"ناگیهان ئاکارسەل پردێک بوو لە نێوان ژنان و ژنۆلۆژی"
ناوەندی توێژینەوەکانی ژنۆلۆژی لە شاری کۆبانێ، ناگیهان یئاکارسەل لە ساڵی چوارەمی شەهیدبوونی، بە چالاکییەکی یادکردەوە.
کۆبانێ
ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ناوەندی توێژینەوەکانی ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی، باشووری کوردستان، لە کاتی کار و توێژینەوەکانی لەسەر ژنۆلۆژیشەهیدکرا.
ئەمڕۆ لە چوارەمین ساڵیادی ناگیهان ئاکارسەلدا، ناوەندی توێژینەوەکانی ژنۆلۆژیی شاری کۆبانێ لە ئەنجومەنی خێزانەکانی شەهیدان چالاکییەکی یادکردنەوەی بەڕێوەبرد. لە یادکردنەوەکەدا سەدان ژن و گەنج و نوێنەرانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شار بەشدار بوون.
یادکردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد، پاشان دایکانی شەهیدان لەگەڵ وێنەکانی ناگیهان ئەکارسەلدا مۆمیان داگیرساند و دواتر چەندین وتار پێشکەش کرا.
"ڕوانگە، شێواز و زانستی خۆی خستە خزمەتی ژنانەوە"

سارا خەلیل،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خێزانەکانی شەهیدان، کە لەگەڵ ناگیهان ئاکارسەل پەروەردەی ژنۆلۆژیی بینیوە، وتی: شەهید ناگیهان ژیان، ماندووبوون، زانست و داهێنانی خۆی بەختی کەیسی ئازادیی ژن کرد. بە تایبەتی لە پڕۆژەی ژنۆلۆژیی ڕێبەر ئەپوودا ڕاستەوخۆ چووە ناو کار و ڕۆڵێکی دیاریکەرەوەی گێڕا. بۆیە ڕوانگە، شێواز و زانستی ئەو لە ئاستی پێشەنگایەتی خۆی دەردەخست. لەم ڕێگایەدا سەدان ژنی بەهادار لەلایەن سیستەمی هێژمۆنیکەوە کوژران، بەڵام ئەمە نەبووە بە بەربەستێک بۆ ئەوەی ژنان تێکۆشانی خۆیان بوەستن. بە پێچەوانەوە، پافشاریی ئێمە بۆ ئازادی زیاتر بوو و تێکۆشانمان بەهێزتر بوو.
«ئێمە کەیسی شەهید ناگیهان بەردەوام دەکەین»

خوناف خەلیل، کوردیناسیۆنی کۆنگرە ستار، هەروەها وتی: «کۆبوونەوەمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدێک کە گیانی خۆی بەختی ئازادیی ژن و کۆمەڵگا کردووە، شوێنی ڕێزگرتنە. ئەو شوێنەی تێیدا وەستاوین و وێنەکانی دەوروبەرمان دەبێت پافشاریی ئێمە زیاتر بکات و بەڵێنەکانمان بۆ خۆمان نوێ بکاتەوە. ٤ ساڵ لەمەوبەر لە باشووری کوردستان هاوڕێ ناگیهان کرایە ئامانج. لەگەڵ ئەوەدا ویستیان ژنانی ئازاد و خاوەن ویست، نووسەر و زانایان بەربەست بکەن و ڕێگای بەرەو ئازادی تاریک بکەن. شەهید ناگیهان لە ڕێبازی ئازادیی خۆیدا بوو بە دەنگی تێکۆشان و ئازارەکانی ژنان. میراتەکەی کە بۆی هێشتینەوە، ویستی ئەو شەهیدانەیە کە بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئەپو هێزدار کراوە. ئەم ویستە هەمیشە زیندوو دەبێت، بۆیە ئێمە دەستکەوتەکانمان دەپارێزین و ئەو کەیسەی هاوڕێ ناگیهان دەستی پێکردووە، بەردەوام دەکەین.»
«کلیلێکی ڕێگا بوو لە نێوان ژنان و ژنۆلۆژی»
شەهڕەزا عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، جەختی لەسەر کەسایەتی و ماندووبوونی ناگیهان ئاکارسەل کردەوە و وتی: «لە تەمەنێکی گەنجیدا بەرامبەر ڕاستیی گەلی کورد و ژنان هۆشیار بوو. لە هێڵی تێکۆشانی خۆیدا ئازادیی ژنانی کردە ئامانج. بۆیە ڕۆژنامەنووسی و مافناسیی خستە خزمەتی هەمان ئامانجەوە. بۆ ئەمەش ڕاستەوخۆ شوێنی خۆی لە کاری ژنۆلۆژی گرت. لە باکووری کوردستان دەستی پێکرد و گەیشتە هەموو ناوچەکانی کوردستان. ئەو بوو بە ڕێگای گەیاندن بە دڵی هەموو ژنان و بوو بە پردێک لە نێوان ژنان و ژنۆلۆژی.»
«دەستکەوتە زانستییەکانمان پشت بە ماندووبوونی شەهید ناگیهان دەبەستن»

شەهڕەزا عوسمان جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەردەوامی بە ڕێبازی هاوڕێکەیان دەدەن و وتی: ڕێبازییەکەی کە لە باکووری کوردستانەوە دەستیپێکرد و تا ڕۆژئاوا و شنگال درێژەی کێشا، لە سلێمانی کۆتایی هات. لەوێ پێشەنگایەتی دامەزراندنی کتێبخانەی مێژوو و ئەرشیفی ژنانی کوردی کرد. ئەگەر ئەمڕۆ ژنۆلۆژی بووبێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو ژنان، لە جیهانی زانستدا قبوڵ کرابێت و لە زانکۆ و کۆلێژەکان وەک بەشێکی زانستی پەسەند کرابێت، ئەوا پشت بە ماندووبوونی هاوڕێ ناگیهان دەبەستێت. ئێمەش وەک هاوڕێکانی، بە هێز و باوەڕێکی گەورە ئاڵاکەی بەرز دەکەینەوە، تێکۆشانی ئەوان بەردەوام دەکەین و بیرۆکەکانیان هەمیشە زیندوو دەهێڵین.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، کورتییەک لە ژیان و ماندووبوونی ناگیهان ئەکەرسیل لە ڕێگەی سینەڤیزیۆنێکەوە پێشکەش کرا، پاشان مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ هۆنراوەکانیان خوێندەوە.
یادکردنەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.