یەرەژە لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی سیمینارێک سازدەکات

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنانی ئازاد "یەرەژە” بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، سیمینارێکی لە شاری قامیشلۆ سازکرد، تیایدا جەختی لەسەر گرنگی کاری ڕاگەیاندن لە گەیاندن و بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان کردەوە.

قامیشلۆ

 

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان”یەرەژە” ٢٠ی نیسان، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، سیمینارێکی وتووێژی سازکرد، لە سمینارەکەدا، باس لە مێژووی ڕاگەیامدنی کوردی و کاریگەریی قسەی نەشیاو لەسەر کۆمەڵگە و پێویستی بێڕێزیکردنی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئازاد و وتاری بەرپرسیارانە کرا.

 

تێیدا دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ کران: یادکردنەوەی ڕۆژی چاپەمەنی کوردی کە لە ساڵی ١٨٩٨ دامەزرا و ٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێک دیاری کرابوو، هەروەها تیشک خستنە سەر ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان.

 

جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی قسەی ناشرین و هاندانی ڕاگەیاندنی لە دژی ژنان و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە، هەروەها تیشک خرایە سەر چۆنیەتی پەرەپێدانی وتارێکی میدیایی بەرپرسیارانە کە بەها بە ژنان بدات و بەهاکانی پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە یەکتر بەرەوپێش ببات.

 

ئەمەل ئەحمەد، وتەبێژی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان ”یەرەژە”، وتاری دەستپێکی پێشکەشکردنی کردو وتی: ئێمە ویستمان پێکەوە ئەو پرسانە هاوبەش بکەین کە لە مێژووماندا تا ئێستا نووسراون، هەموو ڕۆژێک بە قارەمانێتی و خەبات و سەختی و هەروەها خۆشیدا دەژین، دەمانەوێت پێکەوە هاوبەشی بکەین، بێ گومان لە مێژووی کورددا، لە دامەزراندنی ڕۆژی چاپەمەنی کوردەوە تا ئەمڕۆ، دەیان کەس گیانی خۆیان بەخت کردووە تا بتوانین پێکەوە مێژووەکەمان بنووسین.

 

ئەڤین یوسف، ئەندامی یەرەژە باسی لە قسەی ناشرین کرد و وتی: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە قسەی ناشرین بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، ئەم وتارە پەیوەستە بەو کردەوەو هێرشانەی دژ بە ناوچەکە ئەنجام دەدرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا سووریا شایەتحاڵی بەرزبوونەوەی قسەی ناشرین لە نێوان کورد و عەرەبەکاندا بووە، زۆرێک لە زیانبەرکەوتووەکان کەوتنە کەنارەکانی سووریا کاتێک بە کۆمەڵ هێرشیان کرایە سەر بەهۆی ئەوەی عەلەوی بوون، لە سوەیدا قسەی ئایینی بڵاوبووەوە و دروزەکانی بە بێدین ناوزەد کرد، لە ئەنجامی ئەو دانگۆیانەدا کوشتن و بڕینی جەستەی زۆر ڕوویدا، بەپێی توێژینەوەکان، قسەی ناشرین لەکۆنەوە بوونی هەیە و ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە هۆشیاری پێکەوەیدا هەیە، بۆیە دەبێت خۆمانی لێی دوور بخەینەوە.

 

لەکۆتایی سیمینارەکەدا، ئامال محەمەد وتی: لە ڕۆژئاوای کوردستان کە ژنان پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشەیان کرد، داعش شکستی هێنا، ئەمڕۆش ئەوانەی حوکمڕانی ئەم وڵاتە دەکەن، ڕەنگە بە ئامادەیی ژنان یان ڕۆڵیان قبوڵ نەکەن، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان، پێویستە دە هێندە پێنوس و کامێراکانمان بەهێزتر بکەین، چیرۆکی هەموو ژنان دەگێڕینەوە، دەبێت دەنگی هەموو ژنێک بین لە جیهاندا، ئێمە دەنگی شۆڕشی ژنان دەبین، هەموو ڕۆژنامەنووسان ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرن و ئێمە دەنگی گەلی کورد دەبین.