"ئاشتی بە فراوانکردنی کایەی سیاسی و جێبەجێکردنی دادپەروەری تێدەپەڕێت"
ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان، ئەندامی جەهەپە لە پەرلەمان هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی کۆم سیۆنی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراتیک کردو جەختی لەسەر گرنگی بەشداریکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە کارەکانیدا کردەوە.

ئەلیف ئاکگوڵ
ئەستەنبوڵ- کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراتی لە پەرلەمانی تورکیا دامەزرا، دوای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی" لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، لە ڕێگەی پێشنیارەکان بۆ چارەسەرەکان کە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگوەە پێشکەش دەکران پێکهێنرا.
ئاماژە بەوە کرا، کە کۆمسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراتی لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆدایە، چونکە نەخشەڕێگایەک بۆ پرۆسەکە بە نزیکەی لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا دەخرێتەڕوو، ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان، ئەندامی پەرلەمانی پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) هەڵسەنگاندنی بۆ کۆمیسیۆنەکە و کارەکانی کرد.
ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگی بەشداریکردنی هەموو پارتە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی لەنێو پەرلەمان لە کۆمیسیۆنەکەدا کردەوە، جگە لە پارتی ئییە(İYİ)، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە داواکارییەکانی سەرپەرشتیکردن و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە شارەوانییەکانی سەر بە جەهەپە و کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەک) دەکەنە ئامانج، پرسیار لە نێو هاوڵاتیاندا سەبارەت بە پێشکەوتنی پرۆسەکە دەوروژێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمی متمانە بە کۆمەڵگە هەیە سەبارەت بە شەفافیەت و گشتگیری کۆمسیۆن، بۆ بەهێزکردنی پشتگیری کۆمەڵگە، دەبێت شەفافیەت پاڵنەر بێت و دیموکراتی بەرجەستە و هەستپێکراوبێت.
"هیچ ڕێککەوتنێکی تەواو لەناو هاوپەیمانی گەل سەبارەت بەو کۆمسیۆنە نییە"
ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان، وتی: پێموایە لە قۆناغێکی گرنگداین سەبارەت بە دیموکراتیکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد، و پێکهێنانی کۆمسیۆنیک لە پەرلەمان دوای ١٠٧ ساڵ بۆ چارەسەرکردنی ۆرسی کورد هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەتی لەکاتێکدا پێکهێنرا کە چیتر گفتوگۆ لەسەر چارەسەر نەدەکرا، هەروەها هەموو لایەنەکانی نوێنەرایەتی پەرلەمان جگە لە پارتی باش (İYİ) لەسەری ڕازی بوون.
ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان ڕوونیکردەوە: کە هاوپەیمانی کۆمارییەکان (جومهور ئیتیفاکی) لە ناوخۆدا بە تەواوی ڕێکناکەون لەسەر بازنەی کارەکانی لیژنەکە و ئەوەی پێویستە بیکات، و حکومەت هەوڵدەدات لە ڕووی ناوەکەی و میکانیزمی کارکردن و سەرجەم چالاکییەکانییەوە زاڵ بێت بەسەر کۆمسیۆنەکەدا.
"متمانە نییە سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە"
ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، کە ناو و پێکهاتە و میکانیزمی بڕیاردانی کۆمسیۆنەکە بە هۆی دەستپێشخەرییەکانی پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان "دەم پارتی" گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، کۆمسیۆنەکە کراوە بووە بۆ گفتوگۆ، بەڵام لە هەمان کاتدا، کەمی متمانە لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا هەیە سەبارەت بە هەردوو پرۆسەکە و خودی کۆمیسیۆنەکە، هەروەها پەیوەندی بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەوە هەیە، دوو پرسی سەرەکی هەیە: یەکەمیان تایبەتە بەو یاسایانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەردەچن، کە هەندێک پرس لە چاوی گشتیدا دەوروژێنن، دووەمیان پەیوەندی بەو پراکتیزانە هەیە کە لەگەڵ ڕۆحی پرۆسەکەدا ناتەبایە، وەک دانانی ئەمیندارەکان، دەستگیرکردنەکانی پەیوەست بە ڕێکەوتنی شارەکە و ئۆپەراسیۆنەکانی بە ئامانجگرتنی پارتی کۆماریخوازی گەل "جەهەپە"، ئەم پرسە تەنها لەم پارتەدا سنووردار نییە، بەڵکو ئەو ئۆپەراسیۆنانەش دەگرێتەوە کە کۆنگرەی دیموکراسی گەلان "هەدەکە" و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەکەنە ئامانج و هەموو ئەمانەش بە هەمان وەڵام پێشوازییان لێکرا.
جەختی لەوە کردەوە، بۆچوونی گشتی پێیان وایە کە ڕێگای ئاشتی لە ڕێگەی دیموکراتیەوەیە- واتە بە فراوانکردنی کایەی سیاسی، دڵنیابوون لەوەی هەمووان دەتوانن بە شێوەیەکی یەکسان بەشداری چالاکییە سیاسییەکان بکەن، و جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی دادپەروەری بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ هەمووان، بۆیە پرسی زیندانیانی سیاسی گرنگییەکی سەرەکی هەیە.
ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، کە بۆچوونی گشتی ڕەخنەی لە دووانەی پرۆسەکە گرتوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی پێشوی هەدەپە بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانیان و هەروەها ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دژی کاندیدەکانی پارتی کۆماریخوازی گەل "جەهەپە" بۆ سەرۆکایەتی و سەرۆک شارەوانییەکان کە پەیوەستن بە ڕێکەوتنی شارەوە، هەروەها هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لەم چوارچێوەیەدا پێویستی خۆیان بۆ دیموکراتی زیاتر دەردەبڕن.
"دەبێت کۆمەڵگە هەست بەوە بکات کە لایەنەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا نوێنەرایەتیان لەناو لیژنەکەدا هەیە"
ئەمینە ئوچاک ئەردۆغان جەختی لە گرنگی شەفافیەت و گشتگیری لە کارەکانی کۆمسیۆنەکەدا کردەوە، وتی: کۆمەڵگە هەست بە دوورخستنەوە لە پرۆسەکە دەکەن بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویست لەسەر کۆمسیۆنەکە، ئەگەر هاوڵاتیان بتوانن بە شێوەیەکی شەفافتر دەستیان بەم پرۆسەیە بگات، هەروەها بتوانن ئەزمونی فرەی کۆمسیۆنەکە و نوێنەرایەتیکردنی هەموو لایەنەکان لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا بکەن، ئەوە متمانەیان بە پرۆسەکە بەهێزتر دەکات.
هەروەها هۆشداریدا لەوەی ئەو ڕەفتارە تایبەتیانە هەندێک لایەنی دەرەوەی کۆمسیۆنەکە ئەنجامیانداوە، سەرەڕای دانیشتنیان لەسەر یەک مێز لەناو کۆمسیۆنەکەدا، پرسیار لەنێو هاوڵاتیاندا دەوروژێنێت و ناتوانرێت بە ئاسانی لێی تێبگەیشتن هەبێت، جەختی لە پێویستی پێشکەشکردنی ڕەوتی بەردەوامی زانیاری سەبارەت بە کارەکانی کۆمسیۆنەکە کردەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە هەست بکات کە ئەم هەوڵانە دەتوانن پێشکەوتنی بەرجەستە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بهێنن، وتی: سروشتییە زۆرینەی هاوڵاتیان و زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە نیگەرانن لەوەی چەکەکان بێدەنگ بکرێن و ژیانی ڕۆژانە ئاسای بێتەوە، بەڵام دەیانەوێت بەشێوەیەکی بەرجەستە بزانن کە ئەم پرۆسەیە چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی خۆیان دەبێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئیەمینە ئۆچاک ئەردۆغان جەختی لە گرنگی بەردەوامی ئەندامێتی جەهەپە لە کۆمسیۆنەکەدا کردەوە سەرەڕای هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە جەهەپەیان کردە ئامانج، بە بەهای زانی، ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئەوەی پشتیوانی کۆمەڵایەتی فراوانتر بەدەستبهێنین، دەبێت پاڵنەرەکانی شەفافیەت و دیموکراتی بە ڕوونی هەست پێبکرێت.