داوای یاسایی نوێ لەسەر ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر دەکرێتەوە

ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەوڵی ژننیوز، دوای ئەوەی لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ هەڵیانکوتانە سەر ماڵی خێزانەکەی لە ناوچەی قزلتەپەی ماردین، بە دەستبەرداربوون لە ئەرک و ڕەفتاری بێڕێزیکردن تۆمەتبار کراوەو ڕووبەڕووی داوای یاسایی نوێ دەبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕووبەڕووی فشار و ئاڵەنگاری زیاتر دەبنەوە، لەوانەش دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردنی ئۆزنور دەگەر لە کاتێکدایە کە ڕەخنەی لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە مامەڵەی دەسەڵاتداران لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ژینگەی ڕاگەیاندن لە وڵاتەکەدا زیاتر دەبێت.

 

داوایەکی یاسایی نوێ لەسەر ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ئاژنسی هەواڵی ژننیوز تۆمارکراوە، کە سەرچاوەی گرتووە لە کاردانەوەکانی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، هەروەها ئەو ئەشکەنجە و دەستدرێژییە دەروونییەی کە بەرگەی گرتووە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی خێزانەکەی لە ناوچەی قزلتەپەی ماردین لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥.

 

بەگوێرەی ئەو تۆمەتە کە لەلایەن داواکاری گشتیی قزلتەپە ئامادەکراوە، ئۆزنور دەگەر بە تۆمەتی "بەرەنگاربوونەوەی ڕێگریکردن لە ئەرک" و "بێڕێزیکردن" ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها دادگای شەشەمی تاوانەکانی قزلتەپە بە فەرمی ئەو تۆمەتەی قبوڵ کرد.

 

باس لەوەکرا کە دایک و خوشکەکەی ئۆزنور دەگەریش لەسەر هەمان تۆمەت ڕووبەڕووی داوای یاسایی جیاواز دەبنەوە، دوای ئەوەی لە کاتی هەڵمەتەکەدا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی، بڕیارە یەکەم دانیشتنی ئەم دۆسیەیە لە ١٤ی تەمووز لەبەردەم دادگای شەشەمی تاوانەکانی پلە یەک لە قزلتەپە بەڕێوەبچێت.