ڕۆژانە
-

گەلی کۆبانێ: ئێمە بۆ ئازادیی فیزیکیی ڕێبەرەکەمان هەمیشە لە ناو تێکۆشاندا دەبین
بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی شاری کۆبانێ، ئەمڕۆ سەدان کەس لە خەڵکی شارەکە بۆ ئازادیی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان.
-

مامۆستایەکی دەستبەسەرکراوی ئێران کارەساتێکی ئاڵۆزی مرۆیی ئاشکرا دەکات
دەستبەسەرکردنی ئامنە بيرقداری تیشک دەخاتە سەر کارەساتێکی ئاڵۆزی مرۆیی، لە کاتێکدا بارودۆخی تەندروستی و دەروونی ئەو لەگەڵ داڕمانی بارودۆخی خیزانەکەیدا یەکدەگرێتەوە، ئەمەش وایکردووە بەردەوامی زیندانیکردنەکەی ببێتە خاڵی سەرەکی بۆ بانگەوازەکانی مافی مرۆڤ.
-

لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی کچ لە ئیلح کەسێک دەستگیرکرا
لە چوارچێوەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک لە شاری ئیلح، هێزە ئەمنییەکان برای ئەو منداڵەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەری، لە کاتێکدا منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پاراستنی منداڵ.
-

ژنێکی گەنجی ئێزدی لە بەرزکردنەوەی قورسایی دەبێتە پاڵەوانی عێراق
ژنانی ئێزدی لە بەدەستهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورە بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەشدا، جیلان جارۆ توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ لە شەشەمین خولی پاڵەوانێتی کراوەی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی ژنان بەدەستبهێنێت.
-

لە تونس دژی ڕەگەزپەرستی ڕێپێوان بۆ کەرامەت و پێکەوەژیان دەکرێت
بەشداربووانی ڕێپێوانێک کە لە تونس بۆ شەرمەزارکردنی ڕەگەزپەرستی ڕێکخرابوو، جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان کردەوە.
-

ژنۆلۆژی... زانستێکە دەنگی ژنان و هاوسەنگی کۆمەڵگە دەگەڕێنێتەوە
ئاریج عەرەفە- ڕۆژنامەنووسی میسری
-

فێستیڤاڵی شەهید زیلان کۆتایی هات
٢٠هەمین فێستیڤاڵی ژنانی شەهید زیلان کە هەزاران ژن بەشدارییان تێداکرد لە شاری دۆرتمۆند کۆتایی هات و ڕاگەیاندرا، دەبێت لە پێناو بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی، پێگەی یاسایی ڕێبەر ئاپۆ دیاری بکرێت و دەوڵەت هەنگاو یاساییە پێویستییەکان بگرێتەبەر.
-

ئاسمیلەکردنی مۆسیقا؛ ڕێگەیەکی تری سڕینەوەی گەلانی ڕەسەن
مۆسیقاو گۆرانییەکان هەمیشە هەڵگری پەیام و زمانن، سیستمی دەسەڵاتدار بۆ ڕێگری لە پەیامی گەلانی ڕەسەن و ئاسمیلەکردنی زمان، هەمیشە هەوڵی داگیرکاری و قەدەغەی مۆسیقای ئەو گەلانەی کردووە، گەلی کورد یەکێکە لە نموونەی ئەو گەلە ڕەسەنانەی مۆسیقای ئاسمیلەکراوە.
-

کەژەکە: شوێنکەوتووانی شەهید زیلان خەبات بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن
کەژەکە پەیامێکی بۆ ٢٠یەمین فێستیڤاڵی شەهید زیلان ناردو ڕایگەیاند، ئەم ڤێستیڤاڵە زۆر گرنگە بۆ ئەرکە سەردەمییەکان، بەردەوامی تێکۆشان و خاوەنداریکردن لە بەها و چاندی خۆمان، واتاداری و گرنگی فێستیڤاڵەکەیە.
-

هاوڵاتییەکی بەهایی لە زیندانی دەوڵەت ئاباد بەبێ چارەسەر دەستبەسەر کرا
فەریدە عەبدی، هاوڵاتییەکی بەهایی تەمەن ٦٢ ساڵە، لە زیندانی دەوڵەت ئابادی شاری ئەسفەهان ڕاگیراوە، چارەسەری پزیشکی پێویستی بۆ ڕەتکراوەتەوە و هیچ ڕوونییەک سەبارەت بە باری یاسایی و پێشکەوتنی دۆسیەکەی نییە.
-

ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان: لە ٢٠٢٥دا ١٥ هەزارو ٨٢٦ توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە
ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە کۆنگرەیەەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بە گوێرەی خستنەڕووی ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوی توندوتیژی خێزانی، لە ساڵی ۲٠۲٥دا، ١٥ هەزارو ٨٢٦ توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار کراوە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ئایین ویژدانی کۆمەڵگەیە نابێت بخرێتە خزمەتی دەسەڵاتەوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگە نەدرێت ئیسلام بکەوێتە خزمەتی دەوڵەت، دەسەڵاتداری و هێزە سەرمایەدارەکانەوە، بەڵكو پێویستە لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ جەوهەرەکەی، سەرلەنوێ بخرێتەوە خزمەتی کۆمەڵگەی ئەخلاقی، سیاسەتی دیموکراتی و ژیانی ئازاد.
-

بەهۆی گیان لەدەستدانی ژنێک تەندروستی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ژنێک لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە کەلار، تووشی دۆخێکی تەندروستی بوو سەرەنجام گیانی لەدەستدا، بەپشتبەستن بە یاساو ڕێنماییە بەرکارەکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە پێکدەهێنرێت.
-

چالاکوانانی مەخموور: ئێمە وەک ژن ئازادی جەستەیی ڕێبەر مسۆگەر دەکەین
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی هەزارو ٦٥ دا بەردەوامە.
-

لە کۆنگۆ ٢٠٢ کەس بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گیانیان لەدەستداوە
سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەفریقا ڕایگەیاند، ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بە خێرایی بڵاودەبێتەوەو تەنیا لە ماوەی مانگێکدا ٢٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

سزای زیاتر لە ١٩ ساڵ زیندانیکردن بەسەر ئایشە گۆککاندا سەپێندرا
سزای ١٩ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر ئایشە گۆککان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" سەپێندرا و بڕیاریش درا کە لە زینداندا بهێڵدرێتەوە.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی سێکسی لە ماوەی ساڵێکدا دوو هێندە زیادی کردووە
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، توندوتیژیی سێکسی پەیوەندیدار بە شەڕ لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوازێکی زۆر خێرا زیادی کردووە و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا، زیاتر لە نۆ هەزار حاڵەتی توندوتیژیی سێکسی تۆمار کراوە کە ئەمەش دوو هێندەی ساڵی ٢٠٢٤ـە.
-

شەڕڤانی عەرەبی یەپەژە: یەپەژە لە ناخی مندا هەستی خۆناسین و خۆبوونی بونیاد نا
بێریتان زنار، شەڕڤانی یەپەژە کە خۆی عەرەبە و لە ساڵی دوو هەزار و بیست و یەکدا هاتووەتە پاڵ یەپەژە، وتی:یەکینەکانی یەپەژە لە ناخی مندا هەستی خۆناسین و خۆبوونیان بنیات نا. لەبەر ئەوەش ئەم هەست و هێزە منیان بەرەو یەپەژە کێشکرد.
-

ناوەندیكی ژنۆلۆژی لە قاهیرە کرایەوە
لە قاهیرە بە بەشداریی کەسایەتییە دیارەکان کە بریتین لە بیرمەندان، ئەکادیمیستەکان، پسپۆڕانی میدیا و کەسایەتییە گشتیەکان، ناوەندێکی ژنۆلۆژی کرایەوە.
-

هونەرمەندێک لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزا درا
هونەرمەندێکی گۆرانی بێژی ئێران بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆنسێرتێک لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزا درا، کە لەکاتی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی”یش بەهۆی ووتنی گۆرانی شۆڕشگێرانە دەستبنەسەر کرابوو.