"بە یارمەتی گەنجان سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت"
لە ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی ئێستا ڕووبەڕووی سوورییەکان دەبنەوە، سەدان گەنج و ژن لە پێکهاتە جۆربەجۆرەکان لە ڕەققە بۆ سێیەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکرات کۆبوونەوە و دووپاتیان کردەوە، کە داهاتووی سووریا بە ئیرادە و یەکگرتوی گەنجان بونیاد دەنرێت.

بەرائەت جالی
ڕەققە- سێیەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکراتیک لە ڕەققە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، بە بەشداری بەرفراوان پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەم کۆنگرەیە دووپاتی کردەوە، کە گەنجانی سووریا ئەمڕۆ ڕۆڵێکی پەراوێزی نابینن، بەڵکو ڕۆڵی پێشەنگانە لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتەکەدا.
وتاردەرانی سێیەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکرات، کە ڕۆژی ١ی ئەیلوول بەڕێوەچوو، جەختیان لەوە کردەوە، کە سووریایەکی نوێ دەبێت لە لایەن گەنجان و ژنانیەوە بونیاد بنرێت، دوور بێت لە خێڵەکی و دوورخستنەوە و دەستوەردانی دەرەکی و بە شوناسێکی نەتەوەی گشتگیر کە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکانی بگرێت.
ئامادەبووان بە کۆی دەنگ کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە کۆنگرەکە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بەرەو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراتی و فرەی و لامەرکەزی، و گەنجان بە ژنانیشەوە ئەو هێزەن کە توانای پاراستنی نیشتمان و داڕشتنی دەستوورێکی دادپەروەرانەیان هەیە، کە سووریایەکی ئازاد دادەمەزرێنێت و هەموو هاوڵاتیانی لە باوەش دەگرێت.
"دیدگای گەنجان لە بنەمای یەکێتی نەتەوەیەوە سەرچاوە دەگرێت"
بریتان ڕۆژ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنج ڕایگەیاند، لە کۆنگرەکەدا پێشکەشکردنێکی تەلەفزیۆنی لەخۆگرتبوو کە چالاکییەکانی ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکراتیک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەڵگە کردبوو، دواتر گفتوگۆیەکی قوڵ لەسەر بارودۆخی ئێستای سیاسی و ڕێکخراوەی ئەنجامدرا، لە کۆتای کۆنگرەکەدا کۆمەڵێک دەرئەنجام و هێڵی کارکردن بۆ ماوەی داهاتوو گەیشتە ئەنجام، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قۆناغە هەستیارەی وڵاتەکە ئەزمونی دەکات، ئەم هەنگاوە لەڕادەبەدەر گرنگە و نوێنەرایەتی هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی یەکێتی گەنجانی سووریا، چ ژن و پیاو، و چالاککردنی ڕۆڵی ئەوان لە بونیادنانی داهاتوودا.
دووپاتی کردەوە، کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی سووریادا نییە، و دیدگای گەنجانی سووریا لە بنەمای یەکڕیزی نەتەوەیەوە سەرچاوە دەگرێت، بەبێ گوێدانە سەر بە نەتەوە یان ئایینی، چ کورد یان عەرەب، سوننە یان عەلەوی بێت، هەموویان سەر بە یەک نیشتمانن و شوناسیان ناسنامەی سووریایە.
هەروەها ئاماژەی بە هەلومەرجە سەختەکانی بەردەم وڵاتەکە کرد و ڕوونی کردەوە کە سوریا لەم دواییانەدا شاهیدی هێرشی ناوچە کەناراوەکانی کردووە بە بیانووی تایفی و ئایینی، لە ئەنجامدا قوربانی لە هەموو تەمەنێکدا لێکەوتەوە، ئەمەش گوزارشت لە ڕادەی ئەو ئازارانە دەکات کە خەڵکی سوریا لە نێو ئەو دووبەرکەوتنانەدا بەرگەی گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمڕۆ ئێمە لەم قۆناغە هەستیارەدا بە یەکگرتوی وەستاوین، جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانمان دەکەینەوە بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و فرەی و لامەرکەزی، دوور لە خێڵەکی و قسەی ڕق و کینە کە هاتوون زاڵ بن بەسەر پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا، دووبارە بونیادنانەوەی سووریا دەبێت بە هەوڵی گەنجەکانی لە هەموو پێکاهتەکان و ئایینزاکان، چونکە ئێمە وەک یەک بوون ناژین، بەڵکو وەک پەیکەری هەمەچەشن کە چەندین سپێکتریمی کولتوور و ناسنامە لەخۆدەگرێت، لەم ڕوانگەیەوە دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتەیەک مافی ئەوەی هەیە لە ئازادیدا بژی، لە هەمان کاتدا کولتوور و زمان و ناسنامەکەی دەپارێزین هەر لەبەر ئەم هۆکارە، بانگەوازی خۆمان بۆ دامەزراندنی سووریایەکی نوێ و دیموکراتی و فرەیی دووپات دەکەینەوە بەبێ جیاوازی.
"خەباتێک بۆ نیشتمانێک کە هەمووان لە باوەش بگرێت"
لوسناک کافۆریان، هاوسەرۆکی تەڤگەری لاوگەنجانیانی دیموکراتی ئەرمەنستان جەختی لەوە کردەوە، کە کۆنگرەی ئەنجومەنی گرنجانی سووریای دیموکرات کە لە پارێزگای ڕەققە بەڕێوەچوو تەنها کۆنگرەیەکی ئاسای نییە، بەڵکو ساتێکی سەرەکیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی گەنجانی سووریا و گەڕان بەدوای چارەسەری ڕاستەقینەی بۆ ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، چ لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە و چ لە ئەنجامی دەستێوەردانەکانی دەرەکی کە هەوڵی پەراوێزخستنیان و زەوتکردنی ماف و دەستکەوتەکانیان دەدەن.
جەختی لەسەر ڕۆڵی گەنجانی سووریا بە ژن و پیاو کردەوە، وتی: ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە نیشتمانمان بونیاد بنێین و بیپارێزین لە تیرۆر، هاوکات شایستەی ژیان و خەباتین بۆ خواستەکانمان، گەنجانی سووریا توانای ئەوەیان هەیە کە جێگەی شایستەی خۆیان بگرنەوە، سەردەمی دەسەڵاتی کۆن کە ٥٠ ساڵ بەردەوام بوو، لەسەر پەراوێزخستنی گەنجان ژیا، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە وەک گروپێکی گەنج، توانای ئەنجامدانی ملیۆنێک شۆڕشمان هەیە بۆ ماف و دەستکەوتەکانمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە سووریا ئازاد دەبێت و بە دەستی ئەو گروپە گەنجە بونیاد دەنرێت، کە تایبەتمەندییەکانی سووریای نوێ لە قاڵب دەدەن، ژنانی گەنج پێشەنگی شۆڕشێکی گەورەن و دەتوانن لە هەموو بەرەکاندا خەبات بکەن.