکات،شوێنێک کە مێژوو و تێکۆشانی ژنان تێیدا کۆبکرێتەوە، ئەرشیف بکرێت و بە دەنگی خۆیان بنووسرێتەوە.
بەڵام لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی، کاتێک ناگیهان بەرەو شوێنیکردنەوەی ئەم ناوەندە دەڕۆیشت، بە دەستی میتی تورکشەهید کرا، بەڵام شەهیدبوونی ناگیهان نەبووە کۆتاییخەونەکەی.
هاوڕێ و هاوخەباتەکانی بەردەوام بوون لەسەر ئەو ڕێگایەیئەو دەستی پێکردبوو، لە ٢٤ و ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، پەڕتووکخانەی ژنی کورد لە شاری سلێمانی کرایەوە.
ئەمڕۆ، لەم پەڕتووکخانەیەدا، ژنان بە شێوەیەکی ڕۆژانە کار دەکەن بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی بەڵگە و مێژووی ژنان، پەرتووکەکان و نووسینەکانی ژنان لێرە کۆدەکرێنەوە، بۆئەوەی بەشێک لە مێژووی ژنان ون نەبێت.
لە ناو پەڕتووکخانەکەدا، ژوورێکی تایبەتیش بۆ ناگیهان ئاکارسەل تەرخان کراوە، تا هەرکەس سەردانی ناوەندەکە دەکات بە ناو ناخی ناگیهاندا گوزەر بکات ، لەو ژوورەدابەشێک لە کەلوپەل و پێداویستییەکان پارێزراون.
سەردانکەر دەتوانێت لەم ژوورەدا نزیکتر ببێتەوە لە ژیانی ناگیهان؛ بزانێت چۆن بۆ دروستکردنی ناوەندێکی تایبەت بەژنان تێکۆشا، و چۆن ئەو خەونەی بەجێهێشت.
ئەم پەڕتووکخانەیە تەنها شوێنی پەرتووک نییە؛ شوێنێکە بۆیادکردنەوە، پاراستنی مێژوو و نووسینەوەی مێژووی ژنان بە دەنگی خۆیان.
وەک ئەوەی خەون و بیرۆکەی ناگیهان، دوای شەهیدبوونی،لەم شوێنەدا بە شێوەیەکی تر بەردەوام بووبێت.