ڕۆژانە
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و پاکتاوکردنی نەتەوەیی لە شاری فاشر ئاشکرا دەکات
ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ لە شاری فاشر تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پاکتاوی نەتەوەیی ئەنجامداوە و بە گەمارۆدان و برسێتی و هێرشی بەرفراوان خەڵکی مەدەنی و منداڵانیان کردۆتە ئامانج.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکردنی سیستماتیکی ژنان لە ئەفغانستان ئاشکرا دەکات
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی دەکاتەوە کە تاڵیبان بە سیستماتیکی ژنانی لە دەسەڵات و دامەزراوە سیاسییەکان وەدەرناوە، و هیچ ئامارێکی جێی متمانەش لەسەر بوونیان نییە، ئەمەش ئەفغانستانی کردووەتە نموونەیەکی گەورەی وەدەرنانی ژنان لە جیهاندا.
-

هان سیۆنگ سووک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی کۆریای باشوور هەڵبژێردرا
سەرۆکی کۆریای باشوور ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی هان سیۆنگ سووک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە پیشاندا، بەمەش دەبێتە دووەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەدا کە ئەم پۆستە باڵایە بگرێتە دەست.
-

هەیفا مەجید: با کارو چالاکییەکانیانی ڕێکخراوەکان تەنها لە هۆڵە داخراوەکان نەبێت
لە کاتێکدا توندوتیژی دژ بە ژنان هێشتا جێگای نیگەرانییە، ڕێکخراوەکانی ژنان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەوڵ دەدەن بە هۆشیارکردنەوە و پشتیوانیکردنی زیانبەرکەوتووان، بەڵام چالاکوانان پێیانوایە پێویستی بە هەنگاوی زیاتر هەیە بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە.
-

لە کۆنگرەی پاریس بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ئێران کرا
بەشداربووانی کۆنگرەیەکی دژ بە سزای لەسێدارەدان لە ئێران، داوادەکەن پرسی لەسێدارەدان و مافی مرۆڤ بکرێتە پێویستیەکی بەپەلەی نێودەوڵەتی، هەروەها فشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە زیندانیانی مەترسیدار زیاد بکرێت.
-

قەیرانی تەندروستی لە جەلاق
لە شاری جەلاقی بەلوچستان، کەمیی سەنتەرە تەندروستییەکان، نەبوونی دەرمانخانەی ٢٤ کاتژمێری و نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ، ژیانی نەخۆشانی خستووەتە مەترسییەوە. هاووڵاتییان دەڵێن بۆ نەخۆشییە سەختەکان تەنیا بە تەلەفۆن بڕیاری گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە دەدرێت.
-

توندوتیژی سێکسی لە سودان بەهۆی بێ سزاییەوە ڕوو لە زیاد بوونە
ڕاپۆرتێکی نوێی "ماف بۆ ئاشتی" و زانکۆی LSE پشتڕاستی دەکاتەوە کە توندوتیژی سێکسی لە ململانێکانی سوداندا بووەتە شێوازێکی دووبارەبووەوە، و داوای لێپرسینەوە و پشتگیریکردنی ڕزگاربووان دەکات.
-

کژار: دوای شەهیدبوونی زیلان سەدان و هەزارانیتر خولقاون و درێژەیان بە ڕێچکەکەی داوە
کژار شەهید زیلانی لە ٣٠ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان، سەدان و هەزاران زیلانی دیکە خولقاون و درێژەیان بە ڕێچکەکەی داوە، چالاکی زۆریش لە دوای چالاکی مێژوویی و قارەمانانەی هەڤاڵ زیلان ئەنجام دراون.
-

پیشەی پەرستاری لە نێوان فشاری کارو بوونی نەخۆشخانەکان بە ناوەندی شەڕدایە
لە ساڵانی ڕابردوودا، پەرستاران لە ژێر فشاری قەیرانە یەک لە دوای یەکەکاندا کاریان کردووە، لە پەتای کۆڤید-١٩ تا ناڕەزایەتی گشتی، ئەم فشارانە بوونەتە هۆی ئەوەی کە سووتانی دەروونی و نائەمنی کار و بێبایەخکردنی داواکارییە پیشەییەکان ببێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە.
-

ڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان لە دژی تێکۆشان و شەڕە هەژموونخوازەکان
هەرچەندە مشتومڕەکانی سەر پرسی داماڵینی چەک بەردەوامن، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە مافی خۆپاراستنی ژنان و گەلی کورد چۆن دانی پێدا دەنرێت. مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک جەخت لەوە دەکاتەوە کە مافی خۆپاراستن مافێکی بێچەندوچوون و دانەبڕاوە
-

خولێکی پەرستاری لە کۆیە کۆتایی هات و ژنان بەشداربوون
خولێکی هاوینەی پێنج ڕۆژە بۆ پەرستاری و فریاگوزاری سەرەتایی لە کۆیە کۆتایی هات، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداربوون و لە کۆتاییدا بڕوانامەیان پێدرا.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە تێکچوونی جددی دۆخی مرۆیی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی شەڕی غەززە بۆ پتر لە ٢٤٦ هەزار کوژراو و بریندار لە نێو وێرانکارییەکی بەربڵاودا، بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دا و جەختی لەسەر زیادبوونی ئاوارەبوون .
-

ژیانێک کە لە نێو تەڤگەری ژنانی کورددا بووەتە هێما: زیلان
زەینەب کناجی زیلان لە نێو تێکۆشانی ئازادیی ژناندا بووەتە کەسایەتییەکی سیمبولی ،ژنان لە سەر شۆپ و ڕێبازی زیلانن، کە دەیوت: "دەەمەوێت ژیانێکی واتادار بژیم و ببمە خاوەنی چالاکییەکی مەزن".
-

"رێپێوانی ئازادی"؛ پەرتوکێک کە ئەزموونی یەپەژە بەڵگە دەکات
نووسەر شیلان ئەحمەد لە پەرتوکەکەیدا بە ناوی "رێپێوانی ئازادی" بە ئامانجی تیشک خستنە سەر گەشتەکەیان لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا، بەدواداچوون بۆ خەباتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" دەکات.
-

زریانی خۆڵبارین ژیان لە سیستان و بەلوچستان تێکدەدات
زریان لە سیستان و بەلوچستان بەردەوامە و بەهۆیەوە ئاستی بینین بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و چڕی تۆز و خۆڵێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، فەرمانگە و بانکە حکومییەکان لە هیرمەند، زاهک و هامون داخراون.
-

زانکۆی ڕۆژاڤا یەکەمین پێشانگای زانستی ئەنجامدا
زانکۆی ڕۆژاڤا یەکەمین پێشانگای زانستی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.
-

ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە پێشێل دەکرێت
لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەڕاستی غەززە سێ کەس کوژران کە یەکێکیان منداڵێک بوو، بەمەش ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە پێشێل دەکرێت.
-

لێدوانی سەرۆکی پێشووی پۆلیس دوای شەش مانگ وەرگیراوە
لە ناوچەی هەزەخ لە شرناخ دەرکەوت کە ژنێک لەلایەن د.گ، بەرپرسی پۆلیسی ئەوکاتەی ناوچەکە، ج.ئ، سەرۆکی کۆمیساری، ڕووبەڕڕی دەستدرێزی بووەتەوە، هەرچەندە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هاوبەشکردنی زانیارییەکان قەدەغە کرابوو.
-

زەینەب کناجی لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی مەخموور، لە یادی ٣٠ ساڵەی تێکۆشەرو فیداکاری گەلەکەی زەینەب کناچی ناسراو بە زیلان کناچی بەبیرهێندرایەوە.
-

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ فراوانتر دەبێت
ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات دووبارە بەرزبووەتەوە، دەسەڵاتداران هەزار و ٢٧٤ تووشبوویان تۆمارکردووە و ٣٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.