سەپاندنی ئایدۆلۆژیای ڕژێمی نوێ کەرتی پەروەردەی سووریا لە بێلایەنی بێبەش دەکات

گۆڕینی ناوو ئاماژەی خوێندنگەکان بە پێی هەر دەسەڵاتێکی نوێ خوێندکاران ناچار دەکات بە پێی ئایدۆلۆژیای ڕژێم بیربکەنەوە، بە چوارچێوەیەکی فیکریی دیاریکراو کاریگەرییان لەسەر دروست دەکات کە وایان لێدەکات شوێنکەوتوو بن نەک داهێنەر.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- حکومەتی کاتی سووریا لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەیەوە پەلە دەکات لە گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکەیدا بگونجێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گۆڕانکارییەکان تەنها ئەو ناوانەی پەیوەستن بە بەعس کردۆتە ئامانج، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە گۆڕانکارییەکان ئامانجیان سڕینەوەی ئەو ئاماژە نەتەوەیی و کولتوورییە بووە کە نوێنەرایەتی بەشێک لە مێژووی سووریا دەکەن.

 

لە ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی کە سووریا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا شاهیدی بووە، چەند پرسێک سەریان هەڵداوە کە ڕێگرن لە پەرەپێدانی پەروەردە لە سووریا، وەک هێنانەکایەی گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندندا بۆ ئەوەی سیمایەکی ئایینی پێبدات، دەرکردنی هەزاران مامۆستا، لەم دواییانەشدا، پرسی گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان.

 

ئەم گۆڕانکارییانە پرسیارێکی کۆمەڵایەتی دەوروژێنن: کامیان گرنگترە- گۆڕینی ناوی ئەو خوێندنگەیانەی کە هەڵگری ئمالژەی مێژوویی و نیشتمانین، یان چاککردنەوەی ژێرخانی وێرانبووی ئەم خوێندنگەیانە؟

 

پرسی گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان گفتوگۆ بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە ڕەهەندگەلێک هەڵدەگرێت کە لە بڕیاری ئیداری تێدەپەڕێت بۆ ململانێیەکی ئاماژەی کە دەست دەخاتە سەر ناسنامەی نەتەوەیی و یادەوەری بەکۆمەڵ و داهاتووی نەوەکانی داهاتوو.

 

چالاکوانان و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایان بەتایبەتی خەڵکی شاری سوەیدا هۆشدارییان داوە لە مەترسییەکانی ئەو هەنگاوانە و بە بەشێک لە بەسیاسیکردنی پەروەردە و سەپاندنی ئایدۆلۆژیای ئایینی و سیاسی کە خزمەت بە دەسەڵاتی ئێستا دەکەن، لەسەر حیسابی بێلایەنی کەرتی پەروەردە و یەکڕیزی نەتەوەیی دەزانن.

 

بڕیارێکی کارگێڕی یان شەڕێکی ئامڕازی؟

جیهان عەوام، مامۆستا و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی خەڵکی شاری سوەیدا لە باشووری سووریا ڕوونیدەکاتەوە، گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی دیفاکتۆدا ناتوانرێت بە ڕێکارێکی کارگێڕی ئاسایی هەژمار بکرێت، بەڵکو شەڕێکی ئامرازییە بە ئامانجی سەپاندنی سیمایەکی تاکڕەو و ئایدیۆلۆژی بەسەر دامەزراوەی پەروەردەیی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵنەرە سەرەکییەکانی پشت ئەم گۆڕانکاریانە بریتین لە "کشاندنەوەی شەرعیەتی ئامڕازی لە حکومەتەکانی پێشوو و گۆڕینی بە ئامڕازی ئایینی یان سیاسی کە خزمەت بە دەسەڵاتی ئێستا دەکەن، ئەمەش بەشدارە لە چاندنی ئایدۆلۆژیای ملکەچبوون لە تەمەنی گەنجیدا لە خوێندکارەکاندا.

 

ڕوونیکردەوە، کە لەگەڵ گۆڕانی ناو و ئاماژەکانی خوێندنگەکەدا، خوێندکاران ئامادە دەبن بۆ چوارچێوەیەکی هزری دیاریکراو، ئەمەش وایان لێدەکات کە نزیکەی تەواو ملکەچی دەسەڵاتی نوێ بن، بەمەش خوێندنگەکە لە شوێن پەروەردەیی بێلایەنەوە دەگۆڕێت بۆ ئامرازێک بۆ ئیندۆکترینکردنی سیاسی و ئایدیۆلۆژی.

 

هەڵوەشاندنەوەی مۆزایکەکەی سووریا

جیهان عەوام، یەکێک لە مەترسیدارترین کاردانەوەی نەرێنی ئەم سیاسەتانە، گۆڕینی ناوی خوێندندگەکانە بە درێژایی هێڵە ئایینی یان ئایدیۆلۆژییە تایبەتەکان لە هەندێک بواردا، وتی: ئەم ڕەوتە هەڕەشە لە یەکێتی جوگرافیای سووریا دەکات و پاڵ بە دابەشبوونی کۆمەڵگەوە دەنێت، هەر ناوچەیەک بە ناسنامەیەکی ئایینی یان سیاسی تایبەتەوە دەبەستێتەوە.

 

هۆشداریشیدا لەوەی ئەم ڕێگایە لە دڵی فرەچەشنی سووریادا دەدات، کە بە درێژایی مێژوو مۆزایکێکی دەوڵەمەندی ئایینی و کولتووری پێکهێناوە و کۆمەڵگە لە ڕۆحی هاوڵاتیبوونی گشتگیر و بناغەکانی یەکێتی نەتەوەیی دوور دەخاتەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتی مەدەنی دەبێت.

 

"کەرتێکی پەروەردە کە بێلایەنی خۆی لەدەست داوە"

لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، کەرتی پەروەردەی سووریا سەرەڕای بێلایەنی و دوورکەوتنەوە لە ڕکابەرییە سیاسییەکان، لە ئەنجامی هەلومەرج و ململانێی سیاسییەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

 

جیهان عەوام ئاماژەی بەوەدا، کە پێشتر پەروەردە کاریگەری لەسەر سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو بووە و ئێستا ڕووبەڕووی شێوازێکی نوێی بەسیاسیکردن بووەتەوە، کە ئاراستەی سیاسی و ئایینی لەناو خوێندنگەکاندا دەسەپێنرێت، بەمەش بنەما سەرەکییەکانی پرۆسەی پەروەردەیی کە بریتین لە زانیاری و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی تێکدەدات.

 

"پێویستیە ونبووەکان"

جیهان عەوام پێی وایە کە گفتوگۆی بەردەوام سەبارەت بە گۆڕینی ناوەکان سەرقاڵ کردنە لە پرسە بەرچاوەکان کە کاریگەرییان لەسەر ناوەکی پرۆسەی پەروەردە هەیە، ئەو سێ پێویستیە بنەڕەتی دیاری دەکات: یەکەم، پەرەپێدانی وانەی پەروەردەیی، بەو پێیەی وانەکان ئێستا بەدەست لاوازی ڕوون و لادانێکی بەرچاو لە پێوەر و میتۆدۆلۆژیای پەروەردەیی نێودەوڵەتییەوە دەناڵێنن، ئەمە جگە لە هێنانەکایەی گۆڕانکارییەکانی ئایدیۆلۆژی لەسەر حیسابی کوالیتی ئەکادیمی.

 

دووەم: نۆژەنکردنەوەی خوێندنگەکان بەتایبەت لەو ناوچانەی کە ژێرخانەکانیان بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە. پێویستە خوێندنگەکان ئاوەدان بکرێنەوە و نۆژەن بکرێنەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆرتر لە خوێندکاران لەخۆبگرن و ژینگەیەکی پارێزراوی فێربوون مسۆگەر بکەن، سێیەم: مافی مامۆستایان، کە جیهان عەوام جەختی لەسەر کردۆتەوە بەردی بناغەی پڕۆسەی خوێندنە، لەگەڵ ئەوەشدا بەدەست تێکچوونی بارودۆخی ژیان و چەند مانگێک دواکەوتن یان نەدانی موچەوە دەناڵێنن، ئەمەش پێویستی بە باشترکردنی کرێ و دەستەبەرکردنی مافە ماددی و ڕەوشتییەکانیان هەیە، وتی: دەبوو دەسەڵاتداران لەبری ئەوەی سەرقاڵی گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان و سەپاندنی کارەکتەری ئایینی یان سیاسی بن کە هەڕەشەی پارچەپارچەکردنی کۆمەڵگە دەکات، سەرنجیان لەسەر ئەم پرسە بناغەییە بووایە.

 

"دەستێوەردانەکانی بیانی و شێواندنی یادەوەری نیشتمانی"

جیهان عەوام ئاماژەی بەوەدا، کە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ساڵی ڕابردوو ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر گەلی سووریا هەبووە، گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان چیتر تەنها بابەتێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو لەگەڵ ناوەڕۆکە سیاسییەکانی ناوچەکەدا تێکەڵ بووە، ژمارەیەک خوێندنگە لە سووریا ناویان گۆڕاوە بۆ ناوی تورکی، ئەمەش هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ناسنامەی نەتەوەیی سووریا پێکدەهێنێت و مێژوویەکی دەوڵەمەند بە خەبات و پاڵەوانیتی دەسڕێتەوە.

 

جیهان عەوام ئاماژە بە جەنگی تشرینی یەکەم دەکات، کە بەرەنگاربوونەوەیەک بوو بوو لە دژی داگیرکاری ئیسرائیل کە تیایدا سوورییەکان شەهیدیان کردە قوربانی، گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان کە ناوی ئەو شەهیدانەیان لەسەرە بە سڕینەوەی مێژوو و سەرکوتکردنی یادەوەری نەتەوەیی دەزانێت.

 

"دەستکاریکردنی وانە و ڕاستییە مێژووییەکان"

گۆڕانکارییەکان تەنها لە ناوی خوێندگەکاندا سنووردار نین، بەڵکو بۆ خودی وانە پەروەردەییەکان درێژبوونەتەوە دەستکاریکردنەکان کاریگەرییان لەسەر ڕاستییە مێژووییەکان و دەستکەوتە کولتوورییەکان و سەرکەوتنەکانی پەیوەست بە مێژووی کۆن و سەردەمی سووریا هەبووە.

 

دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەم ڕاستیە پێویستی بە پێداچوونەوەی گشتگیر بە وانەکانی سووریا هەیە بۆ دڵنیابوون لە هاوئاهەنگییان لەگەڵ مێژوو و شارستانیەتی ڕاستەقینەی سووریا، دوور لە شێواندن یان دەستکاریکردنی سیاسی.

 

" لپەروەردە... بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگە"

جیهان عەوام، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی لە کۆتایی قسەکانیدا، جەختی لەوە کردەوە، کە بێدەنگی لەسەر ئەم پرسانە مەترسییەکی ڕاستەقینە دروست دەکات و وتیی: پەروەردە گرنگترین کەرتە کە داهاتووی سووریا و پرۆسەی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی لەسەر بونیاد نراوە، زۆر گرنگە سیمینار ڕێکبخرێت و گفتوگۆی گشتی ئاشکرا بکرێت و ناڕەزایەتی دەرببڕدرێت بەرامبەر بەو سیاسەتانەی کە دەسەڵاتدارانی دیفاکتۆ سەپاندوویەتی، لە بەرگریکردن لە بێلایەنی پەروەردە و پاراستنی ناسنامەی سووریا و یەکێتی کۆمەڵگەکەی.