ڕۆژانە
-

بەهۆی تێکچوونی ژینگە کۆلێرا هەڕەشە لە کامپەکانی ئاوارەکانی یەمەن دەکات
لە نێوان پەرەسەندنی شەپۆلەکانی ئاوارەبوون و تێکچوونی ژینگەی چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە یەمەن، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا هەڕەشە لە هەزاران کەسی ئاوارە لە شاری عەدەن دەکات.
-

ژنانی وان: بۆچی تاوانبارەکانی ڕۆژین دەپارێزرێن؟
دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ڕۆژین کابایش تێدەپەڕێت کە دوای ١٨ ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە، ژنانی وان کاردانەوەیان بەرامبەر بە نەناسینی ئەو کردەوانە نیشان دا و پرسیاریان کرد "بۆچی تاوانبارەکانی ڕۆژین دەپارێزرێن؟.
-

هەڵمەتێک بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە ڕاگەیەندرا
یەکێتی ژنانی کوردستان هەڵمەتێکی هەفتەیی بۆ ژنانی هەڵەبجە ڕاگەیاند بە مەبەستی پشکنینی بێبەرامبەر بۆ شێرپەنجەی مەمک، لە ئەمڕۆوە ژنان دەتوانن سەردانی سەنتەری نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر و نەخۆشییەکانی مەمک بکەن.
-

پێشانگای پایز لە مهاباد: ستاندی ڕەنگاوڕەنگ، گیرفانی بەتاڵ
پێشانگای پایزی شاری مهاباد بە میوزیک و نمایشی ڕەنگاوڕەنگ کرایەوە،بەڵام سێبەری گرانبەهای نرخ و سەختی ئابووری سێبەری گڕوتینی بازاڕکردنی ساڵانی پێشووی گرتەوە.
-

بەهار مونزیر: کوشتنی ژن بووە بەنەریتێک لەناو کۆمەڵگەدا
کوشتنی ژنان لەنێوان عەقڵییەتی پیاوسالاریی و کۆنەپەرستیدا روو لەزیادبوونەو چالاکوان بەهار مونزیر دەڵێت: یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکان سزانەدانی بکوژانی ژنانەو زیندانەکان چۆڵن لە بکوژانی ژن، چونکە سزا نادرێن.
-

کۆمەڵکوژی و بێ سزایی دژی عەلەوییەکان لە سووریا بەردەوامە
سۆهر ڕاپۆرتی دا کە هێرشی تائیفی و لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگا دژی ئەلەڤیس لە سەرانسەری سووریا بەردەوامە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە تا ئێستا ١٤٤ کەس کوژراون و تاوانباران بێ سزا دەهێڵرێنەوە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ئامانجمان بونیادنانی كۆمەڵگەی دیموكراتیكە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامەکێکیدا بۆ کۆنفرانسەی ئینگلتەرا دەڵێت: ئازادی ژنان پایەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسییە، یەکگرتن پێچەوانەی ئاسمیلەکردنە و داهاتوویەکی ئارامتر نابێت بەبێ چارەسەری پرسی کورد.
-

دوو میلەدالیای برۆنزی بۆ بەرزکەرەوەکانی قورسایی، ژمارەی مەدالیای ئێران بۆ ١٣ مەدالیای بەرزکردەوە
فاتمە بەرمەکی و مەهسا بەهەشتی هەڵگرانی قورسایی ئێران دوای ئەوەی لە دەیەمین ڕۆژی یارییەکانی ئاسیای ٢٠٢٦ کە ئێستا لە شاری ناگۆیای ژاپۆن بەڕێوەدەچێت، دوو مەدالیای برۆنزی دیکەیان بۆ ١٣ مەدالیای ژنان بەرزکردەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی یاسای سزای لەسێدارەدان و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی زیندانیانیی سیاسیی لە ئێران دەکات.
-

دەزگای ژنانی شەهید شەڤین زنجیرە سیمینارێک لەسەر "خێزان و منداڵ" دەستپێدەکات
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"،دەزگای ژنانی شەهید شەڤین و لیژنەی ژنانی مەخموور زنجیرەیەک سیمیناریان لەسەر گرنگی پەیوەندی خێزانی و منداڵ دەستپێکردووە.
-

دوای ٦٦ ساڵ سینەمای عامودا بوو بە ناوەندێک بۆ کولتوور و هونەر
سینەمای عامودا دوای ٦٦ ساڵ کرایەوە، عەیر درێیی، نووسەر سەرنجی بۆ گرنگی ئەم بوژانەوەیە ڕاکێشاو دەیەوێت ئەم کارەساتە مێژووییە بخرێتە ناو پەرتوکە پەروەردەییەکانەوە.
-

ماریا بۆزان: بەبێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناگەڕێینەوە
ماریا بۆزان، مامۆستای کامپی مەخموور ڕایگەیاند کە پێویستە یاسایەک دەربکرێت کە پاراستنی خۆبەڕێوەبەری و کولتوورو پەروەردە بە زمانی کوردی مسۆگەر بکات و وتی: نامانەوێت بگەڕێینەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت.
-

پارێزەر نەسرین ستودە خەڵاتی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ئەوروپای بەدەستهێنا
نەسرین ستودە، پارێزەری مافی مرۆڤی ئێرانی، بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان، خەڵاتی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ئەوروپای پێبەخشرا. بەهۆی زیندانیکردن و سنووردارکردنەکان، خەڵاتەکە لەسەر ناوی نەسرین ستودە بە خەندانی کچی بەخشرا.
-

خوێندکارانی قامیشلۆ: بە زمانی خۆمان دەخوێنین و قسە دەکەین
لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، مامۆستایان و خوێندکاران دژی بڕیاری سنووردارکردنی فێرکردنی زمانی کوردی خۆپیشاندانیان کرد و داوای پاراستنی مافی فێربوونیان بە زمانی دایک کرد.
-

تاڵیبان لە کابول ٢٠ ژنی دەستگیرکرد
هێزەکانی تاڵیبان لە ناوچەی شا دۆشامشیرە لە کابول ٢٠ ژنیان دەستگیرکرد. لە کاتێکدا چوار ژن ئازاد کراون، ١٦ ژنی دیکە تا ئێستا بێسەروشوێنن.
-

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: با گیان لەدەستدانی ڕۆژین کابایش ڕوون بکرێتەوە
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئەدەنە، داوای کرد گیان لەدەستدانی ڕۆژین کابایش کە لە وان دوای ونبوونی تەرمەکەی دۆزرابووەوە، بە هەموو لایەن و ڕووەکانییەوە ڕوون بکرێتەوە.
-

لە کەلار سێیەمین پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستیی بۆ ژنان کرایەوە
لە شارۆچکەی کەلار سێیەمین پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستیی بۆ ژنان کرایەوە، ژنانی بەشداربووی پێشانگاکەش ڕایانگەیاند، پێویستە ژنان هەر توانا و بەهرەیەکیان هەبوو پەرەی پێ بدەن و لە ناخی خۆیاندا نەیکوژن.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە دووبارە زیندانیکردنی چالاکوانێکی تونسی بە سزای ٢٥ ساڵ دەدات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لە مەترسی ڕەوانەکردنەوەی سیحم بن سێدرینی چالاکوانی مافی مرۆڤی تونس بۆ زیندان، ئەوەش دوای دوو بڕیاری دادگا دژی سزادانی بە گشتی ٢٥ ساڵ زیندانیکردنی.
-

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە دەیان منداڵ لە سووریا کوژراون
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٥ منداڵ لە سووریا کوژراون، لە ئەنجامی تاوانە ترسناکەکان لە ئەشکەنجەدان و خنکاندنەوە تا سووتاندن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانگەوازی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ لێکۆڵینەوەی بەپەلە و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکەن.
-

ژنان لە سیستەمی لەسێدارەدانی ئێران: پرسە سیاسی و ئەمنییەکان کە لە تۆمەتی تاوانکاری تێدەپەڕن
سزادانی ژنان لە ئێران لەسەر دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان و ناڕەزایەتییەکان ڕووی لە هەکشە کردووە و نیگەرانییەکی قووڵی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە سزاکانیش لەلایەن دادگای باڵاوە.