لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس دەستبەسەرکران
بەرەباینی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژ بە شارەوانییەکانی ئاڤجلار و بێشکتاشی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ حەوت کەس دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەیی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دژی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ دەستپێکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە دژی هەردوو شارەوانی ئاڤجلار و بێشکتاشی جەهەپە ئەنجام درا، حەوت کەس دەستبەسەرکران.
زانراوە یەک لە کەسە دەستبەسەرکراوەکان، سەرۆکی چاند و هونەری شارەوانی ئاڤجلار، حوسین ئینانە.