ڕۆژانە
-

ماری پێلێریان، ڕۆژنامەنووسێک کە ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خەبات بۆ ئازادی ژنانی ئەرمەنستان
ماری پێلێریان، ڕۆژنامەنووس و نووسەر، لە ڕێگەی گۆڤاری «ئاردمێس»ەوە خەباتی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی ئابووری ژنان کرد و دەنگی ژنانی ئەرمەن و داواکارییەکانیانی گەیاندە گوێی خەڵک.
-

-

دەڤریم دەمیر: خەباتێکی جددی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان پێویستە
دەڤریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پتەوکردن و پاراستنی کاری ژنان گرنگە، پێویستە ئەزموونی هەردوو بەش کۆبکرێنەوە لە پێناو بەهێزکردنی نموونەی ڕێکخستنی ژنان.
-

یەپەژە: هێرشکردنەسەر تابلۆی 'کەزی ژن'ـی شاری حەسەکە هێرشە بۆ سەر ژنان و ئارامی ناوچەکە
ڕوکسەن محەمەد وتەبێژی یەپەژە سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی شاری حەسەکە و هێرشکردنە سەر تابلۆی 'کەزی ژن' دەڵێت: ئەمە کارێکی ڕێکەوتی نەبوو، بەڵکوو نیشانەی عەقڵییەتێکی هێرشبەر بوو کە دەیەوێت ئارامی تێکبدات و هێرشە بۆ سەر پێکەوەژیان و ژیانی ژنان.
-

لە کۆنفرانسی ژنۆلۆژی نەخشەڕێگای قۆناغی نوێ دیاری دەکرێت
بە دروشمی "بە ژنۆلۆژی بەرەو بونیادنانی ژیانی ئازادی کۆمیناڵ" کۆنفرانسی ژنۆلۆژی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، لە کۆنفرانسەکەدا کە لە ١٦-١٨ی تشرینی یەکەم لە هۆڵەندا سازدەکرێت، ڕۆڵی ژنۆلۆژی، ئەزموونەکانی ئەوروپا و دیدگاکانی خۆڕێکخستنی قۆناغی نوێ تاوتوێ دەکرێن.
-

لە ئێراندا لە ماوەی ساڵێکدا دوو هەزار کەس لە سێدارە دراون
لە نێو دوو هەزار و ٣٣ کەسەکەی کە ساڵی ڕابردوو لە ئێران لە سێدارە دراون، ٤٧ ژن هەن. ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ هەروەها ئاشکرای دەکات کە لە هەمان ماوەدا، حوکمی لە سێدارەدانی لانیکەم ١٦ ژنی دەرکردووە.
-

"لەبەلجیکا لە کۆی ١٠ منداڵێ کچ نۆیان زیانبەرکەوتووی دەستدرێژی سێکسین"
ئیزابێل ڤێرهایگن، بەڕێوەبەری نیشتمانی بەلجیکا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی منداڵان پلان ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند، کە هەڵمەتێکیان بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی کچ لەو وڵاتە دەستپێکردووە.
-

لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ١٤ تاوان گیان لەدەستدانی ١٧ هاوڵاتی مەدەنی لە سووریا لێکەوتووەتەوە
لەم دواییانەدا کوشتنی نهێنی لە سووریا پەرەی سەندووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داوای باشترکردنی ئاسایش و دادپەروەری دەکرێت، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە کوژرانی ١٧ کەسی بەڵگە کردووە.
-

-

زەلال هاوڕێ بوو، هێما و باوەڕی هاوڕێیەتی بوو
شەهید زەلال هێڤی بە ژیان، ماندووبوون و خۆشەویستیی قووڵی خۆی، میراسێکی گەورەی هاوڕێیەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت. لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، بەردەوامین لە ڕێبازی پیرۆزی ئەو بەرەو سەرکەوتن.
-

کۆنگرەی ستار هۆشداری لە هەوڵی هاندانی ململانێ دەدات و داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات
کۆنگرەی ستار داوای لە هەموو هێز و پێکهاتە دیموکراتیکەکان لە سووریا کرد هەڵوێستێکی یەکگرتوو بگرنەبەر و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی هاندانی ململانێ و دوژمنایەتی لە پارێزگای حەسەکە.
-

ڕۆژنامەنووس نەزاهەت دوغان چاودێرییەکانی خۆی لە ڕۆژئاوا گێڕایەوە
نەزاهەت دوغان، ڕۆژنامەنووس چاودێرییەکانی خۆی لە ڕۆژاوای کوردستان و چۆنیەتی پاراستنی هیوای ئاشتی لەنێو پاشماوەکانی شەڕ سەرەڕای هەموو سەختییەکاندا گێڕایەوە.
-

”کۆبانێ بوو بە خاڵی وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی یەپەژە”
پەنابەر عەفرین، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، باسی لە پێشەنگایەتی و ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە کرد لە شەڕی کۆبانێ، دەڵێت: میراتلسی بەرخۆدانی کۆبانێ بنەمای گەشەسەندنی یەپەژە و بەردەوامیی خەباتی ژنان بووە.
-

دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان: پلانگێڕی کۆتایی نەهاتووە و ئیرادەی ئازادیش ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت
لە ساڵیادی پلانگێڕی نێودەوڵەتی بە ئامانجگرتنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، دەستپێشخەریی نون بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان دووپاتی کردەوە کە دیالۆگ و ئاشتی و دیموکراسی بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەن.
-

بەهۆی دۆسیەکەی گوڵستان دۆکۆوە ٣٨ کەس زیندانی کران
لە گەڕی شەشەمی دۆسیەکەی گوڵستان دۆکودا ٣٨ کەس زیندانی کران، پارێزەر عەلی چیمەن ڕایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکەدا پرۆسەیەکی پەردەپۆشکردن هەیە و داوای کرد لێکۆڵینەوەکە فراوانتر بکرێت.
-

دانیشتووانی مەخموور: سەرکەوتنی پرۆسەکە بەندە بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ
دانیشتووان و خوێندکارانی کامپی مەخموور لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمدا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرەو دەروازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆیشتن و پیلانەکەیان شەرمەزار کرد، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
-

"بیرو تێڕوانینی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە"
خۆخێ دەخیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شنگال، پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی بوونی گەلی کورد هەڵسەنگاندو وتی: ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ڕاستە بۆ ئێمە بۆ خەبات و چارەنووسی خۆمان.
-

١٠ هەزار منداڵ لە ناوەندەکانی چاودێری ئێران دەژین
هەرچەندە خواست لەسەر چاودێری منداڵان لە ئێران زۆر بەرزە، بەڵام دەرماڵەی مانگانەی دوو میلیۆن تۆمان بۆ خوێندکاران، بەشی ئەوە نییە کە لەگەڵ هەڵاوساندا بگونجێت؛ ئەمەش کەموکوڕییەکانی سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدات.
-

دەستەی ژنانی دەم پارتیی لە ڕۆژاوای کوردستان دەستی بە دیدارەکان کرد
ئەمڕۆ، دەستەی ژنانی باکووری کوردستان کە لە نوێنەرانی بوارەکانی بەڕێوەبردنی خۆجێیی دەم پارتیی پێکهاتووە، لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد و جیهان حەسەن دیداریان ئەنجام دا.
-

بوارى کاری ڕۆژنامەنووسانی ژن بەهۆی فشار و سانسۆرەوە تەنگتر دەکرێت
لە ڕاپۆرتی مانگی ئەیلوولی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی مەزۆپۆتامیا (MKG)دا ئاماژە بەوە کراوە کە فشارە دادوەرییەکان و سانسۆر لەسەر ڕۆژنامەنووسانی ژن زیاد بووە و داوای ئازادکردنیان کراوە،