ڕۆژانە
-

پاسەوانانی زیندانی قەرچەک هێرش دەکەنە سەر بەشی ژنانی زیندانی سیاسی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە پاسەوانەکان هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر بەشی ژنانی زیندانی سیاسی زیندانی قەرچەک و هەوڵیاندا زیندانییەکان بە زۆر لە ژوورەکانیان دەربهێنن و بیانگوازنەوە بۆ حەوشەی هەواگۆڕکێ، بەڵام بە خۆڕاگری ڕووبەڕووی ئەمە بوونەتەوە.
-

ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانی خەڵاتی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
سەلما نیازی، بەڕێوەبەری کارگێڕی ڕۆژنامەی ئەفغان تایمز، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی هیندستان و پیرۆ، خەڵاتی باشترین ڕۆژنامەنووسی گەنجی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا، کە لەلایەن کۆڕبەندی جیهانی سەرکردە گەنجەکانەوە پێشکەشکرا.
-

ژنانی کۆبانێ: هێرش و هەڕەشەکان بۆ سەر شارەکەمان بەردەوامن
لە ١١یەمین ساڵیادی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، ژنانی ئەو شارە جەختیان لەوە کردەوە: کە ئەو ڕۆحی بەرخۆدان و کۆکردنەوەی کۆمەڵایەتیەی بەرجەستەبوو لەو ساتەوەختە مێژووییەدا سەرکەوتنێکی لەبیرنەکراوی بەدەستهێنا.
-

جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکات
جۆدی ویلیامز، چالاکوانی دژە جەنگ پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند، کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەرچووە.
-

ڕێکخراوەکانی مافەکانی منداڵان داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە دەکەن
کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی دەکەن.
-

ئۆهەدە هەڵمەتی دیجیتاڵی بۆ جێبەجێکردنی "مافی هیوا" ڕاگەیاند
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی "ئۆهەدە" پێش دانیشتنی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا دەبارەی ‘مافی هیوا’، هاشتاگی #RighttoHopeImmediatelyImplemented دەستپێکرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیی کرد.
-

ڕێبەر ئۆجالان لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگی یەکڕیزی و هاوپەیمانی نێوان گەلان کردەوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بانگەوازەکەیدا، بۆ ئاشتی و یەکگرتن و پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان پێکهاتەکانی سووریادا، جەختی لەوە کردەوە، کە یەکگرتوویی و پشتیوانی ئەوان بۆ گەلی کورد، لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک، گرنگییەکی گەورەی هەیە.
-

ژنێکی گەنجی کورد لەسەر ڕێگای حافر ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە
ڕێگای دێرحافر – حەلەب لەم دواییانەدا شاهیدی ڕفاندنی چەندین هاوڵاتی مەدەنی و شۆفێرانی بارهەڵگر بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشێلکارییەکان پەرەدەسەنن و هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی یان هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نەدراوە.
-

دۆسیەی کۆمەڵکوژی جزیرە: ئەو برینانەی کە دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی ساڕێژ بکرێن
لە سەروبەندی تاوتوێکردنی نوێبوونەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، کۆمەڵکوژییەکانی جزیرە وەک یەکێک لە بابەتە هەستیار و ئازاربەخشەکانی یادەوەری کورد گەڕاونەتەوە پێشەوە و تا ڕادەی ئەو ئازارانەش بەردەوامن لە شایەتحاڵی.
-

شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" حەقیقەتی هەموو ژنانە - شیکاریی
لەگەڵ شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ژنان جارێکی دیکە ناسنامەی خۆیان وەردەگرنەوە کە ٧ هەزار ساڵ لەمەوبەر هەیبوو، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەربڕینی حەقیقەتی هەموو ژنانە.
-

زەینەب ئەردەم لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە
شۆڕشگێڕ ژیان یان زەینەب ئەردەم لە یادی ٣٠ ساڵەی ژیانیدا بە مەراسیمێک کە لەلایەن ئەکادیمیای شەهید ژیانی کامپی پەنابەرانی مەخموورەوە بەڕێوەچوو، بەبیرهێندرایەوە.
-

ئایا ژنان بە ویستی خۆیان بەشداری هەڵبژاردن و دەنگدان دەكەن؟
لە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لەڕێگەی سیمینارو کۆبوونەوە هۆشیاری لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە، کانیاو بایز، ڕاهێنەر لە پرۆژەی هاندانی ژنان دەڵێت: ئەوەی خراپە پیاوان لەناو خێزان بڕیاردەدەن دەنگ بەکێ بدرێت.
-

بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان زیاتر لە هەزار منداڵی کوشت و هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی دەدرێت
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" دووپاتیکردەوە، کە زیاتر لە هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش زیاتر لە نیوەی کۆی گشتی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەیە کە لە کۆتای مانگی ئابدا لە ئەفغانستان ڕوویدا.
-

نێرگس محەمەدی: شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" بەردەوامە
نێرگس محەمەدی ڕایگەیاند،شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" هێشتا زیندووە و گوڕانکارییەکی گەورەیان لە کۆمەڵگەدا خوڵقاندووە، کە لە ئەنجامی هێز و خۆڕاگری خەڵک و ژنانە، هەروەها زیندوویەتی شۆڕشەکە لە دەماری کۆمەڵگەدا دەبینرێت
-

لەناوبردنی دارستانەکان و دروستکردنی بەنداوەکان قەیرانی ئاوی باکووری کوردستان قوڵتر دەکەنەوە
دەریا ئاکیۆل، توێژەری بواری ژینگە هۆشداریدا لەوەی قەیرانی ئاو لە تورکیا لە باکووری کوردستان خراپتر دەبێت بەهۆی لەناوچوونی دارستانەکان و دروستکردنی بەنداوەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیاسەتانە دەتوانن ببنە هۆی مەترسییەکی ڕاستەقینەی ئاوارەبوونی دانیشتوون.
-

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی شەریفە محەمەدی دەکات
لقی نەمسای ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی چالاکییەکانی شەریفە محەمەدی بە ئاشتیخوازانە پێناسە دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی شەریفە و ئازادکردنی بەبێ مەرجی دەکات.
-

پرۆفیسۆر ئیڤا ئیلۆز: ئۆجالان لە کاتی ململانێدا سەرکردایەتی پێناسە کردەوە
لە پەیامێکی پشتیوانیدا، ئیڤا ئیلۆز، کۆمەڵناس نامەیەکی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە هەنگاوێکی بوێرانە و نمونەی بۆ سەرکردە مەزنەکان ناوە بە هەڵبژاردنی ئاشتی لە جیاتی ململانێی بەردەوام.
-

"ژن، ژیان، ئازادی: دۆسیەی کۆبانی لە ئاوێنەی خەباتی فێمینیستدا
"ژن، ژیان، ئازادی" : دۆسیەی کۆبانێ شایەتحاڵی سیاسی و چالاکانە لە ڕوانگەی ڕزگاریخوازی ژنانەوە، ئاشکرای دەکات کە چۆن دۆسیەی کۆبانێ بووەتە گۆڕەپانێک بۆ بەئامانجگرتنی تەڤگەری دیموکراتی و خەباتی ژنان بۆ ئازادی.
-

قەیرانەکان کاری کردۆتە بازاڕی ژنان
لەم ساڵانەی دوایی لە هەرێمی کوردستان ژنان زیاتر لە جاران هەوڵی بەبازاڕیکردنی بەرهەمەکانیان دەدەن و لێهاتویەکانیان بەگەڕ خستووە، هەم خزمەت بەخۆیان و هەم بە کۆمەڵگەش دەکەن، بەڵام قەیرانی دارایی و سیاسی و هتد، کاریگەری لەسەر کارەکانیان کردووە.
-

ماتۆڕسواری... داواکارییەکی نەدۆڕاو لە بەرامبەر سەرکوتکردندا
بەهۆی نەبوونی خولی پەروەردەی سیستماتیک و نەبوونی مەرجی پارێزراویی و ئاسایش، زۆرێک لە ژنان لە ئێران بەردەوامن لە لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لە شەقامەکانی شارەکان و بەرەنگاری ئەو سنوورداریانەی بەسەریاندا سەپێندراوە.