قەدەغەکردنی واژۆکردنی پەرتوکی "الهويات المتمردة" گفتوگۆی ئازادی ڕادەربڕین لە جەزائیردا دروست دەکات
لە هەنگاوێکدا کە کاردانەوەی بەرفراوانی لەناو بازنەکانی کولتووری و مافی مرۆڤدا لێکەوتەوە، دەسەڵاتدارانی جەزائیر بۆنەیەکی واژۆکردنی پەرتووکیان بۆ نووسەر فاتمە ئوسدیک قەدەغە کرد، ئەمەش لاپەڕەیەکی دیکەی بۆ گفتوگۆکانی بەردەوامی ئازادی ڕادەربرین زیاد دەکات.
جەزائیر
دەسەڵاتدارانی جەزائیر ڕۆژی ١٨ی نیسان، واژۆکردن و فرۆشتنی پەرتوکی "الهويات المتمردة ـ إعادة التفكير في تاريخنا الخاص" "ناسنامە یاخیبووەکان: بیرکردنەوە لە مێژووی خۆمان"ی فاتمە ئوسدیک، نووسەر و چالاکوانی فێمینیست قەدەغە کرد، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی پرسیار لە بازنەی ڕۆشنبیری سەبارەت بە بارودۆخ و کاتی بڕیارەکە.
بۆنە ئەدەبییەکە مەبەست لێی ناساندنی پەرتووکەکە بوو بە خوێنەران لە ڕێگەی دیدارێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فاتمە ئوسدیک، نووسەر بەڵام قەدەغەکردنەکە ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی پەرتوکەکە کرد.
"الهويات المتمردة" "ناسنامە یاخیبووەکان" خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ ڕێگاکانی شوناس و مێژوو پێشکەش دەکات، فاتیمە ئوسدیک، نووسەر هەوڵدەدات بیرکردنەوە لە یادەوەری بەکۆمەڵ و کێشەکانی سەربەخۆیی.
هیچ وردەکارییەکی فەرمی دیکەی بڵاونەکرایەوە کە هۆکاری قەدەغەکردنەکە ڕوون بکاتەوە، لە کاتێکدا کاردانەوەکان جیاواز بوون لە نێوان ئەو کەسانەی کە بڕیارەکەیان بە ڕێکارێکی ڕێکخراوەیی دەزانن و ئەوانەی وەک سنووردارکردنێک بۆ چالاکییە کولتوورییەکان و ئازادی ڕادەربڕین دەیانبینی.
گفتوگۆکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە سەبارەت بە شوێنی نووسینی ڕەخنەیی لە کایەی گشتیدا و سنووری کارلێککردنی نێوان داهێنان و دەسەڵاتی کولتووری.