ڕۆژانە
-

٢٨ ساڵی پیلانەکە نەیتوانی ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت، خەبات گەورەتر بوو
کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە ٢٨ەمین ساڵیادی پیلانەکەی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ڕایگەیاند کە ئامانجی پیلانەکە بەدی نەهاتووە، ئیرادەی گەل نەشکاوە و بانگەوازی خاوەنداریکردن بە ئاشتی کرد.
-

لە بەرازیل بە هەزاران خوێندکار و دژبەرانی ڕاستڕەوی توندڕەو سەریان هەڵدا
لە ناوەندی ڕیۆ دێ ژانیەرۆی برازیل، بە هەزاران کەس دەرچوونە سەر شەقامەکان و بە دروشمی «دووبارە بولسۆنارۆ نا» و بۆ پاراستنی پەروەردەی گشتی، مافە کۆمەڵایەتییەکان و دیموکراسی هاواریان کرد.
-

بە بەشداری ٥١٤ خێزان... کاروانی چوارەمی گەڕاوەکان لە سەرێکانی بەڕێکەوتن
قایمقامیەتی حەسەکە شایەتحاڵی ڕۆیشتنی کاروانی چوارەمی گەڕاوەکان بوو لە سەرێکانی و تل تەمر بۆ ماڵەکانیان، ئەمەش دوای سێ کاروانی پێشوو کە بە سەرکەوتوویی هەزاران خێزانیان لە ئۆردوگاکانی کۆچبەران گەڕاندەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵان ٧٨٪ی قوربانیانی مین لە ئەفغانستان پێکدەهێنن
لە نیشاندەرێکی تونددا بۆ بەردەوامی زیانەکانی مرۆیی لە ململانێکان، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە منداڵان ٧٨٪ی قوربانیانی ڕووداوەکانی مین و پاشماوە تەقینەوەکانی جەنگ لە ئەفغانستان لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێکدەهێنن.
-

لە دەستووری ئێراندا ژن: ئایا یەکسانی یان یەکسانیی مەرجدار؟
دەستووری بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لە یەکسانیی ژن و پیاو دەکات. ئایا کاتێک ئەم یەکسانییە بە «ڕێزگرتن لە حوکمە ئیسلامییەکان»ەوە گرێ دەدرێت، سنووری خاوەندارێتیی ڕاستەقینەی ژنان بە مافە یەکسانەکان لە کوێوە دەست پێ دەکات؟
-

قوربانیانی مەدەنی لە غەززە لە کاتێکدا قەیرانی برسێتی بەردەوام خراپتر دەبێت
غەززە ڕووبەڕووی قەیرانی توندی نائاسایشی خۆراکە و زیاتر لە ١.٤ ملیۆن کەس لە مەترسیدان، لەگەڵ بەردەوامبوونی سنووردارکردنی یارمەتییەکان و زیادبوونی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست.
-

دایکانی ئاشتی ماردین: دوو ساڵە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە
دایکانی ئاشتی ڕایانگەیاند، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ دەوڵەت هەنگاوی پێویستی نەناوەو وتیان: ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان و ئاشتییەکی هەمیشەییمان دەوێت.
-

”ئەگەر دەوڵەتی تورک نایەوێت داڕمێت، دەبێت دابنیشێت و لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان بگاتە ڕێککەوتن”
ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە کۆبانێ سەبارەت بە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم وتی: ڕێبەر ئاپۆ و گەل هەرگیز یەکتر بەجێناهێڵن، لەبەر ئەم هۆکارە هەر لە سەرەتاوە بە خەبات و هێزێکی هاوبەش پیلانەکە لەناو دەبەین.
-

-

دەنگی ژنێکی کۆیی؛ ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی
وێستگەکانی خەباتی هونەری زوو بۆ خەڵات خالید دلێر کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا لەزهنى زۆربەمان ئەو دەنگە رەسەنە دەزرنگێتەوە.
-

ڕاپۆرت، بێ باوکان و بێ هاوژینەکانی غەززە دوای سێ ساڵ لە شەڕ ڕووبەڕووی ڕاستیەکی سەخت دەبنەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەڵەستین ڕاپۆرتی دا کە سێ ساڵ شەڕی بەردەوامی دژی غەززە لە فەڵەستین نەک هەر ژێرخان و ماڵەکانی وێران کردووە، بەڵکو درزێکی قووڵی کۆمەڵایەتی و قەیرانی مرۆیی ئاڵۆزی دروست کردووە کە دڵی بنەماڵە فەڵەستینییەکانی گرتووەتەوە.
-

کەژەکە: بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کاتی ئەوەیە بازنەیەک لە ئاگر بگۆڕین بۆ بازنەیەک لە ئازادیی
کەژەکە دوای لە هەمووان کرد تیکۆشانینان دژ بە پیلانگێڕی بەرفروانتر بکەن و وتی: ڕێگەی سەرکەوتن، بەر لە هەر شتێک بەدەستهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمانە کە خواستی شەهیدان و پێویستی پرۆسەی ئاشتییە. کاتی ئەوەیە بازنەیەک لە ئاگر بگۆڕین بۆ بازنەیەک لە ئازادیی.
-

یەرەژە بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد پانێڵێکی سازکرد
یەرەژە بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد و ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس غوربەتلی ئەرسۆز لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، پانێڵێکی سازکرد.
-

دەسەڵاتی دادوەری ئێران جێبەجێکردنی حیجاب توندتر دەکات
دەسەڵاتی دادوەری ئێران جێبەجێکردنی حیجاب توندتر دەکات، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی کۆمەڵایەتی بەربڵاو دەبێتەوە کە لە دوای شۆڕشی گەل و ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتی حیجابی زۆرەملێ سەریهەڵداوە.
-

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە وان بە ”سیاسەتی تایبەتی جەنگ” بڵاودەبێتەوە
هەرچەندە دەوترێت تەمەنی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە وان بۆ ١٠-١٢ ساڵ دابەزیوە، بەڵام فوندا دەمیر بۆزکورت، هاوسەرۆکی لقی وان ئەگیتیم-سەنێ لە چوارچێوەی ”سیاسەتی شەڕی تایبەت”دا بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیەی هەڵسەنگاندووە.
-

”ژنانی ڕۆژنامەنووس دەنگی شۆڕش و ڕاستین”
ڕۆژنامەنووسان یارا محەمەد و بێریڤان قاسم بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنی کورد لە بارەی گرنگی ڕۆڵی ژنان لە میدیادا قسەیان کرد، سەرنجیان ڕاکێشا بۆ ئەو ئاستەنگانەی کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە کارەکانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
-

ڕاژن: تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ئازاد لەسەر ڕێچکەی غوربەتەلی بەردەوام دەکەین
کۆردیناسیۆنی ڕاژن یەکێک لە پێشەنگەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردی، غوربەتەلی ئەرسۆزی لە ٢٩یەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یاد کردەوەو ڕایگەیاند، تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ئازادو گەڕانی ژنانی ڕۆژنامەنووس بەدوای ڕاستیدا لە چوارچێوەی میراسی غوربەتەلیدا بەردەوام دەبێت.
-

هانا شوان: یەکدەنگی ژنانی ڕاگەیاندنکار هێزێکە بۆ شکاندنی کولتووری پیاوسالاری
ڕۆژنامەنووس هانا شوان دەڵێت: هەمیشە باوەڕمان بەگەیاندنی دەنگەکان هەیە، ژنان دەتوانن جگە لەگەیاندنی دەنگی خۆیان و ڕۆڵ کاریگەری خۆیان پیشان بدەن، دەتوانن دەنگی ئەو گروپانە بن کە لەکۆمەڵگەدا پەراوێز خراون.
-

بە دروشمی "مێژووی شۆڕش، بەبێ چیرۆکی ژنان تەواو نییە" پێشانگایەک بۆ ژنانی پێشمەرگە کرایەوە
بە مەبەستی بەرزڕاگرتن و ناساندنی ڕۆڵی ئەو ژنانەی لە شاخ و ژینگەی شۆڕشدا خەباتیان کردووە، پێشانگای وێنەو بەڵگەنامەی ژنانی پێشمەرگە لە ساڵەکانی ١٩٦١-١٩٨٣، کرایەوە.
-

یونیسێف: نینۆ هەڕەشە لە ملیۆنان منداڵ دەکات کە مەترسی تەندروستی و پەروەردەیان لەسەرە
شیکارییەکی ئەم دواییەی یونیسێف ئاشکرایکردووە کە دیاردەی پێشبینیکراوی نینۆ لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ بەهێزترین دەبێت لە مێژووی تۆمارکراودا، هۆشداریشیداوە لەوەی کە مەترسی ئاوارەبوون و بەدخۆراکی و پەکخستنی خوێندنیان لەسەر ملیۆنان منداڵ دروستکردووە.