ژنێک لە نەیجیریا بە زیندوویی سووتێندرا
لە ویلایەتی نیجەر لە نەیجیریا، ژنێک بە ناوی ئامایە بە تۆمەتی 'سوکایەتیکردن' بە پێغەمبەری ئیسلام، بە زیندووی سووتێندرا و لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی واسیو ئەبیۆدون، وتەبێژی پۆلیس ژنێک بە ناوی ئامایە و لە ویلایەتی کاتسینا خواردنی دەفرۆشت، گوایە لەلایەن کۆمەڵێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و "لە ئەنجامی هێرشی کۆمەڵەکەدا بە زیندووی سووتاوە".
ڕووداوەکە ڕۆژی شەممە لە کۆمەڵگەی کاسووان- گەربە لە ناوچەی مەریگە ڕوویداوە، پۆلیس ئیدانەی ئەو ڕووداوەی کردووە و لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکان.
هاوشێوەی ویلایەتی نیجەر، ١٢ ویلایەتی باکووری نەیجیریاش شانبەشانی یاسا گشتییەکانی ویلایەتەکە لەژێر یاسای سەربازیدان. بەپێی یاسای شەریعەت، ‘کوفر’ تاوانێکە کە سزای لەسێدارەدانی هەیە. بەڵام لە زۆر حاڵەتدا پێش ئەوەی پرۆسەی دادگاییکردنەکە دەست پێبکات، تۆمەتباران لەلایەن جەماوەرەوە لینچ دەکرێن و دەکوژرێن.