about

لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ دەنگی ژنان، ژنها نوێ-یە

لە نیشتمانێکەوە کە بە دەستی ژنان، ژیان بە هەبوونی بەخشرا، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"،  سەرهەڵدانی ژنان وەک گوڵەبەڕۆژەیەک لە خاک سەرهەڵدێنێت و ڕوو لە هەتاو دەکات.

تێکۆشانی ناوازەی ژنان دەبێتە ڕووناکی بۆ ژنانی جیهان. بۆ نیشاندانی زیاتری ئەوەی لە مێژوودا ئافراندویانە، بۆ خۆ گەیاندنە ژنان لەوپەڕی دنیا.

 پێویستی ژنان بە پێکەوەبوون جارێکیتر لەگەڵ یەک کۆی کردنەوە. ژنانی ڕۆژنامەوان، پشتبەستو بە ئەزمونەکانیان، لە ڕابردووەوە بەرەو داهاتو لە پێناو ڕاستیەکان و بە زمانێکی نوێ کەوتنە سەر ڕێ.

هەموو ئەوانەی لە کارگەکاندا رەنج بە خەسار دەبن و قازانجی بەرهەمەکانیان ناخۆن، بەڵکو بۆ کەسانی دیکە دەبێت، لە کۆڵانەکان و ماڵەکاندا، بە ناسنامەی کرێکاری، هونەرمەندی و ئەکادیمیسیەنی، ئەوانەی بە ناسنامەی نوسەریەوە لەبەرچاو ناگیردرێن و نەبینراون، دەچەوسێنرێنەوە، ئیدی دەنگینان  سنور و دیوارەکان تێدەپەڕێنێت.

لە ژنها نوێ، ئەو ژنانەی ڕێبواری ڕێگای حەقیقەتن لە دژی هەموو قاڵب و زمانە زایەندپەرستییەکان کە لە ئێستادا بەکار دێن، بەهەموو سادەبونێکیەوە بەڵام بە قوڵای پیشاندانی "ڕووداوەکان"  لەو هەواڵ و نوسینانەدا کە بڵاوی دەکەنەوە، خۆیان دەگەیەننە خوێنەر.

بە عەرەبی، فارسی، کوردی، تورکی و ئینگلیزی بێ جیاوازی زمان و ئاین، چیرۆکی هەموو ژنان بە بیری "ئەوانی تر" نا بەڵکو بە بەهێزی خۆمان، بە پێکەوە بوونمان دەنوسرێتەوە.

بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی کلتوری و میدیایی ژنان لە سویسرا،  ژنان حەقیقەتی ژنبوونیان لە لاپەڕەکانی خۆیاندا بڵاو دەکەنەوە.

ژنانی ڕۆژنامەوان ئەم ڕێگایان بە ئاژانسێکی نوێ دەستپێکرد، ژنها نوێ خۆی دەگەیەنێت بە ژنانی وێستگە جیاوازەکانی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ گۆڕینی ژیانیان ژنان ناچار بە بیستن دەکات.

 سوپاس کە لەگەڵ ئێمەدان.