ڕۆژانە
-
١٥٠ ڕۆژە پەخشان عەزیزی چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی نەکەوتووە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین ١٥٠ ڕۆژە ڕێگەیان بە پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووس نەداوە چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بکەوێت.
-
شەڕڤانی یەپەژە: بەرخۆدان بەرامبەر داگیرکاری بنەمای پاراستن و بەرگرییە
ئیلام مەنبج، شەڕڤانی یەپەژە دووپاتی کردەوە کە لە چوارچێوەی بەرخۆدان و بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، ڕووبەڕووی داگیرکاری دەبنەوە، جەختیشی لە سەر پێویستی بەرزکردنەوەی خێرایی خەبات لە ژێر ڕۆشنایی هێرشەکانی سەر ناوچەکە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی سەر ناوچەکە کردەوە.
-
سودان لەژێر بۆردومان و ئاوارەبوون و بارودۆخی مرۆیی کارەساتباردایە
بۆردومانێکی سوپای سودان کە مزگەوتێکی ناوچەی شەمباتی خەرتوم بەحری کردە ئامانج، بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٧ هاوڵاتی مەدەنی.
-
"دەبێت خەباتێکی یەکگرتوو لە دژی هێرشەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا هەبێت"
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی پەروەردەی کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی چەتەکانییەوە هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان، خۆبات و بەرخۆدان لە بەرامبەر هێرشەکان پێویستە.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی ٤٠٠ هەزار کەسی لە سووریا ڕاگەیاند
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی شەڕ و ململانێكانی سووریاوە ٤٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون كە زۆربەیان ژن و منداڵن.
-
بانگەوازی کۆچبەری عەفرین: جیهان لە بەرامبەر زوڵم و ستەمدا بێدەنگە
دانیشتوویەکی عەفرین بەناوی ڕەشیدە، ٧ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی داگیرکردنی عەفرین کۆچی کردووە بۆ شەهبا ئێستا ئازارەکەی دووبارە بووەتەوەو وتی: هەموو شتێک لە بەر چاوی جیهان بەسەر ئێمەی کورددا هات، بەڵام جیهان لە بەرامبەر کردەوەی چەتەکاندا بێدەنگە.
-
لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: دیسان وەک جاران بەرخۆدان دەکەین
ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسود بە دیدگای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە، لە بەرامبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن، ئەو ژنانە ڕوونیان کردەوە کە چۆن لە ساڵی ٢٠١٦بەرخۆدانیان کردووە، دیسان وەک جاران دەبن.
-
لە ئەڵمانیا چاکسازی لە لەباربردنی منداڵ خرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە
لە ئەڵمانیا ڕەشنووسێک بۆ چاکسازی لەباربردنی منداڵ ئامادەکراوە و لە ئەنجومەنی فیدراڵی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. تا ئێستا نازانرێت پێش هەڵبژاردن بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە یان نا.
-
زیاتر لە ١٠٠ سینەماکاری ئێرانی یاسای حیجابی ناچارییان شەرمەزار کرد
زیاتر لە ١٠٠ سینەماکاری ئێرانی و دەیان ڕێکخراو و چالاکوانیی مافی منداڵان ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە یاسای "حیجاب و پاکیزەیی" دەربڕی و ڕایانگەیاند، ئەمە ڕاگەیاندنی شەڕی تەواوە بەرامبەر بە گەلی ئێران.
-
لە لیبیا کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەکرێت
یەکێتیی ژنان لە لیبیا بە تایبەتی لە شاری سەبها هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەدات، کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
-
ژنانی حەسەکە: شۆڕشەکەمان لە پلانی پیس دەپارێزین
ژنانی حەسەکە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرگری لە گەڕەکەکانیان دەکەن و دەڵێن: ئێمە لە هیچ شتێک ناترسین، شۆڕشەکەمان لە پلانی گڵاو دەپارێزین".
-
منداڵپارێزی کوردستان داوای کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی ڕۆژئاوا دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، سەرەڕای ئاماژەدان بە دۆخی ناهەموواری خەڵک و بە تایبەت منداڵان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوا دەکات، بەپەلە ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بگیرێتەبەر بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان، بە مەبەستی گەیاندنی کۆمەک بۆ دانیشتوانی ناوچەکە
-
کۆچبەرانی شەهبا: لە بەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ نابین
ئەو کۆچبەرانەی بەهۆی هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە پەنایان بۆ ناوچە ئارامەکان بردووە، ڕایانگەیاند، چەتەکان کردەوەی نائەخلاقییان بەرامبەر ئەنجامداون و لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا بێدەنگ نابن.
-
ژن نیوز: لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣١ ژن و منداڵێک کوژراون
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ژن نیوز لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣١ ژن و منداڵ کوژراون و ٢٥ ژن و ٥ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-
ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی هات
لەناو هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی هات.
-
"تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین"
دانیشتووانی کۆبانێ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر حەلەب، عەفرین و شەهبا ڕێکخست و لە رێپێوانەکەدا پەیامی بەرخۆدان درا.
-
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا ژنێک شەهید بوو
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژنێک شەهید بووە و ژنێکی دیکەش بریندار بووە.
-
بە ڕۆحی سەفەربەری لە تل تەمر هاوکاری کۆدەکرێتەوە
ڕۆناز یونس، بەڕێوەبەری کۆمیتەی فریاگوزاری کە بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا پێکهێنراوە ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک کۆچبەران لە باوەش دەگرن و برینەکانی یەکتر ساڕێژ دەکەین.
-
کەژار: سیاسەتی جینۆسایدی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا پێویستی بە هەڵوێستێکی جیهانی هەیە
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتە بەکرێگیراوەکانی تەحریر شام بە پشتیوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای دیموکراتیک و کوشتنی خەڵکی مەدەنی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
-
ژنانی باکوور لە سەر سنووری ڕۆژئاواوە داوای یەکڕیزییان کرد
ئەو ژنانەی لە پرسووس گردبوونەوە بە ڕێپێوان داواکارییەکانیان دەربڕی و داوای یەکڕیزیی نەتەوەیییان کرد لە دژی سیاسەتەکانی کوشتن.