تاژێ: بڕیارەکەی وەزارەت بڕیارێکی مەترسیدار و لایەنگرییە

کۆمیتەی دیپلۆمسی تاژێ سەبارەت بە بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ ڕاگرتنی ئێزدییەکان لە کامپەکاندا نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکەی کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکەی وەزارەت بڕیارێکی مەترسیدار و لایەنگرییە کە درێژەدان بە جینۆسایدە.

شنگال 

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ٢٠ی ئاب ڕایگەیاند، "یاسای یەکگرتن" بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە دوای هێرشەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئاوارە بوون و لە کامپەکانی وەک دهۆک نیشتەجێ بوون. دوای دەرچوونی ئەم یاسایە، ئەم کەسانە ئێستا بۆ هەمیشەیی لە شوێنی ئێستایان دەمێننەوە و باری پەنابەرییان لەدەست دەدەن.

 

بڕیارەکەی وەزارەتەکە کاردانەوەی لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا بەدوای خۆیدا هێناو ئێزدییەکان ئەم بڕیارەی عێراقیان بە درێژەپێدەری جینۆساید و گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیای شنگال ناوبرد.

 

سەبارەت بە بڕیارەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" نامەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتەکەی کرد و داوای کرد دەستبەجێ بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە.

 

 

"حکومەتی عێراق هیچ بەرپرسیارێتییەکی خۆی بەجێنەگەیاندووە"

تاژێ لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی عێراق لەبری کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ سەر ماڵ و زەوی و زارەکانیان دەیەوێت یاسای مەترسیدار دەربکات کە بە جینۆساید  پێناسە دەکرێت دەڵێت: لەئەنجامی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەسەر شەنگال، سەدان هەزار ئێزیدی بە زۆرەملێ لە ماڵ و زەوییەکانیان ئاوارە بوون، لە هەمان کاتدا، لە ئەنجامی ئەو... فەرمانی، ماڵی خەڵک وێران کرا و ژێرخانی شەنگال وێران بوو حکومەتی عێراق پێویستی بە ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەو خەڵکە ئاوارە بوو کە بەو ڕێبازە وێران بوون بۆ ئەوەی خەڵکە ئاوارەکانمان بتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و زارەکانیان بەڵام تا ئێستا وەک چاوەڕوان دەکرا ئەمە نەکراوە کە ئەگەر کۆچبەرەکان تا سەرەتای ساڵ نەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەوا پێگەی پەنابەری خۆیان لەدەست دەدەن و دەبنە دانیشتووی ئەو شوێنانەی کە ئاوارە بوونە و "فایلەکەی کۆچبەران دادەخرێت.

 

"یەکخستنی هەموو کامپەکان بڕیارێکی مەترسیدارە"

لە نامەکەدا تاژێ سەرنجی بۆ یەکخستنی سەرجەم کامپەکان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ئەوان بڕیارەکەی وەزارەت بە بڕیارێکی زۆر مەترسیدار دەزانن و تێیدا هاتووە: وەزارەت لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە هەموو کامپەکان یەکدەخەن، ئێمە ئەم بڕیارە بە زۆر مەترسیدار دەزانین، ئەمە بڕیارێکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە سیاسییەکان و خزمەت بە بەرژەوەندی کۆمەڵگەکەمان ناکات. ئەمە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییە، بۆیە ئێمەی ژنانی ئێزدی و پێکهاتەی ئێزدی بڕیارەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە دروست نابینین و قبووڵی ناکەین. جیاکردنەوەی ئێزدییەکان لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان، واتە درێژەدان بە فەرمانەکە. دەمانەوێت سەرنج ڕابکێشین بۆ بڕیاری لێبوردنی گشتی کە لە ئەنجامدا هەزاران زیندانی داعش لە زیندانەکانی عێراق ئازادکران. ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. ئەگەر ئێزیدییەکان نەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان و لەوێ هێرشیان بکرێتە سەر، چۆن خۆیان دەپارێزن؟ یان کێ دەیانپارێزێت؟ ڕاستی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ هێشتا لە ژێر وردبینیدایە.

 

داواکاری تاژێ

لە کۆتایی نامەکەدا، تاژێ ئەم داواکارییەی خوارەوەی ئاراستەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کردووە:

*ئەو بڕیارەی لە ٢٠ی ئابدا داوتە دەبێت هەڵبوەشێتەوە.

*دەبێت دەرفەت بدرێتە کۆچبەران، ماڵەکانیان دروست بکرێت، پڕۆژەی کاریش لە شنگال دابمەزرێندرێت بۆ ئەوەی ئێزدییەکان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ شوێن و زەویەکانیان.