یاسا
-
بەرفین پۆڵات: کوشتنی گوماناوی ژنان بە خۆکوشتن تۆمارکراوە
پارێزەر بەرفین پۆڵات ئاماژە بەوەدەکات کوشتنی ژنان لە تورکیا کە بە خۆکوشتن تۆمارکراوە بە دروستی لێکۆڵینەوەی لێناکرێت و وتی: "ئەوانەی وەک خۆکوشتن تۆمارکراون، گومانلێکراوەکان نابینرێن و دەستگیرناکرێن".
-
هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی چڕکراونەتەوە
ڕێکخراوەکان و پەرلەمانتاران هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی چڕکردووەتەوە، دەیانەوێت یاسای نوێ دەنەچێت، بەڵکو یاساکە هەموار بکرێتەوە.
-
بنەماڵەی شەنیاشار: ئێمە لەسەر حەقین سەردەکەوین
ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی ٣٣٧ ڕۆژە بەردەوامە و دەڵێن: "ئێمە لەسەر حەقین، ئێمە سەردەکەوین". ڕحا
-
پەیمان عیزەدین: داواکاری گشتی و دامەزراوەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی کپکراوە
چەندین ژن لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆکاری جیاواز و بێ بینینی دادوەر ڕاگیراون، پەیمان عیزەدین وەک پارێزەرێک لەو بارەیەوە دەڵێت: "یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن زیندانیکردنی تیدا نییە"، ئاماژە بەوەشدەکات کە داواکاری گشتی و دامەزراوەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی کپکراوە.
-
ڕێکخراوی دابین: کرێکاران متمانەیان بە لایەنی حکومی و سەندیکاکانیش نییە
ڕێکخراوی دابین دەرئەنجامی ڕاپۆرتێکی شەش مانگی خستەڕوو، کە تێیدا دەرکەوتووە، کرێکاران متمانەیان بە ڕێکخراوەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، سندوقی خانەنیشین و سەندیکاکان نییە، هەروەها کەمترین کرێکار خۆیان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکردووە.
-
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ژنان دەکرێنە ئامانج
لە ڕێگەی چەند پەڕەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و زانیاری ژنان دەکرێنە ئامانج، داواکاری گشتیش، کە ئەرکی جوڵاندنی ئەو کەیسانەیە لە دژی بەرژەوەندی گشتین، چاوەڕێیە سکاڵا تۆمار بکرێت و بێدەنگی هەڵبژاردووە.
-
ماوەی یاسایی ڕاگرتن ١٥ ڕۆژ بۆ ٦ مانگە و ژنانی زیندانی زیاتر لەو ماوەیە دەمێننەوە
پارێزەر پروشە قەلەندەر ئاماژە بەوەدەکات کەمترین ماوەی یاسایی ڕاگرتن "توقیف" ١٥ ڕۆژە و نابێت لە ٦ مانگ تێپەڕ بکات، دەشڵێت: "کەسی بە نایاسایی ڕاگیراو دەتوانێت داوای قەرەبوو بکات".
-
"لە عەفرین لە ساڵی ٢٠٢١دا ٧٥ ژن ڕفێنراون و ١٣ ژن کوژراون"
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین و سوریا بەدەستیان گەیشتووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا سەدان هاوڵاتی مەدەنی بە ژن و منداڵی گەنجەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانییەوە لە عەفرینی داگیرکراودا ئەشکەنجە دراون لە هەمان کاتدا، لە هەمانکاتدا هەزاران دار بڕاونەتەوە.
-
بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی و جیاوازی جێندەری چین یاسای نوێ دەردەکات
بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی لە شوێنی کاردا، جیاوازی جێندەری و نەبوونی دەرفەت بۆ کاری ژنان چین یاسایەکی نوێ دەردەکات و مافی ژنانی تێدا دەپارێزێت.
-
ئاسڵیهان بوڵوت: زیندانیانی نەخۆش بە مەبەستی مردن لە زیندانەکاندا زیندانی دەکرێن
پارێزەر ئاسڵیهان بوڵوت لەبارەی گیانلەدەستدانی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکان قسەی کرد و ئەو مردنانەی بە کوشتن وەسف کرد، ڕایگەیاند ئەو پڕۆسەیەی کە وەک زنجیرەیەک بەڕێوەدەبرێت بە پێشێلکردنی مافی ژیان بۆتە تاوانێکی نێودەوڵەتی و وتیشی: "دەبێت کۆتایی بەم تاوانە بهێنرێ".
-
"کەیسی مەریەم کەیسی هەموو ژنانە"
چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی ژنانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە بزوتنەوە فێمینیستیەکان بەدواداچوون بۆ کەیسی مەریەم ئەلڕیکابی دەکەن و بێدەنگ نابن ئەگەر یاسا سزای تاوانبارەکە ئاسان بکات.
-
هەوڵ بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەدرێت
ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان گفتوگۆیەکی تایبەتی بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ئەنجامدا، تێیدا چەندین بیروڕای جیاواز ئاڵوگۆڕکرا، بەشێکیشیان ڕەخنەیان لە یاساکە و پێشنیازەیاسا نوێکەش هەبوو.
-
دۆخی ژنان لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە
ئەو ژنە زیندانییانەی کە لە بەشی ژنانی زیندانی ناوەندی ئورمیە دەستبەسەرکراون، بەهۆی زۆریی ژمارەی زیندانیان و نەبوونی شوێنی تەندروستییەوە لە دۆخێکی خراپدان و سەرەڕای ناڕەزاییە بەرفراوانەکان تا ئێستا هیچ وەڵامێک بۆ داواکاریی زیندانیان نەخراوەتە ڕوو.
-
هێڵی گەرمی ١١٩ سکاڵا تەنها لە کەسی توندوتیژیلێکراو وەردەگرێت
هێڵی گەرم و تیم مۆبایل دوو بەشن لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت، کە فریاکەوتنی خێران بۆ حاڵەتەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، سکاڵا لە هەواڵدەرەکانی دەوری ڕووداوەکە وەرناگرن، بەڵکو دەبێت دەستدرێژیلێکراو خۆی سکاڵا بکات و پەیوەندیان پێوەبکات.
-
دۆزی ژن لە پەرلەمانی هەرێمەوە
لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵێکدا تەنها دوو جار لەبارەی پرسی ژنەوە گفتوگۆ کراوە، لەبەرامبەردا بێ ڕێزی بەرامبەر بە ژنان لە پەرلەمانەوە کراوە، پەرلەنتارانیش دەڵێن دەبێت حزبەکان کاندیدەکانیان بە وریایەوە دیاریبکەن.
-
لەعێراق هاوسەرگیریی منداڵ سەرهەڵدەداتەوە
لە کۆمەڵگا پیاوسالارەکاندا نە شوێنێک بۆ ژن هەیە و نە ئیرادەیەک هەیە، ئەم دواکەوتووییە کە قالبێکی لە ناو کۆمەڵگادا وەرگرتووە بە یاسایی دادەنرێت و بە لایەنی ئایینی و یاسایی و کۆمەڵایەتی پراکتیزە دەکرێت، هاوسەرگیری منداڵ یەکێکە لەو دۆخە خراپانە، لە عێراق کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن برازای باوکیەوە دەستدرێژی کرایە سەر، باوکی هەوڵیدا هاوسەرگیری پێبکات.
-
دادگا لەسەر لێدان بە دار گوتی: "برینداری بە ئەنقەست"
نێرگز ئیبیش لەلایەن ڕەمەزان ئاکچانی دراوسێیەوە بە دار لێیدرا تا ئەوکاتەی مێشکی لەدەستدا، سەرەڕای سکاڵاکانی، ڕەمەزان ئاکچان دوای دانپێدانان ئازادکرا، نێرگیزیش لە سەلامەتی ژیانی دڵنیا نییە.
-
پاشماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سیمای شەقامەکانی تێکداوە
ماوەی زیاتر لە ١٩ ڕۆژە پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا شوێنەواری بانگەشە سەر شەقام و کۆڵانەکانی داگیر کردووە و سیمایەکی ناشرینی بە شار بەخشیوە.
-
ماددەی ٣٩٨ ڕزگارکەری پیاوان لە سزای دەستدرێژی
بەهۆی زیادبوونی تاوانی دەستدرێژی و دواتر ڕزگاربوونی تاوانبار لە سزا بە بیانووی هاوسەرگیری، ڕێکخراوێک هەڵمەتێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ٣٩٨ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگەیاندووە، پارێزەرێکیش ئەوە دەخاتەڕوو لەو ماددەیەدا هیچ گرنگی بە دەروونی تاوانلێکراو نەدراوە و لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ یەک ناگرێتەوە.
-
تورکیا و چەکی کیمیایی، پەیوەندییەک بۆ لێکۆڵینەوە
پەیوەندی تورکیا لەگەڵ چەکی کیمیایی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٩٠، هەموو جیهانیش دەیەوێت لێکۆڵینەوە لە داتاکان بکات لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا.