ڕۆژانە
-
ئەنجومەنی گەلی عەفرین و شەهبا: بڕیارمان داوە ناوچەی گەمارۆدراو چۆڵ بکەین
ئەنجومەنی گەلی عەفرین و شەهبا بڕیاری چۆڵکردنی ئەو ناوچەیەی دا کە لەلایەن چەتەکانەوە دەورە دراوە، ئەنجومەنەکە وتی: دەرچوونمان لە شەهبا بەو واتایە نییە کە وازمان لە بەرخۆدان هێناوە، خەبات بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبێت.
-
کەژەکە: پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بەرز بکاتەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە بارەی هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین-شەهبا لێدوانێکی دا و وتی: لە هەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەلەکەمان پێویستە خەبات بەرز بکاتەوە.
-
"پێویستمان بە یاسای پوختتر و مەدەنیتر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان"
لە پانێڵی "توندوتیژی دژی ژنان، جۆر و لایەنەکانی" ژنانی بەشداربووی پانێڵەکان وتیان: هۆشیاریی بەرامبەر بە ماف و ئەرکەکانی خۆت وەک ژنێک و ئاگاداربوونی یاساکان، ڕێگەیەکی باشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
-
ژن و ئیدارە لە کۆمەڵگەی کوردییدا
مەهاباد کامیل- مامۆستای زانكۆ
-
ژنانی دێرسیم قەیوم ڕەتدەکەنەوە
ژنانی دێرسیم ڕایانگەیاند قەیوم قبوڵ ناکەن و وتیان: قەیوم درێژەپێدەری جینۆسایدە و درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.
-
کۆنگرەی ستار: پێویستە بە پێی ستراتیجی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ یەکبگرین و بجوڵێین
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوا دووپاتیکردەوە، ڕووداوەکانی ئەم دواییە جگە لە ڕەزامەندییەکی ناڕاستەوخۆی لایەنەکانی دەستوەردان لە پرسی سووریا، نەبوونی ڕێگەچارەی سووریا و جێبەجێنەکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ە.
-
تەرمی دایک و منداڵە خنکاوەکەی ئیجە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
تەرمی ئەو دایك و منداڵەی لە دوای ژێرئاو كەوتنی بەلەمەكەیان لە وڵاتی یۆنان گیانیان لەدەستدا، دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
-
ژنانی ئێزدی پشتیوانیان لە بەرخۆدانی شەهبا، شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کرد
ژنانی ئێزدی ڕایانگەیاند، داعش لەگەڵ هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەهبا، خۆی لە ژێر ناوێکی دیکەدا ڕێکدەخاتەوە و دەڵێن: لە بەرامبەر هێرشەکاندا پێویستە هەموو کەسێک کە تەمەنی لە نێوان حەوت بۆ حەفتا ساڵیدایە، لە پاراستن و بەرخۆداندا بەشداری بکات
-
ژنانی چالاکوانی تونس: بڕیارە سیاسییەکان بە "مەیلی ئیسلامی" ئازادی ژنانی لیبیا سنووردار دەکەن
دوابەدوای دەرچوونی بڕیاری سەپاندنی حیجاب لە لیبیا، ژنانی چالاکوانی تونس هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنانی لیبیا ڕاگەیاند، جەختیان لەسەر پێویستی چاوخشاندنەوە بەو بڕیارانە کردەوە کە ژنان لە مافە سروشتییەکانی خۆیان بێبەش دەکەن، وەک مافی هەڵبژاردنی جلوبەرگ و جوڵە.
-
لە شەقڵاوە پیاوێک دایک و خوشکێکی کوشت
پیاوێک دهستڕێژی گوللـهی له دایك و خوشكێكی خۆی كرد و ههردوكیانی كوشت و پاشانیش خۆی رادهستی هێزهكانی پۆلیس كرد.
-
تەژەکە_ئە: دژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک پێکەوە تێبکۆشن
کۆردیناسیۆنی تەژەکە_ئە ڕایگەیاند، پلانێکی قووڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا بەڕێوەدەچێت، بانگەواز لە ژنان و گەلەکەمان و دۆستەکانمان و هەموو مرۆڤدۆستان دەکەین، دژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک پێکەوە تێبکۆشن.
-
بەهۆی هێرشی تورکیاوە دوو منداڵ بریندار بوون
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەهبا، دوو منداڵ و چوار هاوڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.
-
پاڵپشتیکردنی ژنانی زیندانی لاکانی ڕەشت لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بەردەوامە
بەندی ژنانی زیندانی لاکان لە ڕەشت، لە ڕاگەیەندراوێکدا، جەختی لە بەردەوامی پشتیوانی و هاوکاری لەگەڵ هەڵمەتی " سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" لە ٤٥مین هەفتەی مانگرتنی ئەم هەڵمەتەدا کردەوە.
-
گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە بۆ ١٩١ کەس بەرز بووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، بووە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس، هەروەها فەرمانگەی ڕاگەیاندن ئاشکرایکرد، ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو بووەتە ١٩١ ڕۆژنامەنووس.
-
لە چەمچەماڵ پانێڵێک لەسەر مەترسییەکانی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام درا
لە سەنتەری چالاکیی گەنجانی شۆڕش، منداڵپارێزی کوردستان پانێڵێکی لەسەر مەترسییەکانی توشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دا.
-
گەمارۆدان و بۆردومانی باکووری غەززە بەردەوامی هەیە
لە غەززە دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل خانوویەکیان کردە ئامانج کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێ بوو لە تل ئەلزەعتەر لە کامپی جیبالیە لە باکووری غەززە، لانیکەم ١٠٠ کەس کوژران.
-
حاکمەکانی سودان؛ ژنانی هۆنەر کە بوونەتە دەنگی ئاشتی
لە ڕۆژئاوای سودان، ژنە هۆنەرەکان بە ناوی "حاکمە"، بە کاریگەریی وشەکانیان و هێزی هۆنراوەکانیان لە چارەسەرکردنی ململانێی خێڵەکییەکان و پاڵپشتیکردنی مافەکانی ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن. ئەم ژنانە کە لە دەرەوەی سنووری خێڵەکی جێگایان هەیە، لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسا
-
هاوپەیمانی نادا هەڵمەتێکی واژۆکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی دەستپێدەکات
هاوپەیمانی نادا داواکارییەکی بۆ هەڵمەتێکی واژۆکردن کە ئاراستەی کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ژنان کرابوو بە ناونیشانی “نا بۆ سزای لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد” دەستیپێکرد، بە ئامانجی گەیاندنی هاواری ئەو ژنانەی کە هەڕەشەیان لەسەرە.
-
لە هەولێر خۆپیشاندان کرا و داوای دامەزراندن دەکرێت
كارمەندانی گرێبەستی تەندروستی لە بەردەم بینای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی شەست مەتریان داخست، هێزێکی زۆری ئەمنیش بەرامبەر خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێکراوە.
-
مامۆستایانی هونهر به گرنگیهوه له وانهی هونهر دهڕوانن
لە نزیک گوندی تهپه سهوز لە شاری هەڵەبجە یهكەمین سیمپۆزیۆمی هونهری به ناوی "له پاییزدا ڕهنگی ئاشتی دهچنینهوه" ساز كرا، کە مامۆستایان بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن بۆ زیاتر پتەوبوونی بواری هونەری.