مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق هەیەو ژنان ڕووبەڕووی بەئامانج گرتنیان دەبنەوە

کاردانەوەی نەرێنی و مەترسیداری سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراقدا هەستی پێدەکرێت و ژنان ترسیان هەیە لەوەی دووبارە بکرێنە ئامانج و باجەکەی بدەن.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق- لەناو زیادبوونی ترسەکان لە سەرهەڵدانەوەی چالاکییەکانی داعش لە ناوچەکەدا، کاردانەوەکان لە عێراق سەبارەت بە کاریگەرییەکانی وەرگرتنی ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی تیرۆر سزا دراون لە زیندانەکانی سووریاوە هەڵگیرساوەتەوە، ئەم کاردانەوەیە ناوەندی لەسەر دیمەنی ئەمنی و سیاسییە، هەروەها کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی، بەتایبەتی لەسەر دۆخی ژنان.

 

لە نێوان دڵنیایی فەرمی لەسەر بەهێزی دامەزراوەی ئەمنی عێراق و توانای کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بەڕێوەبردنی پرسەکە و هۆشداریدان لە کاردانەوەی ئەگەری لەسەر سەقامگیری ناوخۆیی و پێکهێنانی حکومەت، ئەم دۆسییە وەک یەکێک لە هەستیارترین و ئاڵۆزترین پرسەکان لە ئێستادا دیارە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕەهەندە ئەمنی و سیاسی و مرۆییە تێکەڵاوەکانی.

 

”ئەو داعشانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق ڕووبەڕووی دادگایی کردن دەبنەوە"

سەبارەت بە گەڕانەوەی باندی تیرۆریستی داعش لە سووریا، بوشرا زویینی، چالاکوانێکی خەمخۆر لە پرسی ژنان، ئاماژەی بەوەدا، کە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦ بە تەواوی جیاوازە لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی ئەو وڵاتە لە دەستی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە سێ ساڵی خایاندووە.

 

سەبارەت بەو هەواڵە بڵاوبووەوەی وەرگرتنی حەوت هەزار ئەندامی داعش، بوشرا زویینی ڕوونیکردەوە، کە بۆ زانیاریەکانی پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان دەبەستێت و گرنگی بەو شتانە نادات کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاودەکرێنەوە، بەو پێیەی زۆربەی ئەو زانیارییانە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە پاڵپشت دەکرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئامارانەی کە بڵاودەبنەوە پێشنیاری گواستنەوەی حەوت هەزار کەس بۆ زیندانەکانی عێراق دەکەن، بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، لە نێوان ٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کەس لەو کەسانە عێراقین و لە ماوەی شەش مانگەوە تا ساڵێک ڕووبەڕووی دادگاییکردن دەبنەوە بۆ ئەوەی سزاکەیان وەربگرن.

 

ڕوونیشیکردەوە، نزیکەی ٣٠٠٠ هاوڵاتی بیانی لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتوون، بڕیارە وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتەکانیان بکەن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان، بەو پێیەی عێراق ناتوانێت بەرگەی لێکەوتە ئەمنی و دارایی و ڕەوشتییەکانی ئەم ژمارەیە بگرێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ناڕازیبوونی گشتی لە بوونی ئەو هاوڵاتیانەی کە عێراقینین.

 

وتیشی: نیگەرانییەکان لەسەر ئەو کەسانەن کە لە زیندانەکانی سووریا ئازادکراون، بابەتێک کە بە "مەترسییەکی زۆر" پێناسەی دەکات، ماوەیەک پێش ئێستا باندێک کە لە ناوخۆی سووریاوە کاریان دەکرد، لەکاتی ئامادەکاریدا بۆ بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر بۆ عێراق دەستگیرکران، هەروەها دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ئاماژەیە بۆ بوونی هەوڵی دزەکردن، سەرەڕای دڵنیایی فەرمی کە سنوورەکانی عێراق پارێزراو و قەڵادارن.

 

مەترسی لەسەر ژنان

بوشرا زویینی وتی: مەترسییەکانی تیرۆرستی داعش بۆ سەر ژنان تا ئێستاش هەن، بەتایبەتی دوای هەڵهاتنی بەشێک لە ئەندامەکانی لە زیندانەکانی سووریا، هەروەها ئەو تاوانانەی لە عێراق بەرامبەر ژنانی عەرەب و کورد و ئێزدی ئەنجامدراون، بەتایبەتی کە موسڵ کەوت و خوێنڕشتن و پێشێلکردنی خاک و کەرامەت، لەبیری ناکەین و دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە بەرامبەر بە ژنانی کورد جارێکی دیکە برینەکانی کردۆتەوە و ترسی دروستکردووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گرتە ڤیدیۆییەکانی تیرۆریستێک کە شانازی بە بڕینی کەزی شەڕڤانێکی دەکات، دواتر پاشەکشە بکات و بانگەشەی ئەوە بکات کە ساختەیە، سروشتی ڕاستەقینەی ئەم ڕێکخراوە ئاشکرا دەکات کە دڕندەیی زۆر خراپتری ئەنجامداوە، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ژنانی کورد لە سووریا و عێراق دووپاتکردەوە، لەگەڵ هەموو ژنان، چ کورد، تورکمان یان ئێزدی، ناسنامەی نەتەوەیی، چ عێراقی بێت یان سووری، لە پێش هەموو پەیوەندییەکانی دیکەدایە، ترسی خۆی دەربڕی لەوەی ئەندامە هەڵهاتووەکان بەردەوام بن لە کردەوە تیرۆریستییەکانیان.

 

کاردانەوەی ڕاستەقینە بۆ ژنان و سەقامگیری

نادا سوڵتان، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە پارێزگای کەرکوکەوە جەختی لەوە کردەوە، کە گەڕانەوەی ئەو چەکدارانەی داعش کە بە تاوانی تیرۆر سزا دراون بۆ زیندانەکانی عێراق بە کەم سەیر نەکرێت، ئەو ئامارانەی کە بڵاودەبنەوە، بە لانیکەم حەوت هەزار کەس بە تۆمەتی تیرۆر سزا دراون، ئەم بابەتە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق هەیە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بنبەستە سیاسییە ڕوونە کە وڵات تووشی دەبێت، لایەنەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن هەوڵدەدەن پێش وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەت.

 

دووپاتیکردەوە، ڕاستی ئەم پرسە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت هەبێت، بەو پێیەی هێز و دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە هەستیارە دەبن بەهۆی سەختی و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسی، هەروەها کاردانەوەکانی دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاو و نەرێنی لەسەر پێکهێنانی حکومەت و دۆخی گشتی وڵات هەبێت.

 

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ژنانی عێراق، ڕوونیکردەوە،کە ڕەنگە ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بێت بەهۆی هەر چەواشەکارییەکی ئەمنی یان تێکچوونێکی ئەگەری کە ڕەنگە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەم پرسە بۆ ناو کۆمەڵگەی عێراق و گەڕانەوەی ئەوانەی سزادراون بۆ زیندانەکان بێت، ئەمەش بە تایبەتی سەبارەت بەو هەڕەشانەیە کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر پارێزراوی کەسییان هەبێت و جوڵەیان سنووردار بکەن، دوای چەندین ساڵ کارکردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی تاڕادەیەک پارێزراو بۆ بەشداریکردنی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا، بە ناچاری ژنانی عێراق کاریگەرییان لەسەر دەبێت بەهۆی هەر تێکچوونێکی ئەمنی پەیوەست بەم بابەتە.

 

نادا سوڵتان ئاماژەی بەوەدا، کە کاریگەرییەکە ڕاستەوخۆ درێژدەبێتەوە بۆ ژیانی ژنانی کورد کە لە سووریا تووشی بارودۆخێکی سەخت دەبن، لە نێو ئەو دیمەنەی توند و پڕ ئازاردا کە کاریگەری لەسەر شکۆمەندی ژنان هەیە، نەک تەنها لە سووریا بەڵکو لە دەوروبەری ناوچەکەشیدا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژنان بگرنەبەر، چ لە لایەنی سووریا یان عێراقییەوە، هەروەها مەترسییەکە نزیک بووەتەوە و پێویستی بە وەڵامدانەوەی ڕاستەقینە و بەرپرسیارانە هەیە.