ڕۆژانە
-

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تێکچوونی خزمەتگوزارییەکان هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکانی عەدەن دەخەون
ئازارەکانی دانیشتووانی عەدەن خراپتر بووە و پچڕانی کارەبا کە ڕۆژانە زیاتر لە دە کاتژمێر دەخایەنێت، وایکردووە زۆرێکیان لە شەقامەکاندا بخەون لە شوێنێکدا کە ناوی لێنراوە "ثورة الفرشان" "شۆڕشی جێگای خەو"، ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبن.
-

تالیبان دەڵێت ١٩ ژن دەستبەسەر کراون و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژە بە ٣٠ ژنی دەستبەسەرکراو دەکات
بەرپرسانی تالیبان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا لە هەرات زیاتر لە ١٩ ژن بەهۆی"پەیڕەوڕەونەکردنی یاساکانی باڵاپۆشی" دەستبەسەر کراون و ئەم ڕێکارەش بەردەوام دەبێت، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ٣٠ ژن دەستبەسەر کراون.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران ناڕەزایەتییەکانی ژنانی بەلوچ کە بۆ داوای دادپەروەری و شەفافیەتە سەرکوت دەکەن
ناڕەزایەتی ژنانی بەلوچ و دانیشتووانی گوندی پشموکی لەسەر ڕادەستکردنی کانگای کرۆمیت لە فریاب ڕووبەڕووی سەرکوت و دەستگیرکردن بووەوە، لە میانەی هەڵمەتی سەربازی بۆ سەر خۆپیشاندەران، حەوت ژنی بەلوچ بریندار بوون و شەش هاوڵاتی کە سێ ژنی تێدابوو، دەستگیر کراون.
-

ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ١٧٤٩ کەس لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەڵگە دەکات
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژرانی ١٧٤٩کەسی بەڵگە کردووە، لە کاتێکدایە، کە توندوتیژی و پشێوی ئەمنی و زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە خەڵکی مەدەنی لە پێشەنگی زیانبەرکەوتووان دادەنێن.
-

لە بەرازیل مافی لەباربردنی منداڵ بۆ زیانبەرکەوتووانی دەستدرێژی هەڵوەشێندرایەوە
ئەنجومەنی پیرانی بەڕازیل پڕۆژە یاسای مافی لەباربردنی منداڵی ئەو ژنانەی کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا دووگیان بوون هەڵوەشاندەوە. چالاکوانانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان دا لەوەی ئەم بڕیارە پێشێل کردنی مافی پاراستنی قوربانیانە.
-

ڕۆژبین بۆر: خۆپاراستن چەندە بەکۆمەڵ بێت ئەوەندە زیاتر ئەنجامی دەبێت
ڕۆژبین بۆر لەسەر پرسی خۆپاراستن نموونەی ڕۆژئاوای بۆ پاراستنی بەکۆمەڵ هێنایەوەو وتی: لە ڕۆژئاوا تەنیا ڕێکخراوێکی چەکداری نەبوو؛ لەوێ خوێندنگەیەکی ڕزگاریی ژنان سەریهەڵدا کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و زانستییەوە گەیشتووەتە ئاستێکی باش.
-

یەژەکە-ئەڵمانیا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کرد
یەکێتیی ژنانی کوردی ئەڵمانیا "یەژەکە-ئەڵمانیا" لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازی بۆ ژنان و دۆستانی کورد لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا و بەلجیکا کرد بۆ بەشداریکردن لە٢٠ـەمین فێستیڤاڵی کولتووریی ژنانی زیلان
-

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی بەردەوامی دوژمنایەتی و پاراستنی منداڵان لە لوبنان دەکات
منداڵانی لوبنان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بەهۆی هێرشەکانەوە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئازار بوونەتەوە، لەوانەش کوشتن و برینداربوون و ئاوارەبوون و وێرانکارییەکی بەرفراوان، نوێنەری یونیسێف لە لوبنان هۆشداری دا لە کاریگەرییە دەروونییەکان.
-

ژنانی بەلوچ بەهۆی بەرگریکردن لە خاک و سامانەکانیان ڕووبەڕووی سەرکوتکردن دەبنەوە
هێرشی توندوتیژی بۆ سەر ژنان و منداڵانی کچی بەلوچ لە گوندی سەرسیای سەر بە تەفتانێ، لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینیان بەرامبەر بە زیانەکانی کانگای زێڕ، جارێکی دیکە تیشکی خستە سەر پەرەسەندنی سەرکوتکردن لە دژی داواکارییە ژینگەیی و مەدەنییەکان.
-

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی کشتوکاڵدا ڕووداوێکی تر ڕوویداو ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە کارامان، ئۆتۆمبێلێک کە کرێکارانی کشتوکاڵی تێدابوو کەوتە ناو ڕووبارێکەوە، بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداو چوار کەسی تریش بریندار بوون، ئەم ڕووداوە جارێکی تر بابەتی گەشتکردنی پارێزراوی کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزیی هێنایەوە بەرباس.
-

سەڤرال بالیکایا: دەبێت یاساکە بە دیدگایەک دابڕێژرێت کە دیموکراتی بەهێز بکات
سەڤرال بالبکایا، چالاکوانی مافی مرۆڤ داوای پەسەندکردنی "یاسای بەشداریکردن" لەسەر بنەما دیموکراتیەکان لە پرۆژە یاسای چوارچێوەدا کرد، کە پێشبینی دەکرێت بخرێتە بەردەم پەرلەمان و هۆشداریشی دا لەوەی دواکەوتنی زیاتر دەبێتە هۆی لاوازکردنی هیوای گشتی.
-

سەما یوچە: بیرهێنانەوەیەک لە بەرخۆدان
سەما یوچە بە وتە بەناوبانگەکانی خۆی: من بووم بە نەورۆز، من بووم بە مەزڵوم، میراسێکی لە ژیانێکی مەزنتر لە دوای خۆی جێهێشت؛ ئەو نەبوو بە تەنها شایەتحاڵی سەردەمێک، بەڵکو لە هەمان کاتدا بوو بە هێمایەکی زیندوو لە یادەوەریی تێکۆشانی ڕزگاریخوازیی ژنانی کورددا.
-

گوڵستان فەرحان: ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا هەبوو
گوڵستان فەرحان، ئەندامی بەڕێوەبەریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەلێت: ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوەو ڕۆڵی ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کلیلە.
-

نیشتیمان جەمیل: دەبێت کردنەوەی سەنتەری توێژینەوەو هۆشیاری بکرێتە مەرجی پێش هاوسەرگیری
ڕێژەی جیابوونەوەی هاوژینان لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیادی کردووەو نیشتیمان جەمیل، توێژەری دەروونی هۆکارەکەی بۆ هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی و کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێنێتەوە.
-

لە بەندیخانەکانی ئێراندا مانگرتن لە خواردن و فشارە دادییەکان
له بهندیخانهكانی ئێراندا فشارهكان بۆ سەر بهندییهكان ڕوو لە زیادبوونن. ههروهها ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی بهندییه ژنهكانیش خراپتر دهبێت. سهرهڕای ئهو هەموو فشارە و سهپاندنانەی که پەیڕەو دەکرێن، بهندییهكان بۆ بهدهستهێنانی مافی ڕەوای خۆیان له ناو
-

ناڕەزایەتییەکانی "سێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" دەچنە هەفتەی ١٢٥هەمییانەوە
هەڵمەتی "سێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" بەردەوامە لە ناڕەزایەتییەکانی خۆی لە ناو زیندانەکانی ئێراندا، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خێرایی لەسێدارەدانەکان بۆ ئاستێکی بێ وێنە خێراتر بووە.
-

مەلالە یوسفزای هۆشداری دەداتە ئەوروپا لە شەرعیەتدان بە تاڵیبان سەرەڕای ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی لە دژی ژنان ئەنجام دەدەن
چالاکوان مەلالە یوسفزای ڕەخنەی لە بانگهێشتکردنی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەرپرسانی تاڵیبان، بۆ برۆکسل گرت و وتی: یەکێتی ئەوروپا شەرعیەت بە بزووتنەوەکە دەبەخشێت سەرەڕای بەردەوامی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و منداڵانی کچان لە ئەفغانستان.
-

"هوى بغداد يجمعنا" فێستیڤاڵێکی هونەری کە ژنانی داهێنەری عێراق لە بەغداد کۆدەکاتەوە.
بەغداد شاهیدی دەستپێکردنی فێستیڤاڵی "هوى بغداد يجمعنا""خۆشەویستی بەغداد کۆمان دەکاتەوە" بوو کە لەلایەن کۆمەڵەی كاهراماناوە ڕێکخرابوو. لەم چالاکییەدا چل ژنە هونەرمەندی شێوەکار بەشدار بوون، بە ئامانجی پشتگیریکردنی داهێنانی ژنان و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان.
-

ژنێکی گەنج لە کۆمەڵگەی خاڵخاڵان بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
ژنێکی گەنج بەناوی کانی سەنعان ڕەحمان، دانیشتووی کۆمەڵگەی خاڵاخاڵان_ قەرەناو٫ بەڕووداوێکی گوماناویی گیانی لەدەستدا.
-

توندوتیژی دژی ژنان لە دەسەڵاتی تاڵیباندا پەرەی سەندووە
فریشتە عیماد یەکێک بوو لەو ژنانەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ناوچەی خەیرخانا لە کابول،لە ئەنجامی تەقەکردن کوژرا، وەک لە حاڵەتە هاوشێوەکانی پێشوودا، تاڵیبان هاوژینەکەی فریشتە عیمادی ناچارکرد دانپێدانانێکی زۆرەملێ بکات بۆ ئەوەی تاوانەکە وەک خۆکوشتن نیشان بدا