سیاسەت
-
بە ئیرادە و ڕێکخستن، ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" سەرکەوتوو دەبێت.
دەنگدانەوەی ڕاپەڕینی ئێران لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە، ژنانیش لە ڕێگەی بەرخۆدان و خەباتی خۆیانەوە توانیان ڕاپەڕین بەرەو سەرکەوتن ببەن، لەپێناو شکاندنی ئەو کۆتوبەندانەی کە ڕژێمی ئێران بۆ ژنانی دانابوو.
-
"دۆخی سووریا گرنگی نەتەوەی دیموکراتیک پشتڕاست دەکاتەوە"
فەریاز بەرکەل، هاوسەرۆکی دەستەی ئابووری ناوچەی فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو سەرهەڵدانانە کردم کە لە زۆرێک لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا دەستیپێکردووە و ڕایگەیاند، گەلی سووریا چارەسەرێکی دیموکراتیکیان دەوێت.
-
چالاکوانێک: ژنانی جیهان بە دروشمی ژن، ژیان ئازادی یەکڕیزییان پێکهێناوە
ئیلاهە سەدر، چالاکوانی ژنان، لە ژێر سایەی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان ئازادی” جەختی لە یەکگرتوویی ژنانی جیهان لە خەبات دژی پیاوسالاری کردەوە.
-
سەلوا قیقە: خەباتی ژنانی ئێران لە دژی زوڵم و زۆرداری و دەسەڵاتی فاشیستی لە مێژوودا نەمر دەبێت
سەلوا قیقە، چالاکوانی فێمێنیستی تونسی و مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: بەرەنگاریی ژنانی ئێران بەرامبەر بە پیاوسالاری بۆ ئازادییان لە مێژوودا نەمر دەبێت، چونکە ئەوانن کە بەبێ ترس حیجابیان لە بەرامبەر ستەمدا لابردووە.
-
چالاکوانانی فەڵەستینی: سەرکەوتنی شۆڕشی ژنانی ئێران سەرکەوتنێکە بۆ هەموو ژنان
چالاکوانانی فەڵەستینی جەختیان لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی هەر بەرخۆدانێکی فێمێنیستی سەرکەوتنێکە بۆ هەموو ژنان و جەختیشیان لەسەر گرنگی هاوکاری و هەوڵە یەکگرتووەکان بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی ژنانی ئێران کردەوە.
-
نوێنەرایەتی سیاسی... نەریت و ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان بۆشایی ڕەگەزی قووڵتر کردووەتەوە
ڕیم فەرحات، چالاکوانی سیاسی جەختی لەوەکردەوە کە بۆشاییەکی گەورە هەیە لە نوێنەرایەتیکردنی سیاسی لەنێوان ڕەگەزەکان لە فەڵەستین بەهۆی کولتووری نەریتی و ئاستەنگییە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە ڕۆڵی ژنان و بەشداریی سیاسییان پەراوێز خستووە.
-
بەهۆی پاڵپشتییان لە شۆڕش، ڕژێمی ئێران سانسۆر دەخاتە سەر بەرهەمی هونەرمەندان
شەقایق نوروزی، هونەرمەند ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ڕاپەڕینەی لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەریهەڵدا، دەستکەوتێکی مێژووییە و دەبێت بپارێزرێت و بەهێز بکرێت.
-
"ژنانی گیلک دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری کە وەلایان دەنێت ململانێ دەکەن"
نیگار ڕەشیدی، چالاکوانی ژنان دەڵێت: یاسا و سزای جیاواز، بێ کار کردنی ژنان لە کۆمەڵگە، ترسی ڕژێمی ئیسلامییە لە نەمانی هەژموونی بەسەر نیوەی کۆمەڵگەدا.
-
زەلال جگەر: لە گۆڕەپانی سیاسیدا بە ڕوونی نەبوونی هەڵوێستەکان دەبینرێت
زەلال جگەر، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی خەڵکی ناوچەکە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە کرد.
-
مامۆستایەکی زانکۆ: پێوەری پێشکەوتنی کۆمەڵگە، ئاستی بەشداری ژنانیەتی
کوێستان لەتیف، مامۆستا باس لەوە دەکات، ئەگەر بتەوێت سەیری پێوەری پێشکەوتنی کۆمەڵگەیەک بکەیت، سەیری ئەوە ناکەیت تا چەند ئەم وڵاتە جوانە و شەقامەکانی فراوانن، بەڵکو سەیری بارودۆخی ژنان دەکەیت، تا چەند بەشدارە لە پرۆسەی سیاسی و ئابووری و ئیداریدا
-
ژنانی مەغریب: یەکسانی دروشم نییە، بەڵکو کردارە
ژنانی چالاکوان ڕایانگەیاند کە مافی ژنان لە یاساکانی جیهانی عەرەبیدا جێبەجێ ناکرێت و ڕایانگەیاند، یەکسانی پێویستییەکە نەک تەنها دروشمی بزووتنەوەی ژنان.
-
تێڕوانین چەقبەستووی کۆمەڵگە ڕێگری دەکات لە بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا
چالاکوانانی فێمێنست داوا دەکەن ژنان بچنە پۆستی باڵاوە و پەرە بە تواناکانیان بدرێت و بگەنە هەر ئاستێک کە خۆیان ئامانجیانە بە مەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی.
-
"نەبوونی ژنان لە پۆستەکانی بڕیارداندا جیاوازی لە نێوان یاسا و ڕاستی دروستکردووە"
عەبیر بەشیر، پسپۆڕ لە بواری سیاسیدا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی ژنانی فەڵەستینی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پێشکەشیان کردووە، لەگەڵ بوون یان نوێنەرایەتیکردنیان لە پێگەی بڕیارداندا بەرز نابێتەوە لە ئەنجامی ئەو شێوازەی کە لەلایەن کۆمەڵگەوە دروستکراوە.
-
"ئەو وڵاتانەی دەستێوەردانیان کردووە قەیرانی سووریایان خراپتر کردووە"
ئەو وڵاتانەی دەستێوەردانیان کردووە لە کاروباری سووریا ئەو قەیرانەیان خراپتر کردووە کە وڵاتەکە نزیکەی ١٢ ساڵە ئەزموونی دەکات و هیچ چارەسەرێک لەبەردەمدا نییە.
-
"دەنگی هەزاران کورد ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی پەیماننامەیەکی وەکو لۆزان دەکات"
لە پاش سەد ساڵ لە پەیماننامەی لۆزان، بە هەزاران کورد لە کۆنفرانسێکدا دەنگیان کردە یەک، هیوایان بۆ یەکبوون و هاودەنگی گەلی کورد زیندوو کردەوە، ڕێزان شێخ دلێریش دەڵێت: کورد میلەتێکن بوونیان هەیە، بەڵام دەسەڵات و داگیرکاری پەرتەوازەی کردوون.
-
"پێویستە ژنانی یەمەن بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتیدا بکەن"
چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە یەمەن ڕایانگەیاندووە زۆربەی ئەو بڕیارانەی لە پرۆسەی ئاشتیدا دراون خزمەت بە مافەکانی ژنان ناکەن و خەباتی زیاتر پێویستە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان.
-
ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە: ئێمە بێدەنگ نین
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتەکانی دژ بە ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان و بڕیارە نوێیەکانی چەتەکانی فەیلەق شام کرد.
-
"پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک ڕێگەیەکە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا"
نوێنەران و ئەندامانی حزبە سیاسییەکان لە عەفرین-شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەیان بەوەکرد، دەستێوەردان و خواستەکانی وڵاتانی بیانی قەیرانی سووریا خراپتر و قووڵتر دەکات و جەختیشیان کردەوە لەسەر پێویستی دیالۆگی سووریا - سووریا.
-
نیاز عەبدوڵا: ژن سیمبولە بۆ خەباتی ئایندەیەکی نوێ
دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا کۆنفرانسێک بە بەشداری بەرچاوی ژنان لە هەمان شوێنی واژۆکردنی ئەو پەیماننامەیە بەسترا و چەندین مەرج دانرا، ئەمەش بووە وەڵامێک بۆ داگیرکار، کە "دەرەوەی ئیرادەی گەل هیچ بڕیارێک پەسەند ناکرێت".
-
"لە خراپی دۆخی هەرێمدا ژنان زەرەرمەندی یەکەمن"
سەرەڕای نزیکبوونەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو خراپتر دەڕوات و بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان دروستبووە، لەو قەیرانانەی کە دروستبوون، ژنان زەرەرمەندی یەکەمن.