ڕۆژانە
-

کژار: دووبارە دەرکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشە مورادی لە ترسی دەسەڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت
لەلایەن دادگای ئێرانەوە، بۆ دووەمین جار سزای سێدارە بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا، کژار لەم بارەیەوە دەڵێت: دووبارە دەرکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشە مورادی، لە ترسی ڕژێمەوە لە بەرامبەر ئیرادەی سیاسی ژنان، سەرچاوە دەگرێت.
-

وریشە مورادی بۆ دووەم جار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا
وریشە مورادی، چالاکوانی سیاسی و مافی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ دووەم جار لەلایەن دادگای ڕژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
-

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە قەدەغەکردنی ژنانی ژەنیار پالێت کۆنسێرتەکانی هەڵوەشاندەوە
لە وەڵامی قەدەغەکردنەی ناوی ژنێکی ژەنیار، پالێت ڕایگەیاند، کە تا ئەو کاتەی هەر حەوت ئەندامی گروپەکە دەرفەتی یەکسانیان پێنەدرێت بۆ ئاهەنگگێڕان، نمایش ناکەن.
-

ژنانی کورد: هێرشکردنە سەر وێنەی شەهیدان ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت
ژنانی کورد دەڵێن: بەئامانجگرتنی وێنەی شەهیدان، هێرشکردنە سەر خەباتی ئازادیخوازانەی ژنان و دەستکەوتەکانی شۆڕش، داوای پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی پێکهاتەکان دەکەن.
-

-

کۆنگرە ستار: بە ئامانجگرتنی هێماکانی ژن، ئامانجگرتنی ویست و ئیرادەی ئازادی ئەوانە
کۆمیتەی هاوئاهەنگی کۆنگرە ستار هێرشەکانی سەر هێماکانی ژن و بەهاکانی گەلی کوردی ئیدانەکرد و حکومەتی دیمەشقی بە بەرپرسیار زانی.
-

بە ناونیشانی "پرسی زمانی کوردی لە نێوان ماف و واقیعدا " کۆڕێک ئەنجامدرا
بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان و نووسەرانی شاری سلێمانی سەبارەت بە پرسی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆڕێک بە ناونیشانی "پرسی زمانی کوردی لە نێوان ماف و واقیعدا " سازکرا.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی لەسەر ژیانی ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ژن و منداڵ هەیە
دەستەی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان "UN Women" ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییەکان لە گەرووی هورمز، گریمانە دەکەین تا کۆتایی ٢٠٢٦، برسێتی بەرۆکی ٢٢ ملیۆن کەس بگرێت کە ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزاریان ژن و منداڵی کچن.
-

لە کۆیە کۆڕێکی شیعری بۆ سروەی بەیان بەرێوەچوو
لە هۆڵی پەرتوکخانەی گشتیی کۆیە، کۆبوونەوەیەکی ڕوشنبیری و ئەدەبیی بۆ سێ شاعیر بەڕێوەچوو یەکێک لەوانە سروەی بەیان بوو، کە شاعیر و نووسەر و مێژوونووسێکی بەتوانایە و خاوەن چەندین پەرتوکە.
-

ڕوکسەن محەمەد: دەبێت ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر سیمبولی شەهیدان سزا بدرێن
ڕوکسەن محەمەد، وتەبێژی یەپەژە، ئەو هێرشانەی شەرمەزارکرد کە وێنەو سیمبولی شەهیدان، بەتایبەتی ژنانی شەڕڤان، لە پارێزگای حەسەکەی کردە ئامانج و بە بێڕێزیکردن بە یادەوەری و بەهاکانی کۆمەڵگەی دەزانێت.
-

مامۆستا نەسرین ئەحمەد: ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە گواستنەوەی زمان لەنێوان نەوەکاندا هەیە
مامۆستا نەسرین ئەحمەد دەربارەی زمانی دایک دەڵێت: پێویستە هەرکەسێک بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ بۆ پاراستنی کولتووری کوردی، زمان شوناسنامەی هەموو نەتەوەیەکە، بۆ پاراستنی ئەو شوناسنامەیە پێویستە گرنگی بەزمانی دایک بدەین.
-

بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمان، خەباتێکی بەردەوام و هەنگاوی جدی پێویستە
زانکۆی ڕۆژئاوا کۆڕەوەیەکی ڕێکخست بۆ تاوتوێکردنی دۆخ و بەربەستەکانی بەردەم پەرەسەندنی زمانی کوردی، هەروەها دیدگا و ئاسۆکانی داهاتووی ئەم زمانە.
-

سەرپێچییەکی نوێ لەلایەن تاڵیبانەوە: سەدان منداڵی کچ لە خوێندنی سەرەتایی بێبەش کران
سەرەڕای ئەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ڕێگە بە منداڵی کچ دەدات تا کۆتایی پۆلی شەشەم بخوێنن، بەڵام بە بیانووی گەیشتن بە تەمەنی بلووغ، دوورخستنەوەیان لە پەروەردە نیشانەی ئەوەیە کە سنووردارکردنەکانی تاڵیبان تەنانەت بواری خوێندنی سەرەتاییشی گرتووەتەوە.
-

لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە تاوەکو ئێستا هەزارو ٦٩٧ تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک لە دهۆک تۆمار کراوە
هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک بڵاوی کردەوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا واتا لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە تاوەکو ئێستا هەزار و ٦٩٧ تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون و لە نۆ مانگی ڕابردوودا ٢٨٣ تووشبوو لەو پارێزگایە تۆمار کراون.
-

ڕاپۆرت: ڕێژەی هەژاری جیهانی بۆ یەکەمجار لە ماوەی ١٥ ساڵدا بەرزبووەوە
ڕاپۆرتی ساڵانەی UNDP ئاشکرای کردووە کە ٥١.٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی هەژاری بوون، کە یەکەم هەڵکشانی هەژاری فرەڕەهەندە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە.
-

هەڵمەتی سێ شەممەکان: لە ساڵێکدا ٤٧ زیندانی سیاسی لەسێدارە دراون
لەگەڵ شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، هەڵمەتی (سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان) جەخت لەسەر بەردەوامیی خەباتی بەندکراوان دەکاتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەدات لە هەفتەی ڕابردوودا زنجیرەیەکی نوێی لەسێدارەدان و کوژرانی زیندانیان لەژێر ئەشکەنجەدا تۆمار کرا.
-

لە ڕۆژی نێودەوڵەتیی منداڵانی کچدا، توێژەران و پارێزەرانی ڕۆژئاوا چی دەڵێن؟
توێژەران و پارێزەرانی ڕۆژئاوا جەخت دەکەنەوە کە منداڵانی کچی سووریا ڕووبەڕووی مەترسیی ئیسلامی ڕادیکاڵ و کردارە دڕندانەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ دەبنەوە.
-

شاندێک لە تەڤگەری ژنانی کورد بەشدارییان لە لە ٣٩هەمین کۆبوونەوەی فرەچشنی و ژنانی نێودەوڵەتی کرد
لە ٣٩ـەمین کۆبوونەوەی فرەچشنی و ژنانی نێودەوڵەتی، کە لە ١٠ بۆ ١٢ـی تشرینی یەکەمدا لە وڵاتی ئەرژەنتین بەڕێوە چوو، شاندێک لە تەڤگەری ژنانی کورد بە هاوبەشیکردنی ئەزموونی ژنانی کورد بەشدارییان لە چالاکییەکانی کۆبوونەوەکە کرد.
-

مەترسی سێ لایەنەی ململانێ و وشکەساڵی و کەمیی بودجە، دارفور و کۆردۆفان بەرەو برسێتی دەبات
دەستپێشخەری پۆلێنکردنی قۆناغی ئاسایشی خۆراکی (IPC) لە سودان ئاگاداریی لە خراپتربوونی مەترسی برسێتی دەدات، کە بەهۆی بەردەوامی ململانێکان، وشکەساڵی و کەمی دارایی، ژیانی ملیۆنان کەس لە دارفور و کۆردۆفان لە مەترسیدایە.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی تیتوان: ژنوار نموونەی ئازادی و یەکڕیزی ژنانە
بەلقیزا بێشتاش ئەپۆزدەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی تیتوانی لە سەردانەکەیدا بۆ ژنوار ئاماژەی بەوەدا، کە ژنوار بە پڕۆژە تایبەتەکەی بووەتە نموونە بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان.