دۆسیەی گوڵستان دۆکو تۆڕێکی نهێنی ئاشکرا دەکات... سێ ڕووداوی چارەسەرنەکراو لە دێرسیم

دیارنەمانی گوڵستان دۆکو بە دەستگیرکردنی تۆمەتباری نوێ دەچێتە قۆناغێکی چارەنووسسازەوە، لە کاتێکدا سێ ڕووداوی نهێنی لە دێرسیم پرسیاری بەرچاو دەوروژێنن سەبارەت بەوەی کە بەڕاستی لەو ساڵانەدا چی ڕوویداوە.

ئارژین دیلکئۆنجەل

ناوەدنی هەواڵ-لە دێرسیم، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی دیارنەمانی گوڵستان دۆکو، خوێندکاری زانکۆ لە ٥ی کانوونی دووەمی  ٢٠٢٠، دوای دەستگیرکردنی ١٥ کەس، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.

 

سەرەتا دۆسیەکە وەک "خۆکوشتن" مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، هەوڵێک بۆ پەردەپۆشکردنی ڕاستییەکان، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوەکە وەک "لێکۆڵینەوە لە کوشتن" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 

لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، ڕێوشوێنەکان لەدژی ئەو تۆمەتبارانە بەردەوامە کە لەنێوان ١٣ بۆ ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠، لە دادگای تونجەلی لە تورکیا دەستگیرکراون، لە کۆی ١٥ تۆمەتبارەکە دەیان بە فەرمی ڕاگیراون و سێ تۆمەتبار لە ژێر چاودێری دادوەریدا ئازاد کراون و هێشتا ڕێوشوێنی بۆ دوو تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامە.

 

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون:

گۆکهان ئێرتوک، ئەفسەری پێشووی پۆلیس بە تۆمەتی لەناوبردن، شاردنەوە، دەستکاریکردنی بەڵگەکان دەستگیرکرا و ئۆردۆغان ئیلالدی، کارمەندی بەڕێوبەی تایبەت لەو کاتەدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستگیرکرا.

 

دوو ئۆپەراتۆری کامێرای ئەمنی لە زانکۆی مونزیر بە ناوەکانی سولەیمان ئونالان و ساڤاش گولتورک لە ژێر چاودێریی دادوەریدا دوای ئەوەی لێدوانەکانیان بە دادوەر ئازادکران.

 

ڕۆژی پێشتر جەلال ئاڵتاش، نورشین ئاریکان، فەرهات جیوڤەن، جەمیلی یوجر، ئەنگین یوجر و زینال ئابکارۆڤ دوای ئەوەی لێدوانەکانیان دەستبەسەر کران، هەروەها ئوگورجان ئاچیکۆز دوای گەیاندنی بۆ بەردەم دادگا، لەژێر چاودێریی دادوەریدا ئازادکرا.

هەروەها شوکرو ئیرۆگڵو پاسەوانی تونجای سونێل و مستەفا تورکەی سونێل کوڕی تونجای سونێل بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کران، لەگەڵ ئەم دوایین دەستگیرکردنانە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەکەدا دەستبەسەرکراون، بۆ ١٠ کەس بەرزبووەتەوە.

 

ڕێوشوێنی دەستگیرکردن لە دژی ، تونجای سونێل، پارێزگاری ئەو ماوەیە و جەگداش ئۆزدەمیر، سەرۆکی پێشووی پزیشکی تونچەلی حکومیبەردەوامە.

 

لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو ئاشکرای کرد کە تۆڕێک وەک "باندێک" کاردەکات، کە سەرچاوە جیاوازەکان دەقۆزێتەوە کە لەلایەن دەزگای دەوڵەتەوە دابینکراوە، پرسیارەکەی دەمێنێتەوە: ئایا گوڵستان دۆکو تاکە ژن بوو کە لەلایەن ئەم تۆڕەوە بێسەروشوێن کرا و کوژرا، هێرشی کرایە سەر یان هەڕەشەی لێکرا؟

 

ئەو ژنە کێ بووە کە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و باری تەندروستی ناجێگیربووە، دواتر چی بەسەر هاتووە؟

دوای ماوەیەکی کەم لە دیارنەمانی گوڵستان دۆکو لە ساڵی ٢٠٢٠، بانگەوازێک لە دێرسیم سەریهەڵدا کە ژنێک لەلایەن سێ ئەندامی هێزە تایبەتەکانەوە بە توندی دەستدرێژی کراوەتە سەر و بۆ چارەسەر بردراوەتە نەخۆشخانە، باس لەوەش کراوە کە ئەو ژنە سەرەتا لە ئیلازیغ چارەسەری بۆ کراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تونجەلی حکومی.

 

ئەو ژوورەی کە دەوترێت چارەسەری بۆ کراوە، لەسەری نووسراوە "بێ سەردانکەر" و دەکەوێتە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەکە، لە بەشی " A-٢٣٦"

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لەنێو دانیشتووانی شارەکەدا، ڕۆژنامەنووسان چوونەتە نەخۆشخانەکە بەڵام نەیانتوانی هیچ زانیارییەکی فەرمی بەدەستبهێنن، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دۆسیەکە لە میدیاکان و توندبوونەوەی کاردانەوەکان، پارێزگاری ئەو کاتە، تونجای سونێل "لە ئێستادا وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی گوڵستان دۆکو دەستبەسەرکراوە"، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.

 

سەرۆکی پزیشکی نەخۆشخانەی تونجەلی حکومەتی لەو کاتەدا، چەگداش ئۆزدەمیر هەروەها لە هەمان لێکۆڵینەوەدا دەستبەسەرکرابوو"، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە هیچ دەستدرێژییەک کە ڕوویدابێت یان هەر ژنێک چارەسەری بۆ ڕووداوێکی لەو شێوەیە وەربگرێت.

 

دوای شەش ساڵ، پرسیارەکانی دەوروبەری ئەو ڕووداوە بێ وەڵام ماونەتەوە.

 

"لە کاتی گەڕان بەدوای گوڵستاندا... تەرمی ئەسما لەناو ئاوەکەدا دۆزرایەوە"

لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەدوای گوڵستان دۆکو کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بێسەروشوێن بوو، هەروەها شارەزای سەربازی یەڵماز جونیش (٣٦ ساڵ) کە لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیوە بوو، تەرمی ژنێک دجیکەش دۆزرایەوە.

 

دوای پشکنین، دەرکەوت کە ناسنامەی تەرمەکە ئەسما کلیچارسلان (٢٨ ساڵ) دەرکەوتووە، کە لە ١١ی ئاداردا ماڵەکەی لە تونجەلی بەجێهێشتووە، بۆ ئەوەی بچێتە ناوەندی شار بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێیەکی، دواتر هیچ هەواڵێکی نەبیستراوە.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی لەو کاتەدا بڵاوکراونەتەوە، خێزانی ئەسما بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاپۆرتی ونبوونیان تۆمار نەکردووە، کەسوکارەکەی وتیان کە پێیان وتراوە: باسی ئەو بابەتە نەکەن، هەروەهاهیچ هەوڵێکی ڕاستەقینە لە گەڕانەکەدا نەدراوە، دوای تۆمارکردنی ڕاپۆرتەکەش هیچ زانیارییەکمان لەسەر پێشکەوتنی گەڕانەکە بەدەست نەگەیشتووە، نازانین دوایین جار لە کوێ بینراوە.

بۆچی خێزانەکە دوای دوو هەفتە لە چاوەڕێکردن پێش ئەوەی ڕاپۆرتی کەسی ونبوو تۆمار بکەن؟

کەسوکاری ئەسما ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەو جۆرە کەسە نەبووە کە خۆی بکوژێت، هەروەها پشکنینی جەستەی "بە هۆی پەتای کۆرۆنا ئەنجام نەدراوە"، نەبوونی لێکۆڵینەوەیەکی راستی لە گیانلەدەاستانی گوماناوی ئەسما، پرسیاری دروست کرد کە ئایا خێزانەکەی "فشار"یان لەسەر بووە بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە نەکەن.

 

بەهۆی "نەتوانینی دەستڕاگەیشتن بە لۆگی پەیوەندییەکانی" یان دوایین وێنەکانی کە تێیدا دەرکەوتووە، دۆسیەی ئەسما کلیچارسلان داخرا.

 

هەروەها لۆگی پەیوەندییەکانی هاوڕێی گوڵستان دەستیان پێنەدەگەیشت.

بارودۆخی کۆچی دوایی رۆژوڵات کزماز هاوڕێی نزیکی گوڵستان دۆکو تا ئێستا ناڕوونە، سەرەڕای ئەوەی خێزانەرکەی چەندین جار بانگەوازی بۆ دەکەن، تەرمەکەشی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە دەریاچەی بەنداوەکەدا دۆزرایەوە، کە دوای سێ ڕۆژبوو لە ماڵەکەی لە باتمان بەجێهێشتبوو.

 

ڕۆژی ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕۆژڵات ماڵەکەی بەجێهێشت، سەرەڕای ئەوەی خێزانەکەی چەندین جار هەواڵی دیارنەمانی ئەو کچەیان بڵاوکردەوە، بەڵام تا سێ ڕۆژ دواتر لە ئاوی بەنداوەکەدا نەدۆزراوەتەوە، خێزانەکەی ڕایانگەیاندووە، بە هەوڵی خۆمان زانیمان کە پاشنیوەڕۆی یەکشەممە چووەتە بەنداوەکە، ڕۆژی دووشەممە تەرمەکەی لە ئاوەکە دەرهێنراوەتەوە، بە وتەی ئەو پسپۆڕەی پزیشکی دادوەری، خوشکەکەمان دوای ئەوەی لە ماڵەوە دەرچووە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژیاندا ماوەتەوە و ڕۆژی یەکشەممە گیانی لەدەستداوە، بە واتایەکی تر کە لە ژیاندا بوو نەگەڕاوون بەدوایدا.

 

خێزانەکە جەختیان لەوە کردەوە، کە گوڵستان و ڕۆژلات لە هەلومەرجی جیاوازدا گیانیان لەدەست نەداوە و ئاماژەیان بە "لێکچوونێکی بەرچاو لە نێوان ئەو دوو حاڵەتەدا کردووە"، هەروەها تۆمارەکانی "HTS" "خزمەتگوزاری پەیوەندی"ی ڕۆژلات دەستیان پێنەگەیشت.