یاسا
-
١٠ ساڵ تێپەڕی بەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
ئەمڕۆ ١٠ ساڵ بەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تێدەپەڕێت، پارێزەرێک باس لە کەموکرتییەکانی ئەو یاسایە دەکات، بەپێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ٪٨٩ هاوڵاتیان ئاگاداری دادگای توندوتیژی خێزانی نین، هەروەها ٪٦٤ ژنان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدەدرێت.
-
چیرۆکی ئەتککردن و سوکایەتی بە ژن
ژنان جگە لەوەی باری ژیانیان قورس دەکرێت، دەستدرێژی دەکرێتە سەریان و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، لەهەمان کاتدا دەبنە قوربانی تۆڵەی بنەماڵەکان و شکاندنی کەسێتی پیاوان، چیرۆکی بەهرە چیرۆکی سەدان ژنی ئەم هەرێمەیە.
-
"یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی تەنها بۆ سەر کاغەزە و کردار نییە"
فەریدە شەنگالی ڕایگەیاند، دژی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدان، دژی گەڕانەوەی ئیدارەی پێشوون بۆ شەنگال، هەروەها یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی تەنها بە یاسای سەر کاغەز وەسفکرد، کە هیچ کردارێک نییە و دەبێت بە دەستی خۆیان مافی خۆیان بەدەستبهێنن.
-
نووسینەوەی دەستور، لەم کاتەدا بۆ؟
پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنە جیاوازەکان باس لەوەدەکەن، لە کاتێکدا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان پڕە لە قەیران و ناکۆکی سیاسی لەو پەڕیدا، بەڵام پارتی دەیەوێت بەو زۆرینەیەی کە هەیەتی لە پەرلەماندا بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆی جێبەجێبکات و لەو ڕێگایەوە کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەشی چارەسەر بکات.
-
"بۆ نەدانی بژێوی بە ژن و منداڵەکانیان، پیاوان خاوەنی یەک ٢٥٠ دیناریش نین"
بیانووهێنانەوەی پیاوان لە دادگاکاندا، بەوەی کە ئیشیان نییە یاخود خاوەنی هیچ خانوو و ئۆتۆمبێل نین، یەکێکە لە دیارترین کێشەکانی ژنان و منداڵەکانیان لە دادگاکاندا، کە پیاوان هەموو کارێک دەکەن تا بژێوی ژن و منداڵەکانیان نەدەن و مافەکانیان بفەوتێت. تەرزە تەها
-
یەکەمین دانیشتن بۆ کەیسی کۆبانێ بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ دانیشتنی یەکەم بۆ کەیسی کۆبانێ کرا لە دادگادا، لە کەیسەکەدا هەریەک لە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگەڵ ٢٨ زیندانی و ١٠٨ کەسی دیکە دادگایی دەکرێن، ئاخۆ لەسەر چی دادگایی دەکرێن و بە چی تاوانبار دەکرێن؟
-
بە حیزبی کردنی دادگاکان و بەکارهێنانیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا ...٢
لەباشوری کوردستان دادگاکان لەژێر فشاری سیاسیدا کارەکانیان بەنجام دەگەیەنن هاوشێوەی رۆبۆت و بوکەڵە ئەلکترۆنییەکانن.
-
بە حیزبی کردنی دادگاکان و بەکارهێنانیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا ...١
لە باشوری کوردستان دادگاکان لەژێر فشاری سیاسیدا کارەکانیان بەنجام دەگەیەنن هاوشێوەی رۆبۆت و بوکەڵە ئەلکترۆنییەکانن.
-
ڕێکخراوەکانی ژنان لە پەرلەمان داوای هەموارکردنەوەی چەند یاسایەک دەکەن
.ژنانی ڕێکخراوەکان لە سەردانێکیاندا بۆ پەرلەمانی کوردستان داوای هەموارکردنەوەی چەند یاسایەک دەکەن
-
واژۆ بۆ کەمپەینی 'ناوی من ناوی دایکمە' کۆکرایەوە
ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان واژۆی بۆ پشتگیرکردنی کەمپەینی 'ناوی من ناوی دایکمە' کۆکردەوە، بەشێکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی ژنانیش پشتگیری خۆیان دەربڕی.
-
مارکا برێستۆ، داکۆیکارێک لە مافی خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان
مارکا برێستۆ، ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە پێگەکەی بۆ باشترکردنی ژیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەکارهێناوە، بووە یەکێک لە کاریگەرترین ژنەکانی جیهان.
-
دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ و گەنجان زیادیکردووە.
بە پێی ئەو سکاڵایانەی تۆمار کراوە لە ساڵی ٢٠١٩دا ٥ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان تۆمار کراوە، دوو ژنی گەنجیش چیرۆکی دەستدرێژیەکەیان بۆ "ژنها" دەگێڕنەوە.
-
بەدەستهێنانی مافی دهنگدانی ژنان له جیهاندا
زهنیەتی نێرینە بەردەوام دژ بە سەرهەڵدانی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دەوەستایەوە، بە تێکۆشانی دوور و درێژی ژنان توانییان لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم مافی دەنگدان بەدەست بهێنن، سەرباری تێکۆشانەکانیش بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپا دژ بە مافی دەنگدانی ژنان وەستانەوە.
-
ترافیکەکان هێمای پیاوەکانن و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەمە بە یاسای جنێف دەزانێت
هێمای تابلۆکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا نیشانەی پاوانن و ژنانی شۆفێر ئەمە وەک هەڵەیەک دەبین، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش دەڵێت یاسایەکی جنێفە و ئەمان دەسەڵاتی گۆڕینیان نییە.
-
بهردباران، شێوازێکى کلاسيکى لهسێدارهدان له سهردهمى کۆندا
بهردباران يان رهجم شێوازێکى کلاسيکى لهسێدارهدانه له سهردهمى کۆندا، که ڕژێمی ئيسلامى ئێران له ماوهى ٤٠ ساڵ حوکمڕانى خۆيدا تاکو ئێستا بۆ سزاى مردن بهکاریدەهێنێت.
-
"٩٥٪ ژنان سەرەتا لای مەلا مارە دەکرێن"
مارەکردن لای مەلاکان و بە بێ دادگا جگە لەوەی سزای یاسایی بۆ داندراوە، زۆرینەی جار ژنان تێیدا مافخوراوی سەرەکی دەبن، بە پێی وتەی پارێزەرێکیش ٩٥٪ ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن سەرەتا لای مەلا مارە دەکرێن.
-
تورکیا، زیندانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان
خەباتکارانی ڕاگەیاندن ساڵێکی پڕ لە دەستبەسەر کردن، زیندانی کردن، بە دەیان ساڵ سزادان، بێکاری، لێسەندنەوەی مۆڵەتی کارکردن، سەپاندنی سزا بەسەر دەزگاکان، سانسۆر خستنە سەر و سەرەڕای ئەوەش ساڵێکی بە ڤایرۆسیان تێپەڕاند، بۆیە لە تورکیا ٩ی کانوونی دووەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری دوورە لە پیرۆز کردنەوە. ئایشە بانوو تونا، سەرۆکی نوسینگەی ئیسەمبوڵی ڕێکخراوی TGS ئاماژەی بەوەدا ئەو فشارەی دەکرێتە سەر خەباتکارانی میدیایی لە زینداندا سنوری نییە، و میدیا بۆتە لایەنگری، بە دۆسیە دروستکرد بۆ ڕۆژنامەکان دەیانەوێت دەست لە کارەکانیان بەردەن، بە هێرشە فیزیکییەکان خەباتکارانی ڕاگەیاندن چاوترسێن دەکەن.
-
سزا یاساییە جێبەجێ نەکراوەکانی توندوتیژی خێزانی
یەکێک لە کێشەکانی ناو کۆمەڵگا توندوتیژی خێزانییە پاشان ئەم توندوتیژیە باڵ دەکێشێت بۆ ناو کۆمەڵگا، بەپێی یاساکانیش هەر هەڵسوکەوتێکی توند بە توندوتیژی هەژمار دەکرێت، میدیاکانیش ڕۆڵیان لە هۆشیاری کۆمەڵگەدا هەیە.
-
لە ئەستۆگرتنی منداڵ دوای جیابوونەوە
بە پێی دەقی یاسای دەستوری ١٨٨ی عێراقی منداڵ دەدرێت بە دایک
-
لەباربردن...رووداوێکی پڕ مشتووپڕ
لەم کۆتایانەدا ڕووداوی لەباربردن قسەوباس و مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەڵوێست و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لە نێوان پشتگیری کردن لە بڕیاردانی ژن بۆ لەباربردنی کۆرپە و هێنانی کۆرپە بۆ ژیان، زۆرێک لە دەوڵەتان لەباربردنیان قەدەغە کردووە کە مافێکی ڕەوایی ژنە، بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی بەندن بە دابونەریتەوە بەپێی یاسا و ڕێساکان لەباربردن تاوانە.