ڕۆژانە
-

ڕوکەن ئەحمەد: هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت
ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرە ستار، جەختی لەوە کردەوە، کە هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پیلانێکە دژی ئیرادەی گەل و بە سەرۆکایەتی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت.
-

کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات: ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوودەدات تاوانی دژی مرۆڤایەتییە
ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران ڕوودەدات تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێویستی بە وەڵامی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتییە، داوا دەکەین بەرپرسانی کوشتن، سەرکوت بخەنە ژێر دادگایی ولێپرسینەوەی نێودەوڵەتی.
-

مامۆستایانی تل تەمر پێنووسەکانیان دانا و چەکیان هەڵگرت و سەفەربەرن
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەکانی تل تەمرئەمڕۆ، لە وەڵامی بانگەوازی سەفەربەری،پێنووسەکانیان دانا و چەکیان هەڵگرت و بە بەستنی نیشانە پەیوەست بوون بە سەفەربەری، ئیدارەیخوێندنگەکە وتی: دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٤ ساڵەمان دەپارێزین.
-

دەم پارتی و پارتی سەعادەت دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئەنقەرە سەردانی سەرۆکی گشتیی پارتی سەعادەتیان کرد.
-

سۆهر: لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا ٢٠ کەس کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی یەکدا ٢٠ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتی سووریا کوژراون.
-

مارین لۆپێن: بەهۆی ترسنۆکی وڵاتانی ڕۆژئاواوە کورد بە تەنها جێهێڵدران
مارین لۆپێن، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانیی فەڕەنسا ڕایگەیاند، کوردەکان ئازایانە شەڕی دژی داعشیان کرد، ئێستا لەلایەن حکومەتە ڕۆژئاواییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتگوێ خراون و بەهۆی ترسنۆکی وڵاتان تەنها جێهێڵدران.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی زریانی بەفرەوە دۆخی مرۆیی لە سووریا خراپتر دەبێت
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان "ئۆچا" ڕایگەیاند، بەهۆی دووهەمین زریانی بەفربارین، دۆخی هەزاران ئاوارەبووی سووریا خراپتر بووە.
-

"یەکگرتوویی گەلان دەتوانێت هێرشەکان تێکبشکێنێت"
نودەم یامان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور، باسی لە ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان کردو ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بەرەو پێش بچێت، دەبێت دەستێوەردانەکانی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگیرێت.
-

لە چەمچەماڵ پەیکەری کەزییەکی پێنج مەتری بۆ بەرخودانی ڕۆژئاوا دروست کرا
لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ، پەیکەری کەزییەک بە درێژیی پێنج مەتر بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دروست کرا.
-

کەژەکە: گەل لە ڕۆژئاوا و ئێران لە دژی قڕکردن مێژوو دەنووسێتەوە
کەژەکە سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد کە لە دژی هێرشە قڕکارییەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان پەرەدەسێنن، سەرنجی خستەسەر پلانە ئێمپرالیستییەکان کە ڕۆژهەڵاتی ناوی دەگۆڕێت بۆ غەززە و بانگەوازی لە ڕای گشتیی جیهانی کرد بەرپرسیارێتی خۆی بگێڕێت.
-

ژن و میرات
بەیان محەمەد-
-

پێکهاتەی سریانی و ئەرمەنی: هەمیشە ئیرادەی گەل سەردەکەوێت
ژنانی ئەرمەنی و سریانی جەختیان لە خەباتی خۆیان لە دژی ئەو عەقڵیەتە کردەوە کە ئامانجی تێکدانی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی ناوچەکەیە و وتیان: ئێمە بە هاودەنگی و یەکڕیزیمان دەستکەوتەکانی شۆڕشمان بەدەستهێنا و ئەو ڕۆحە دەپارێزین.
-

ڕوکەن ئەحمەد: ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بەهۆی دەستوەردانی دەوڵەتی تورکیاوە نەگەیشتە ئەنجام
ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی و هاوپەیمانییەکانی سیاسەتی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار، باسی لە دۆخی سیاسی ئەم دواییەی سووریا کرد و وتی: ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بە هۆی دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا نەگەیشتە ئەنجام.
-

یەرەئا و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی ڕووماڵە دوژمنکارییەکانی کەناڵە عەرەبییەکانیان کرد
یەرەئا و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لێدوانە ڕق و کینەئامێزەکانی کەناڵی جەزیرە و هەردوو کەناڵی عەرەبییە و عەرەبیە حەدەس و کەسایەتی و دامەزراوە فەرمییەکانی دیکەیان لە دژی خەڵکی ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.
-

ئێمە نەوەی نوێین و خاکمان بە بەرخۆدان دەپارێزین
پێشڕەویکردنی نەوەی نوێ لە پشتیوانییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، دەرخەری سەرکەوتنی گەلی کوردە بە دەستی نەوەکانی داهاتوو.
-

''مێژوو دەیسەلمێنێت کە ئیرادەی خەڵک و مافی ژیانیان بەهێزترە لە هەموو هەوڵەکانی جینۆساید''
تەڤگەری ژنان و کۆنگرە ستار لە ناوچەی فورات لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی سەر کۆبانێیان شەرمەزار کرد و بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مافی ژیان و شکۆمەندیان زانی.
-

دایکان و منداڵان لە بەرەکانی پێشەوە خواردن بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکەن
دایکان و خوشکەکانی ژنانی شەڕڤانی یەپەژە لەگەڵ منداڵانی ڕۆژئاوا، خواردنی نەریتی ئامادە دەکەن و پێشکەشی شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژەی دەکەن کە لە بەرەکانی پێشەوە شەڕن.
-

لە هەڵەبجە ڕۆژانە چالاکی جیاواز بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
لە هەڵەبجە هاوڵاتیان ڕۆژانە دەچنە شەقامەکان و بە چەندین چالاکی جۆرا و جۆر پشگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەنەوە.
-

شیکارییەک بۆ دروشمی کوردی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا
لەناو سیاسەتی پۆپۆلیستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە زۆرجار بە ڕیتۆریکی جینۆساید تایبەتمەندە، دروشمەکانی کورد گێڕانەوەیەک پێشکەش دەکەن کە ناوەندی ژیان و ئەرێنی و شوناسە، لۆژیکێکی زمانەوانی و ڕەوشتی سیاسی لە دروشمەکانی کوردی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.
-

بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر حەلەب و ڕۆژئاوای کوردستان ١٧٩ هەزار کەس کۆچیان کردووە
ئۆچا ئاشکرای دەکات، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتەکانی هەتەشە لە سووریا، زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس کۆچیانکردووە، ئەوەش پشتڕاستیکردەوە کە زیاتر لە هەفتەیەک کارەبا و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە شاری کۆبانێی گەمارۆدراو بە پچڕان ماونەتەوە.