داوای دواخستنی لەسێدارەدانی زیندانیی نەخۆش ئەڤین زاپسوو دەکرێت
پارێزەری ئەڤین زاپسوو بۆ دووەمجار لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، داوای ئازادکردن و دواخستنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی کردووە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەکەی.
ناوەندی هەواڵ
ئازارەکانی ئەڤین زاپسوو، زیندانی کە تووشی شێرپەنجە بووە لە قۆناغی چوارەمدا، لەناو زیندانی بونیان لە پارێزگای قەیسەری بەردەوامە، لە کاتێکدا باری تەندروستیی بە شێوەیەکی مەترسیدار تێکچووە و توانای خزمەتکردنی خۆی نەماوە.
پارێزەری ئەڤین زاپسوو، زیندانی کە تووشی شێرپەنجە بووە لە قۆناغی چوارەمدایە و لەوەتەی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ لە پارێزگای مێرسین دەستگیرکراوە، لە زیندانی داخراوی ژنانی "بونیان" لە پارێزگای قەیسەری ڕاگیراوە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا بۆ دووەمجار داواکارییەکی پێشکەش کردووە بۆ دواخستنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی.
ئەو داواکارییەی کە پێشکەش بە نووسینگەی داواکاری گشتی لە زیندانی "بونیان" لە پارێزگای قەیسەری کراوە، داوای ئازادکردنی زیندانی ئەڤین زاپسوو دەکات، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی تێکچوونی مەترسیداری باری تەندروستییەوە چیتر توانای خزمەتکردنی خۆی نەماوە.
هەروەها پارێزەرەکەی لە یاداشتەکەیدا پشتی بە ماددە پەیوەندیدارەکانی دەستوور و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بەستووە کە مافی ژیان و چاودێریی تەندروستی بۆ زیندانییان دەستەبەر دەکەن، لە دەقی داواکارییەکەدا هاتووە: بە لەبەرچاوگرتنی مەترسیداریی نەخۆشی بریکارەکەم، بێتوانایی لە خزمەتکردنی خۆی، پێویستیی بەپەلەی بە چارەسەری دەستبەجێ، سەرەڕای ئەو مەترسییە گەورەیەی کە لەناو زینداندا هەڕەشە لە ژیانی دەکات، داوا دەکەین کە جێبەجێکردنی سزاکەی دوابخرێت و ئازاد بکرێت.