بە داوای مافی پەروەردەیی ڕێپێوانی خوێندکاران لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت
شاری قامیشلۆ شایەتحاڵی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی بەرفراوان بوو کە داوای مافی پەروەردەیی خۆیان دەکرد، هەروەها جەختیان لەسەر پاراستنی سیمای ناوازەی زانکۆی ڕۆژئاوا و پاراستنی ئایندەی پەروەردە بە زمانی کوردی کردەوە.
قامیشلۆ
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زانکۆی ڕۆژئاوا شایەتی گرژی و ئاڵۆزی توندی نێوان خوێندکاران و شاندێکی وەزارەتی پەروەردە بوو کە لە ناکۆکییەکان لەسەر ئایندەی زانکۆکە سەرچاوەی گرتبوو. گفتوگۆکە پەرەی سەندو بوو بە کاردانەوەی توندوتیژانە و دەستوەردانی زۆرەملێ.
ڕووداوەکانی زانکۆی ڕۆژئاوا مشتومڕەکانی دەوروبەری مافی خوێندکاران و سەربەخۆیی زانکۆو ئایندەی خوێندنی زمانی کوردیی هەڵگیرساندەوە، ئەمەش وای لە خوێندکارانی شاری قامیشلۆ کرد ئەمڕۆ ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی ڕێکبخەن بۆ ئەوەی داوای مافی پەروەردەیی خۆیان بکەن.
دیانا عەبادی، لە میانی ڕێپێوانی ناڕەزایەتییەکەدا بەناوی خوێندکارانەوە قسەی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم بۆ پاراستنی تایبەتمەندییەکانی ناوچە کوردستانییەکان و پاراستنی شوناسی کولتووری و ناوچەیی زانکۆی ڕۆژئاوا واژۆ کراوە، بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە گەرەنتی بەردەوامیی سیستمی زانستی و تایبەتمەندییە ئەکادیمی و پەروەردەییەکانی زانکۆ دەکەن بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک و سەرپێچیکردن بۆ پێکهاتەکانی دەکات.