‎گفتوگۆی "بەهێزکردنی ئافرەت بۆ بەشداریکردن و سەرکردایەتیکردن" لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

بە مەبەستی تیشک خستنەسەر بۆشایی ژنان لەناو پۆستەکانی بڕیاردان، لە هەڵەبجە گفتوگۆی ‎"بەهێزکردنی ئافرەت بۆ بەشداریکردن و سەرکردایەتیکردن" بەڕێوەچوو.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە- لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت بۆ بەهێزکردنی ئافرەت بۆ بەشداریکردن و سەرکردایەتیکردن لە  هەڵەبجە گفتوگۆیەکی کراوەی ساز کرد بۆ ژمارەیەک لە ژنانی  گەنج لە هەڵەبجە.

 

سوزان فەرەج، بەرپرسی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت لەهەڵەبجە وتی:چالاکی ئەمڕۆمان دانیشتنیک بوو ڕیکخراوەکە لەچوارچێوەی پرۆژەکان جێبەجێی دەکات و بە ناونیشانی بەهێزکردنی رۆڵی ئافرەت لە هەلبژاردن و و بریاردان و سیاسەتدا لێرەدا دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر ئەو بۆ شاییانەی لەناو بڕیارداندا هەن، بۆچی بەدەمەوهاتنی ژنان لە ناو پرسە سیساسیەکان کەمەو کێشەو گیروگرفتەکان چییەو چۆن بتوانین گەشەی پێبدەین وهەوڵ بدەین ڕێژەکەی بگۆرین و ئەو فکرە بگۆڕین کە دەبێت ژنان بە کۆتا بچنە پەرلەمان.

 

پاشتر لە کۆتایدا  لەلایەن ئامادەبووانەوە گفوگۆی کراوە تاوتوێ کراو بریاردرا بکرێتە نامیلکەیەک و کاری لەسەر بکرێت.