
یانەکانی ژنان لە ناو کامپەس؛ بەشێکە لە بزووتنەوەی ژنان
یانەکانی ژنان هەوڵدەدەن دیدێکی فێمینیست لە ناو کامپەسدا بەرەوپێش ببەن لە ڕێگەی ڕێکخستنی چالاکییەکان و گەورەکردنی دەنگی ژنان لە ڕێگەی پەخشی ڕادیۆییەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

یانەکانی ژنان هەوڵدەدەن دیدێکی فێمینیست لە ناو کامپەسدا بەرەوپێش ببەن لە ڕێگەی ڕێکخستنی چالاکییەکان و گەورەکردنی دەنگی ژنان لە ڕێگەی پەخشی ڕادیۆییەوە.

ناوچەکە شایەتی گۆڕانکاری قووڵە لە سروشتی ململانێکاندا، کە پێشێلکارییە سەخترکانی مافی مرۆڤ لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێی خێڵەکیەکاندا تێکەڵ دەبن، ئەمەش هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکات و جەخت لەسەر پێویستی بەپەلە دەکاتەوە.

داکۆکیکارانی مافی ژنان لە تونس سەرەڕای پەرەسەندنی سەرکوت و هەراسانکردن بەردەوامن لە تێکۆشان و پابەندبوونیان بە بەرگریکردن لە یەکسانی و کەرامەت لە نێوان زیادبوونی فشارە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دووپات دەکەنەوە.

لە نەبوونی یاسایەکدا کە ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی بپارێزێت، نمونەی ژن سەریان هەڵداوە کە بەربەستی ترسیان شکاندووە و لە ڕێگەی کەناڵە یاساییەکانەوە ڕووبەڕووی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری بوونەتەوە، دەرگایان کردووەتەوە بۆ گفتوگۆیەکی فراوانتر سەبارەت بە دادپەروەری

ئیبتیسام حسێن، دەڵێت: داهاتووی سووریا ناتوانێت دادپەروەرانە یان دیموکراتیک بێت، مەگەر مافەکانی ژنان بە ڕوونی و ئاشکرا لە دەستووردا جێگیر نەکرێن و کاتی ئەوە هاتووە کە بوونی خۆیان وەک هاوبەشی ڕاستەقینە لە بڕیارداندا جێگیر بکەن.

لە ڕێگەی دامەزراندنی پەروەردە بە زمانی دایک و پێشەنگایەتیکردنی ناوەندە تەندروستییەکان بە ڕۆحێکی پیشەیی و مرۆیی، ئەزموونی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەیەکی کردەیی دەردەکەوێت کە پشتڕاستی دەکاتەوە، بەشداری ژنان لە بڕیارداندا داواکارییەکی سیمبولی نییە.

لواحز سمعلی، چالاکوانی تونسی، تیرۆرکردنی یەنار محەمەد، چالاکوانی عێراقی بە تاوانێک زانی کە ئامانج لێی بێدەنگکردنی دەنگەکانی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی مەترسییەکانی بەردەم چالاکوانان.

لە نێو ئەو گۆڕانکارییە خێرا سیاسی و سەربازییانەی لە سووریا و ناوچەکەدا ڕوودەدەن، دەستکەوتەکانی ژنان لە مەترسی پاشەکشەدان، جا بە هۆی شەڕە بەردەوامەکان و ململانێ چەکدارییەکانەوە بێت یان لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسایی.

نووسەرو چالاکوانانی عێراقی تیشک دەخەنەسەر کەلێنی پەرەسەندنی نێوان مافەکانی ژنان لە یاسادانان و ڕاستیدا، جەخت لەسەر پێویستی یاسای دادپەروەرترو بەهێزکردنی ڕاستەقینە دەکەنەوە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ زیادبوونی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا.

لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا ژنان هەن کە لە پشت پەردەوە کاردەکەن، هەوڵە ڕۆژانەکانیان لەناو کۆمەڵەکاندا تەرخان دەکەن، بەهاکانی دادپەروەری و یەکسانی ڕەگەزی دەچێنن و بەشداری دەکەن لە گۆڕانکارییەکی بێدەنگ و قووڵدا.

باکووری کوردستان و تورکیا شایەتحاڵی بەردەوامی کردەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە، لەوانەش کوشتن و دەسەڵاتی دادوەری بەرپرسیارێتییەکی بەرچاو لە زیادبوونی ڕێژەی ئەو تاوانانە لە ئەستۆ دەگرێت.

پاش ١٥ ساڵ بەرخۆدان، مافەکانی ژنان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری نوێ دەبنەوە، کە ترسی دابەزینی ئازادییە یاساییەکان و دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکان وایکردووە ڕۆڵێکی کارا لە کۆمەڵگەدا بگێڕن.

دەستپێشخەرییەکانی ژنان قەڵایەکی مرۆیی پێکدەهێنن، هەوڵدەدەن بۆ پاراستنی ئەو شتانەی کە لە منداڵیدا دەمێننەوە و شەڕیان لەسەرە، ئەم دەستپێشخەرییانە چیتر تەنها لە فریاگوزاری یان یارمەتی کاتیدا سنووردار نین، پەرەیان سەندووە بۆ هەوڵی درێژخایەن.

زۆرێک لە ژنان لە نکۆڵی ئەو توندوتیژییەدا دەژین کە تووشی دەبن، هەروەها ڕەتیدەکەنەوە دیواری بێدەنگی دەوروبەریان بشکێنن ئەمەش یان بەهۆی فشارە کۆمەڵایەتییەکان یان نەبوونی میکانیزمی دەروونییەوەیە کە ناتوانن ڕووبەڕووی ئەو دیاردەیە ببنەوە.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی پێویستی بە ڕێبازێکی گشتگیر هەیە کە لە دامەزراوە پەروەردەییەکان و بازنەکانی خوێندکاران و گەنجانەوە دەستپێبکات، چونکە ئەمانە شوێنی گرنگن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و چاندنی بەهاکان.

هاوپشتی ژنان لە مەغریب نیگەرانییە نەتەوەییەکانی تێپەڕاندووە، درێژدەبێتەوە بۆ هەڵوێستی پشتیوانی ژنان کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەژین و ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی دەبنەوەو هەزاران کیلۆمەتر دوورن، لە سووریا و عێراقەوە تا سودان و یەمەن و فەڵەستین.

ئەو سەختییەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری، پرسیار سەبارەت بە وەرگرتن و وەڵامدانەوەی سکاڵاکانیان لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە دەوروژێنێت، لە نێوان هۆڵەکانی دادگا و بارگرانی خەرجییەکان، مافەکانیان ولەدەست دەچێت.

نەجوا تەویل، چالاکوان دەڵێت: ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشە بەرامبەر دانیشتووانی سوەیدا ئەنجامدرا، خاڵی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی ڕاگوزار پێکهێنا، داواکاری ئەمڕۆی دانیشتووان بۆ پاراستنی شارەکە و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆیە.

سەمیرە عەلی، مافناس دەڵێت: لە باشووری کوردستاندا دەسەڵات گۆڕانکاری لەیاساکاندا دەکات بۆیە هاوڵاتیان ماف و دادپەروەری کۆمەڵایەتییان نییە، تا کۆمەڵگە هۆشیاری و خۆپەروەردەکردنی نەبێت، ناتوانێت بە ئازادی و یەکسانی بژی بۆیە ناچار بە هەڵهاتن لە وڵات دەکرێت.

یەڵدا ئەحمەد، چالاکوانی مافی ژنان، پراکتیزە و ئایدۆلۆژیاکانی تاڵیبانی بە دوژمنایەتی ژنان پێناسە کرد و ئەو شتەی بە "یاسای تاڵیبان" ناوی برد و دووپاتی کردەوە کە تاکە ڕێگەی دەربازبوون لەم دۆخە ئەوەیە کە ژنان درێژە بە خەباتی بێوچانیان بدەن.